کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستت خۆشبێت كاكە سەلاح كوێخا سەرنوسەرى گەرمیان پۆست و سەلاح كوێخا؟؟؟

Wednesday, 02/02/2011, 12:00




ماوەیەكە سەیوان عومەر سەرنوسەرى جنێو پۆست و پەیامنێر بەڵگە،بەناوى خوازراوەوە لە گۆڤارەكەى جەمالى موراڵ دەنوسێت،ئەمە لەكاتێكدا دەیان شتى دروى لەسەر بەرپرسانى گۆڕان نوسییەو كە چەندین سكاڵاى لەسەر تۆماركراوەو یەكێك لەو سكاڵانە سەلاح كوێخا لەدادگاى خانەقین پارەى غەرامەكەى كە بەبڕی ملیۆن و نیۆێك دینارە بۆی سەرف دەكات.
با لێردا شۆرمومە بۆ ئەم بابەتە،كە لە رۆژى 27/1 لەشارى كەلار سەرپەرەشتیارى ئیدارى گەرمیان سەعید ئەحمەد ماڵئاواى لەپۆستەكەى دەكات و دووریش خرایەوە،كە هاوكات سەڵاح كوێخا بەرپرسی پێشوى مەڵبەندى خانەقین وەك بەرپرسی نوێی ئیدارەى گەرمیان دەستنیشان كرا،سەرەچاوەیەكى تایبەت بە كوردستان پۆستى راگەیاند"دانانى ئەو كەسە بۆ سەرەپەرەشتیارى ئیدارى گەرمیان نیگەرانێكى زۆرى لە جەماوەرى شارى كەلار دروستكردووە،وتی"سەڵاح كوێخا هیچ بڕوانامەیەكى نیە كە وەكو خۆی لە رێوەرسمەكەدا باسی لێوەكردوە كە دەرچوى زانكۆی یەكێتى نیشتمانى كوردستانە پێشمەرگایەتى بۆ ئەو گەورەترین بڕوانامەیە".هاوكات سەرچاوەكە ئاماژەى پێكرد كە سعید ئەحمەد بەبڕیاریەكى سیاسی دەركراوە،چونكە ئەو بڕوانەماى سیاسەى هەیە،سەرچاوەكەى كوردستان پۆست،وتى"ئێستا زۆرێك لە رۆژنامەنووسانى گەرمیان لەدژى ئەو كابرایە هەڵوێستیان هەیە،كە سەڵاح كوێخا دەزانێت لە رۆژنامەكان لەسەرى دەنوسرێت وەك بەدیلێك سەرنوسەرى گەرمیان پۆست و لەهەمات كاتدا پەیامنێرى بەڵگەى راسپاردوە كە لە رۆژنامەكەیەوە لەسەر خەڵك بنوسێت هەر كاتێكش لەدادگا شكاتیان لەسەرى كرد،ئەو دەتوانێت غرامەكەى بەپارەى حكومەت بۆ بدات.سەرچاوەكە ئەوەیشی ئاشكراكرد لەسەر شتی تریش لەلایەن پۆلیسی كەلارەوە سەرنوسەرەكەى گەرمیان پۆست سەیوان عومەر ماوەیەك بەند دەكرێت،بەڵام سەڵاحى كوێخا بەتەلەفونێك ئازادى دەكات.سەرچاوەكە وتیشی"یەكێتى سەیوان ئێواران دەنێردرێنە چاڵەكەى كەلارەوە و وەكو ئامرازێك بەكارى دەهێنن بۆ ئیشى هەواڵگیرى.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە