کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەلەكناسە شۆڕشگێرەكان ,نۆستراداموس و پێشبینیەكانی بۆ ساڵی 2011 و 2012 - (بەشی دووەم و كۆتایی)

Sunday, 12/06/2011, 12:00







مایكڵ دی نوستراداموس لە فەرەنسا لەساڵی 1503لەشاری سانریمیە لەدایك بوو,ئەو كە جولەكەبوو پاشان هاتە سەردینی مەسیحی كاسۆلیكی ,ئەو كە پزیشك و دەرمانساز بوو لە ساڵی 1550 دا زیاتر خۆی تەرخانكرد بوو زانستی فەلەكزانی و گرنگی دا بەزمانەكانی لاتینی و ئیتالی و یۆنانی و عیبری زۆر سەرسامی كارەكانی باپیری بوو كە زانستەسروشتیەكانی فێركرد بەتایبەت گرنگی دا بەزانستی بیركاری و ئەستێرەناسی بۆیە هەرزوو ناوبانگێكی جیهانی پەیداكردو خەڵكی لەهەمووشوێنێكەوە دەهاتنە لای بۆ پێشبینی و زانینی ڕوداوەكانی ئایندە.پاشتر دەستی كرد بە كۆكردنەوەی پێشبینیە موعجیزەئاساییەكانی خۆی كەلەشێوەی چوارینەدا بەزمانی فەرەنسی دەینوسین.هەموو ئەم پێشبینیانەی كە خۆی لە 1000 پێش بینیدا دەبینیەوە لە كتێبێكدا كۆكردەوە كە ئەو ناوبانگەی ئێستا هەیەتی بەهۆی ئەم كتێبەی پێشبینیەكانیەوەیەتی.نوستراداموس بەشێوەیەكی هێماگەریانە و بەشێوازێك كە دەكرێت چەندین خوێندنەوەی جیاواز بۆ هەریەكێك لە پێشبینیەكانی بكرێت.تا ئێستا زۆربەی پێشبینیەكانی هاتونەتە دی و زۆربەی فەلەكناسان و پسپۆرانی بواری ئەستێرە و گەردوونناسی سودیان لە تیۆریەكانی ئەو وەرگرتوە.بەتایبەتی ئەو پێشبینیانەی كە بۆ ساڵەكانی 2011 و 2012 كردونی.كە زۆر نزیكن لەو زانیاری و پێشبینیانەی لەناو دەقەكانی وەك ئینجیل و ڕۆژژمێری مایا و دەقە سێكولارەكانی تر كە بەشێوازی زانستی داڕێژراون.چونكە پێشبینیەكانی زیاتر هیماگەرێتیان پێوە زاڵە ئەمە وای كردوە كە لێكدانەوە و بۆچونی جیاواز هەبێت لەسەر تیۆرەكانی بۆ خوێندنەوەی ئایندە.بەڵام زۆربەی ڕاكان لەسەر ئەوە كۆكن كە نۆستراداموس پێشبینی شۆڕشەكانی فەرەنسا و ئەمریكا و هەردوو جەنگی جیهانی وبڵاوبونەوەی تاعون لەفەرنسا و مردنی 15 ملیۆن كەس بەو نەخۆشیە و بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لەهیرۆشیماو ناكازاگی و هاتنی هیتلەر وشەركردنی لەدژی روسیا و هەنگاریا و هاتنی یەهود(جولەكە بۆ ئیسرایل و شەری جولەكە و عەرەب) وشۆڕشی ئیسلامی لە ئێران بەسەركردایەتی خومەینی لەفەرەنساوە بۆ ئێران و مردنی شاژنە دیانا و جەنگی كەنداو لێدانی عێراق و هێرشەكانی 11 ی سێپتەمبەری بۆسەر ئەمریكای كردوە. هەموو ئەمانە وای لە شاژنی فەرەنسا كاترینا كرد كە زۆر بایەخ بەم زانایەبدات و لەدوای مردنی كتیبەكانی لەسەر ئەركی خۆی بەچاپ گەیان بۆی.بۆیە زانا و فەلەكناسەكان زۆربەبایەخەوە لێكۆڵینەوە لەسەر كارەكانی ئەو دەكەن بەتایبەتی گرنگی بەپێشبینیەكانی دەدەن بۆ ساڵی 2012.
تیۆری یەكەمی نۆستراداموس:
بەڕای ئەم زانایە لەگەڵ نزیك بونەوە لەساڵی 2012 جیهان ڕووداوگەلێكی مەزن بەڵام دڵتەزێن بەخۆیەوە دەبینێت.بەتایبەتی نەیزەك و تەنە ئاسمانیەكان لەزەوی نزیك دەبنەوە و تەنانەت لەهەندێك سەرچاوەدا هاتوە یەكێك لەم تەنە "هەسارە"بەرزەوی دەكەوێت و جیهان وێران دەكات و بومەلەرزە و لافاوی گەورە هەموو قارەكانی گۆی زەوی دەگرێتەوە.زۆربەی لێكۆڵیاران پێیان وایە بەڕای ئەو زانایە كاتی نزیك بونەوە یان بەریەك كەوتنی ئەو هەسارەیە لەمانگی دیسەمبەری 2012 دا دەبێت.لەیەكێك لەچوارینەكانی نوستراداموسدا هاتوە كەوا "لەئاسمانەوە گڕێكی مەزن بەدی دەكرێت كە بەدوای خۆیدا كلكێكی ئاگراوی درێژدەبێتەوە بەرەو ڕووی زەوی."لێكۆلەرەوەكانی ناساش ماوەیەك لەمەوبەر نزیكبونەوەی هەسارەیەكیان راگەیاند كەلەقەبارەدا تۆزێك لە هەسارەی ژوپیتەر بچووكترە و بەرەو زەوی لە جوڵاندایە.بۆیە ئەگەر ئەم روداوە روبات ئەوا ئاوی زەریا و دەریاكان بەرزدەبنەوە بەهۆی كێشی زەویەوە وگەورەترین بومەلەرزە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ڕوودەدات.
تیۆری دووەمى نوسراداموس
ئەوەیە كە لەگەڵ نزیك بونەوە و تێپەڕینی ئەم هەسارەیە بەلای زەویدا زەوی لەئاراستەی خولگەی خۆی لادەدات و گۆرانكاریەكی تۆقێنەر بەسەر كەشوهەوای سەرزەویدا دێت.كاریگەری ئەم هەسارەیە لەسەر زەوی وەك كاریگەری تەقینەوەی دەیان بۆمبی ئەتۆمی دەبێـت و زەوی دەكات بە وێرانەخاكێكی تەواو.بۆیە ماوەیەك لەمەوپێش زاناكانی ناسا رایانگەیان كەوا ئەمریكا و زلهێزەكانی جیهان لەهەوڵی بەرپەرچدانەوەی ئەم هەسارەیە دەوەستنەوە و دوور نیە بەچەكی ئەتۆمی لەئاسماندا ئەو هەسارەیە بتەقێننەوە هەروەك چۆن لە فلمەكانی زانستی خەیاڵیدا بینیومانە چەندین جار.نوستراداموس پێشبینی ئەوە ئەكات لەكاتی ڕودانی كارێكی لەوشێوەیەدا جیهان نغرۆ دەبێت لە ئانارشی و هەندێك لەوڵاتانی جیهان ئەمە بەهەل دەزانن و ئەگەری رودانی جەنگی جیهانی سێیەمی لێدەكەوێتەوە.لە چوارینەیەكی تردا دەڵێت: " پاشای تیرۆر و تۆقاندن لەئاسمانەوە دێت و پاشای مەنگۆلەكان دوبارە زیندوو دەكاتەوە."كە لێكۆڵیاران پێیان وایە مەبەست لە پاشای مەنگۆلەكان ئەوەیە كە وڵاتی چین باڵادەست دەبێت و هەوڵی پەلاماردانی جیهان دەدات و بەتەمای ئەوەیە ببێت بە سۆپەرپاوەری جیهان.پێشبینیەكانی نۆسترادامۆس لەسەر ئایندە و چارەنوسی زۆر لە میلەتانی جیهان دواوە و باس لەوەش دەكات ئەو هەسارەیە چەندێك لەئاسماندا دەمێنێتەوە و دەبینرێت و دەڵێت: "ئەستێرە مەزنەكە حەوت ڕۆژ لەئاسماندا دەگرێت و دەگەشێتەوە."كە مەبەستی ئەوەیە ئەو هەسارەیە لە زەوی زۆر نزیك دەبێتەوە بۆ ماوەی حەوت ڕۆ و حەوت شەو,هەروەها دەڵێت : "سەگە زەبەلاحەكە لەشەودا دەوەڕێت.لەكاتێكدا كە قەشە وتار دەخوێنێت"كە زۆر لە لێكۆڵەرەوەكان پێیان وایە سەگە زەبەلاحەكە مەبەست لە شانشینی یەكگرتوو واتە بەریتانیایە و ئەو دێرەش ئاماژە بە ڕوخانی بەریتانیا دەكات.مەبەست لە قەشەكەش دەلالەتە لە پاپا ی ڕۆم و جیهانی مەسیحیەت كە دوور نیە مەبەستی لەئەمریكا و فەرەنسا و ئیتالیا بێت بەتایبەتی ڕۆم بەرەو نەمان بڕوات.
تیۆری سێیەم :شەڕی ئالوس:
هەمان تیۆر لە ئینجیلدا لەلایەن پەیامبەر جیریمیاوە هاتوە,بەڕای لێكۆڵیاران ئالوس مەبەست لە حوكمی عەلەویەكانە,یان سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەدە,كە خاڵی خۆی لەدژی پیلان دەگێڕێ‌ كەناوی ڕەفعەت ئەلئەسەدە,هەندێكی تر پێیان وایە مەبەست لە ئالوس سەركردەی شیعەكان لەعێراق موقتەدا سەدرەگرنگ نیە ئەو كەسە كێیە گرنگ ئەوەیە كە ئەگەر مەبەست لە ئالوس هەر سەركردەیەكی تری عەرەبی بێت كە دێتە سەرحوكم لە دیمەشق یان هەر دیكتاتۆرێكی تری عەرەبی بێت كە بە سۆفیانی ناسراوە وەك لە پێشبینیەكانی دەقە ئیسلامیەكاندا هاتوە.هەندێ‌ لە پسپۆرەكانی ئاینی مەسیحی پێیان وایە كە دیكتاتۆری دیمەشق ئەو جانەوەرەیە كە پێ‌ ی دەوترێت دەجال وەك لە كتێبی 13 ی بۆدەركەوتنەكانی ئینجیلدا هاتوە.بەڵام ئەگەر ئالوس لە عێراقەوە بێت ئەوا پێشبینیەكەی پەیامبەر جیرمیا راست دەردەچێت و ناوی دەنێت "پاشای بابلیۆن"كە دوور نیە لەگەڵ ئێَران ببێت بە هاوپەیمان و گەورەترین جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا هەڵدەگیرسێنن.شەڕی ئالوسەكان لەوانەیە ببێتە هۆی لەناوبردنی چەكە ئەتۆمیەكانی ئێران و سوریا یان بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لەلایەن ئەو دوووڵاتەوە لەكاتێكدا كەلەعێراق شەڕی ناوخۆ هەیە بەتایبەتی بەسەركردایەتی سەدر و ببێتە هۆی شكان و بەزینی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و ئەفغانستان و خەلیجی عەرەبی و فارس ولەئەنجامی ئەم پرۆسەیەدا شەپۆلی وێرانكاری و مردن بگاتە ئوردن و سعودیە و شارەكانی باكوری ئیسرایل.
تیوری چوارەم مابوس:
لەبەشێكی تری پێشبینیەكاندا هاتوە كەوا ملاملانێكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و بالكان ئەبێتە هۆی مردنی كەسێك بەناوی "مابوس"پرسیارەكە ئەوەیە ئەم كەسە كێیە كە بەدەستی ئەو جەنگی ی جیهانی سێ‌ یەم هەڵدەگیرسێنێ‌؟ئایا ئەم مابوسە مەبەست لەسەرۆكی فەلەستین مەحمود عەباسە؟سەرۆكی ئێران مەحمود ئحمەدی نەژادە؟یان جێگری سەرۆك وەزیرانی وڵاتی سربە بەناوی میرۆلجوب لابوسە؟یان مەبەستی سكرتێری هێزەكانی ئەمریكایە بەناوی رەیموند مابوس,یان مەبەست لەو سەرۆك باراك حوسەین ئۆبامایە؟
تیۆری پێنجەم, هەسارەی ئێكس(نیبیرۆ)
یەكێ‌ تر لە پێشبینیەكان ئەوەیە كە ئەستێرەیەكی قەزەمی رەنگ قاوەیییە كە پێ‌ ی دەوترێت هەسارەی ئێكس یان "نیبیرو"كە لەدەقە كۆنە ئاسمانیەكاندا هاتوە و نۆستراداموس باسی لێوە كردوە كە دەبێتە هۆی لەناو بردنی ژمارەیەكی خەیاڵی چاوەڕواننەكراو لە مرۆڤ و ئاژەڵان و وا مەزەندە دەكرێت لەكانونی یەكەمی 2012 یان حوزەیرانی 2013دا روبدات,ئایا دەكرێت ئەمانە ئەو هەسارانە بن كە ناسا پێشوتر بەناوی هۆلمز و ماكنۆت ئاشكرایان كردن كەلە بۆشایی ئاسمانەكانەوە بەرەو زەوی ملدەنێن؟نۆستراداموس پێشبیینی ڕوداوی گەورەی زەوی لەرزێنی وەك بوركان و بومەلەرزە و چەكی ئەتۆمی و كاتاسترۆفی جوگرافیایانەی سەرزەوی كردوە.بۆیە بەپێ‌ ی بیروبۆچونی نوستراداموس و ئەلۆیس ئیرلمیە كە یەكێكە لە گەورەترین زاناكانی بواری ئەستێرەناسی و پەیامبەر دانیاڵ لە ئینجیلددا پێكەوە هاوڕان كە ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئێراندا نزیكە و بەپێ‌ ی بۆچونە فەلەكناسیەكانی ئەوان جەنگی مەزن واتە جەنگی ئێران و ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر نزیكە و دوورنیە لەمانگی ئابی 2011 دا ڕووبدات و بەڵام ناگاتە مانگی كانونی دوەمی 2012 ئەو جەنگە تەواو دەبێت و دەبێتە هۆی جەنگێكی ترى گەورەی جیهانی و ئەوروپا و ڕوسیا و چین و ئەمەریكاش دەگرێتەوە تا ساڵی 2013 ,بەڵام نوستۆاداموس پێ‌ ی وایە جەنگێكی گەورەتر لەنێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ڕودەدات لە نێوان ساڵانی 2030 بۆ 2040.كە بە جەنگی "ِڕەیپۆز"ناسراوە.كە تیایدا تەنەفڕیوە ئاسمانیەكان لەسەر زەوی خەڵك دەڕفێنن و زۆربەی سەرۆك و ژنەكانیان بەتیرۆركردن لەناودەچن و لە سەراپای سەرزەویدا مرۆڤ بتەكان دەپەرستن و لەڕوی بایلۆژیەوە مرۆڤی ناكام دروست دەكرێت و زەوی لە مەریخەوە نزیك دەبێتەوە و سەردەمی حوكمی پێغەمبەری درۆ بەناوی دەجالەوە دێتە گۆڕێ‌ و هەموو ئەم ڕوداوانە نۆستراداموسی ئەستێرەناس پێش 456 ساڵ پێشبینی كردوە.
لەكۆتاییدا بە وتەیەكی بەناوبانگ لەسەر فەلەكناسەكان كۆتیی بەباتەكەم دێنم كە دەڵێت: "فەلەكناسەكان درۆیان كرد تەنانەت ئەگەر هاتوو راستیشیان ووت"

سەرچاوەكان
http://www.december2012endofworld.com/nostradamus-2012
http://soulalchemyastrology.com
Astrology of 2011 Part 2 Uranus-Pluto: Revolution, Evolution, and The Resource Based Economy

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە