دوو برای پیسخۆر، ئەمیان پاریزگا، ئەویتریان کەڵەگا
Tuesday, 31/03/2015, 15:34
وەک هەموو لایەک دەزانێت، کە ئاسۆفەرەیدون بە تەزکیەی یەکێتیی و بەزۆرەملیی کرا بە پاریزگای سلێمانی، زۆر کەس رەنگە ئاگای لەمەش نەبێت کە براکه‌شی بەناوی (ئالان فه‌ره‌یدون) ئەویش به ته‌زکییه‌ی حیزبی لە ساڵی ٢٠١٤ کراوە به سه‌رۆکی زانکۆی پۆلیته‌کنییه‌کان. ئه‌م دوو به‌ڕێزه له‌دایکبووی به‌غدادن، ئه‌و کاته‌ش بە پشتگیری موکەڕەم تالەبانی خاڵیان و بە تەزکیەی حیزبى به‌عس له باش‌ترين كۆڵێج خویندنیان ته‌واو كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نابی موكه‌ره‌م تاله‌بانى هاوڕیی و خۆشه‌ویستی سەددام حسێن بوو. ئێستا ئه‌م دوو برایه کە گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان، لەبەر ئەوەی دایکی تالەبانییە، توانی هەست و سۆزی بنەماڵەی تالەبانی بۆ لای خۆیان رابکێشن و، هه‌روه‌کو عودەی و قسەی کوڕی سەددام حسێن ئیستا شازیی پۆست و پله‌یيان هه‌يه نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو گه‌نجی لێهاتوو بن، نەخێر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باڵی هێرو خانن.
ئالان فه‌ره‌یدون به‌واسیته‌ی یه‌کێتی له‌ساڵى ۲۰۰٦ ویستی دکتۆرا ته‌واو بکات خۆیندنی دکتۆرا له‌به‌شی ته‌لارسازی، بەڵام وەکو هەر خوێندکارێکی ئاسایی نا، بەڵکو (ته‌نها بۆ خۆی) بۆ ئەمە مامۆستای عه‌ره‌بی له‌به‌غداد هێنا بۆ ئه‌وه‌ی وانه به‌خۆی بڵێن، مامۆستایه‌کیش به‌ناوی د.عبداڵله يوسف الطيب سه‌رپه‌رشتیاری زانستى ئالان ده‌بێت. عبداڵله و ئالان چه‌ند پڕۆژه‌یەکى بيناسازیىان پێشنیارکرد و خستیانە بەردەمی هێرۆخان و پیاوە نەزانەکانی یەکێتیەوە، تا رەزامنەدیی ئەوانی پێوەربگرن. تەماشای ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە بکە، کە چۆن قسەی لەسەر دەکرێت، کە یەکێک لەو پرۆژانە پڕۆژه‌ی مۆنيومێنتى ڕاپه‌رینه.
هەر لەسەرەتاوە پێش ئه‌وه‌ی ئاسۆ بكرێت به پاڕێزگار، ئالانی برای بڕیاری دابوو د.عبداڵله ده‌ستنيشان بکات بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به ڕاۆێژكارى ئه‌ندازيارى ئاسۆ، چونکه له عبداڵلايان باشتر ده‌ست نەدەکەوت، بۆ داپۆشیینی دزیی و تێپەڕاندنی پرۆژە ساختەکارەکانی، پێش ئەو ماوەیە عبداڵله و ئالان پاره‌یه‌کی چاکیان ده‌ستکه‌وت له چه‌ند پڕۆژه‌ێکی دیکەدا، بۆ نمونه، وەک وتمان له پڕۆژه‌ی مۆنيومێنتى ڕاپه‌رین، ئه‌م عبداڵله-يه له لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بوو به‌ڵام که بينى پڕۆژه‌که پاریيه‌که‌ی زۆرى تيدايه په‌يوه‌ندی به ئالانەوە ده‌کات، ئالانیش لیژنه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شاند و لیژنەیەکی تازه‌ی دروستكرد كه خۆی بڕیاردەری یەکەم بوو تێیدا تێدايە، یەکێک لە کارەکانی ئەوە بوو یەکسەر پرۆژەی مۆنيومێنتى ڕاپه‌رین دایە دەست عبداڵله، تەنها بۆ ئەو هەبوو پرۆژەکە وەربگرێت. ساختەکارییەکی ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌ئاشکرا له ته‌له‌فزيۆنی کوردسات باس کرا و له رۆژنامه‌ی هاوڵاتى و ئاوێنه قسەی زۆریان لەسەر کرد، ئەو ڤیدیۆیەی کە لەسەرەوە دەیبینن، بزانن چۆن هەڵسەنگادن بۆ ئەو پرۆژەیە کراوە،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست