زه‌واجی به‌ختیار عه‌لی و فه‌رهاد پیرباڵ
Tuesday, 22/03/2011, 12:00
فه‌رهاد پیرباڵ له چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی زاگرۆسا زۆر شه‌کری شکاند و جوێنی زۆر بازاڕی به زۆر که‌س و لایه‌ن دا و سوکایه‌تی زۆریشی به کۆمه‌ڵێکی تر کرد. من به‌زه‌ییم به فه‌رهادا هاته‌وه به‌و ئاسته نزمه له مۆڕال و ویژدانه‌وه قسه‌ی ئه‌کرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لام سه‌یر بوو سه‌باره‌ت به به‌ختیار عه‌لی و هاوه‌ڵه‌کانی زۆری پێیانا هه‌ڵدا . ئه‌مه جاری یه‌که‌م نیه فه‌رهاد پیرباڵ به به‌ختیارا هه‌ڵده‌داو به گه‌وره‌ترین نوسه‌ری کورد به عه‌بقه‌ریترین روناکبیر ئه‌ناسێنی. به‌ڵام ئه‌وه جاری یه‌که‌مه ، ئه‌م جاره فه‌رهاد کاراکته‌ر و که‌رامه‌تی به‌ختیار تێرۆر ده‌کات و ده‌یخاته ریزی که‌سانێکی قه‌ڵه‌م فرۆشی وه‌ک خۆی و رێبوار سیوه‌یلی و زیره‌ک که‌ماله‌وه که به‌رامبه‌ر به پاره سه‌ریان له‌موویان بۆ پارتی باریکتره.
ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر به‌ختیار هه‌ر بێده‌نگی هه‌ڵببژێرێ ئه‌وه نیشانه‌ی رازیبوونه به قسه‌کانی پیرباڵ و ئه‌ویش به‌شداره له‌و کاولکارییه فیکریی و ئه‌خلاقییه‌ی که پیرباڵ به‌ده‌ستیه‌وه ئه‌ناڵێنی و بگره بێده‌نگبوونی ئه‌مجاره‌ی مانای وایه به‌ختیار له‌گه‌ڵ پارتیشدا که‌ناڵی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه‌ک له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی و گۆڕاندا هه‌یه‌تی. بوونی ئه‌و که‌ناڵه تایبه‌ته‌ش ته‌نیا و ته‌نیا پاره و ئیمتیازات و پیادا هه‌ڵدانه. فه‌رهاد توانیتی به‌ختیار لای پارتی خۆشه‌ویست بکات به‌ڵام لای زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان گه‌وره‌ترین زیانی لێدا. به‌ختیار به‌خۆی بزانێ یان نا ئه‌و دۆستێکی گه‌وره‌ی موفه‌کیری گه‌وره‌ی کورد د.فه‌رهاد پیرباله و زه‌واجێکی رووناکبیرانه و رۆشنبیرانه‌و نووسه‌رانه‌یان کردووه.
ئێستا من وای ده‌بینم که فه‌رهاد خۆی به به‌ختیارا هه‌ڵئه‌واسێ. ئه‌گه‌ر به‌ختیار بێ ده‌نگ بێ، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ده‌یه‌وێ ئه‌و ده‌رگای ئومێد و نیعمه‌ته‌ی لای پارتییه‌وه ده‌کرێته‌وه هه‌رگیز له‌سه‌ر خۆی دانه‌خات. ئاخر فه‌رهاد به‌زمانێکی ئه‌وه‌نده بازاڕیی قسه‌ی ئه‌کرد، مرۆڤ خه‌جاڵه‌ت ئه‌بێ قسه‌کانی و جوێنه‌کانی و بوختانه‌کانی و سوکایه‌تیه‌کانی بنوسێته‌وه. ئه‌و هێرشه ئه‌خلاقیه‌ی کردیه سه‌ر رابه‌ر فاریق ، ئه‌وه به پلانی پاراستن و حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌نه که که‌سایه‌تی ئه‌و کوڕه تێرۆر بکه‌ن. ئایا به‌ختیار چۆن قبوڵ ئه‌کا جوێنفرۆش و شێت و شورێکی وه‌ک فه‌رهاد مه‌دحی بکات و پیایا هه‌ڵبدا، ئایا به‌ختیار ئه‌وه‌نده نزمه که فه‌رهاد پیایا هه‌ڵبدا؟ یان ئه‌و قونکه وتارانه‌ی به‌ختیار له‌سه‌ر فه‌رهاد ده‌ینوسین و دیفاعی له پیرباڵ ئه‌کرد، نهێنێیه‌کی له‌ژێردایه و به‌ختیار ئه‌یه‌وێ لای پارتیشی لێ نه‌گیرێ و هه‌میشه ده‌رگاکه‌ی له‌سه‌ر پشت بێ.
من خوێنه‌رێکی به‌ختیار بوم به‌ڵام ئه‌مجاره بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێ ئه‌وه مه‌علومه ئه‌و ماسته گوریسی تیایه نه‌ک موو... با بزانین به‌ختیار ئه‌و گوریسه له‌و ماسته ده‌رئه‌کات بابزانین به فه‌رهاد پیرباڵ ئه‌ڵێ شه‌کرت شکاند و چیتر ناوی من مه‌هێنه و له‌گه‌ڵ خۆتدا منیش ناشیرین مه‌که. ئایا به‌ختیار ئه‌زانێ هه‌نوکه له‌ناو نوسه‌رانی کوردا که‌س له‌فه‌رهاد سوک و ریسواتر نیه، ئایا ئه‌زانێ فه‌رهاد ئه‌وه‌نده مه‌کروهه ، ئه‌گه‌ر ناویشت به‌باشه بهێنێ ئه‌وه خراپه‌ی باس کردویت. مه‌دحکردنی فه‌رهاد بۆ به‌ختیار کوشتنی شێنه‌یی به‌ختیاره و پلانێکی وردی پاراستنیشه له‌ڕێی قسه بازاڕییه‌کانی فه‌رهاده‌وه ده‌یکات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست