کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یابان هەمیشە ئۆنلاین و كوردستانیش ئۆفلاین

Tuesday, 07/06/2011, 12:00


خۆێنەری بەڕێز هەمومان لەتەلەفزیۆن یان ئەنەرنێتەوە ڕوداوەكانی یابانمان بینی و بینیمان چۆن ئەو وڵاتە بەهۆی بومەلەرزە و تەقینەوە ئەتۆمیەكان توشی چ كارەساتێم بوو,ئەوەی جێگەی سەرسورمان و تێرامینە ئەوەیە كەلەم وێنەیەدا دەیبینن چۆن لەماوەی تەنها شەش ڕۆژدا ئەو جادەیە چاك دەكرێتەوە وەك دۆخی جارانی خۆی وەك ئەوەی تسونامی هەر ڕووی نەدابێت.
وێنەی یەكەم جادەیەكی پان و بۆری یابانە لەكاتی ڕووداوەكە و وێنەی دوەم كە تەنها دوای شەش ڕۆژ لەدواى ڕوداوەكەیە ببینە چۆن ئاخر بەچی توانیان وا بەخێرای ئەو جادەیە جاك بكەنەوە وەك دۆخی جارانی؟
بەڕاستی بینەر توشی شۆك دەبێت كاتێك كە دەبینێت خەڵكی لە وڵاتی یابان چۆن بەخەمخۆری و بەدڵسۆزی بەتەنگ وڵات و نیشتمانەكەیانەوەن, بەڕاستی زۆر گرنگە كورد بتوانێ‌ سوود لەئەزمونی گەشەسەندوی یابان وەربگرێت لەبوارەكانی خوێندن, مۆدێرنەكردنی یابان لەچەندین ڕووەوە وەك گشەشسەندنی ئابوری,توانای بەڕێوەبردن,گەشەسەندنی بواری كشتوكاڵی و لادێكان,چەسپاندنی یاسا,بەرزی ئاستی ژیانی هاوڵاتیان,فەراهەمكردنی ژینگەیەكی پڕ لەئاشتی و سەقامگیری,
لێرەش لەكوردستانەكەی خۆمان بەچەندین ساڵ و سەدان ملیۆن دینار گەرەكێكیان پێ‌ قیرتاو ناكرێت وەك پێویست لەكوردستان حكومەت و ئەوانەی بەرپرسن هەر خەریكی قسە و بەڵێنی درۆ و سەرقاڵی خۆدەوڵەمەندكردنن,ئەگینا ئێمەش ئەو بوجەیەی كە هەمانە ئەتوانین كوردستانی پێ‌ بكەین بەبەهەشتی سەر زەمین نەوەك تەنها چەند پرۆژەیەكی كەم بكرێت كە ئەویش تەنها بۆ سەرمایەدارانە و خەڵكی هەژاری لێ‌ بێبەشە, بەداخەوە هەموو ئەو پرۆژانەی لەبواری نیشتەجێبوندا دەكرێن تەنها دەوڵەمەندەكان لێ‌ ی سودمەند دەبن و خەڵكی كەمدەرامەتیش با بۆ خۆی هەر زەقەی چاوی بێت.
بروانە ئەو لینكە

http://www.notoffline.com/blog/this-is-how-fast-japan-progression-is/


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە