وه‌ڵامێک بۆ به‌ڕێز نه‌قیب ڕه‌سوڵ...
Wednesday, 04/03/2009, 12:00
کاک نه‌قیب ره‌سوڵ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی من له سایتی کوردستان پۆست دا بڵاو کردۆته‌وه. دیاره مه‌به‌ستی ئه‌م به‌ڕێزه ڕاستکردنه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی نیه وه‌کو خۆی له خاڵی یه‌که‌م و دووه‌م په‌نجه‌ی بۆ ڕاکێشاوه. چونکه وه‌ک دیاره ئه‌م به‌ڕێزه بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر شتێک(که خۆی مه‌به‌ستی بووه)
هه‌ڵبچنێ، هه‌ڵساوه به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست وه‌ڵامه‌که‌ی منی ده‌ستکاری کردووه و بڕگه‌یه‌کی به ئاره‌زووی خۆی بۆ زیاد کردووه. من لێره هیچ ناڵێم، با خوێنه‌ران دوای بینینی ده‌قی نووسینه‌که‌ی هه‌ردووکمان به‌راوردێک بکه‌ن و خۆشیان بڕیار بده‌ن. من نووسیومه :
(( ● دووجار له لایه‌ن ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عسه‌وه حوکم دراوم. ساڵی 1982 (حوکمی 10 ساڵ) و ساڵی 1990 (حوکمی موئه‌به‌د) و ساڵێک دوای ڕاپه‌ڕین له زیندان ئازاد بووم.))
کاک نه‌قیب ره‌سوڵیش بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی، نووسینه‌که‌می ئاوا لێکردووه :
((1- له خالی دووه‌م نوسیوته دوو جار له لایه‌ن ڕژێمی به‌عس حوکم دراوی سالی 1982 بۆ ماوه‌ی 10 سال تا سالی 1990 وه له سالی 1990 جارێکی‌تر گیرایتهوه و حوکمی موئهبهدیان داوی پاشان سالێک دوای ڕاپه‌ڕین ئازاد کراوی، یانی تۆ له سالی 1992 به یه‌کجاری له دست رژێمی به‌عس ڕزگارتبوه .
2- له خاڵی سێیه‌م نوسیوته که له ساڵی 1982 تا ساڵی 1986 پێشمه‌رگه بوویت، که‌دیاره ئه‌م دوو خاله یانی خالی یه‌که‌م وخاڵی دووه‌م دوو مێژوون دوو کاری جوایز له خۆ ده‌گرن ، ئه‌گه‌ر به ووردی سه‌رنج بده‌ین تۆ له ساڵی 1982 ووتوته پێشمه‌رگه بوویمه وه له هه‌مان ساڵ له1982 تا ساڵی 1990 له به‌ندیخانه‌ش بوویت بۆیه من پێموایه ده‌بێت یه‌کیان له‌و دوو خاله راست بێت یان ئه‌وه‌ته مێژوهکانت له یاد نه‌ماوه .))
وه‌ک تێبینی ده‌که‌ن کاک ڕه‌سوڵ بڕگه‌ی(تاساڵی 1990) ی به ئاره‌زووی خۆی زیاد کردووه تاوای پێشان بدات که من له به‌رواری زیندانی بوون و پێشمه‌رگایه‌تی دا راست نیم و مێژوویێکی ناڕاستم بۆ خۆم دروست کردووه!
من خۆم له‌و بڕوایه‌دا نیم که هیچ که‌سێک هه‌بێت که نه‌ک ساڵ و مانگ و ڕۆژی زیندانی بوونی، بگره چرکه به چرکه‌ی ساته‌کانی زیندانه‌کانی ڕژێمی به‌عسی له یاد بچێت.
کاک ڕه‌سوڵ له خاڵی (3) دا به‌وپه‌ڕی بڕوابوون به یاده‌وه‌ریه‌کانی خۆی ده‌ڵی: (( 3-من ئه‌وه‌ی زۆر به چاکیم له بیره ئێوه ئه‌و کۆمه‌له پێشمه‌رگه‌یه‌ی که له گه‌ل(ره‌شۆ)......... له هاوینی 1985 ته‌سلیم به ڕژێم بوونه‌وه.))
پێم خۆش بوو کاک نه‌قیب ڕه‌سوڵ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته هه‌ڵه‌ی ئاوا گه‌وره و ئاوا به ڕه‌ها(موتڵه‌ق)ییش قسه نه‌کات له هه‌ندێ که‌سی نزیک و ناسیاوی خۆی ئه‌گه‌ر سه‌رپێیش بوایه هه‌ندێ پرسیاری له‌سه‌ر ته‌سلیم بوونه‌وه‌ی کاک (ڕه‌شۆ) و له‌سه‌ر شوێنی پێشمه‌رگایه‌تی منیش کردبا.
ئه‌و کاته‌ی کاک (ڕه‌شۆ) که سه‌رتیپی تیپی بێتواته بوو، وه به‌ته‌سلیم کردنه‌وه درا، من له‌گه‌ڵ ئه‌و نه بووم و ئه‌ندامی که‌رتی ڕێکخستنی ڕانیه بووم. وه له خزمه‌کانی نه‌ک ته‌نها من به‌ڵکو براێکی تریشم به ناوی (گوشاد) و کوڕی خاڵێکیشم به ناوی (محمد مه‌ولود)، ته‌سلیم نه بووینه‌وه.
وه ماوه‌یه‌ک دوای ته‌سلیم بوونه‌وه‌ی ئه‌وان ئێمه له‌گه‌ڵ چه‌ند کادیرێکی تری کۆمه‌ڵه، له‌وانه کاک (کاردۆ- که ئێستا له مه‌کته‌بی ڕێکخستن)ه،و کاک (شه‌مال عبدالله - که ئێستا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی بیروهوشیاری)یه به‌یه‌که‌وه له لایه‌ن ڕێکخراوی دووی کۆمه‌له لای(شه‌هید عبدالڕه‌زاق)،بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێک گیراین، وه (مامۆستا سه‌یفه‌دین)یش که ئه‌وکات به‌رپرسی که‌رتی ڕێکخستن بوو ئاگاداری ئه‌م گیرانهمانه. دیاره ئه‌و کات کاک نه‌قیب ڕه‌سوڵ هێشتا نه بوو بوو به پێشمه‌رگه و هه‌ر له شار (مفه‌وه‌ز) بوو،چونکه ئه‌و له ساڵی 1986 هاتۆته ڕیزی پێشمه‌رگایه‌تی. بۆیه دڵنیام که نه‌ک هه‌ر زۆر به چاکی له بیر نیه!، به‌ڵکو هه‌ر به خراپیشی له بیر نیه و ئه‌مانه‌ی به هه‌ڵه بۆ گێڕدراوه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بۆ کاک نه‌قیب ڕه‌سوڵ و ئه‌وانه‌ی که وه‌کو به‌ڕێزیشی زانیاریه‌کانیان به هه‌ڵه وه‌رگرتووه، ئه‌م زانیاریانه زیاتر ڕوون بکه‌مه‌وه ، ئه‌وا ده‌ڵێم که من تا ساڵی 1986 هه‌ر پێشمه‌رگه بووم و ته‌سلێم نه بوومه‌وه. وه کاتێک که کاک (سامان گه‌رمیانی) له کۆتایی ساڵی 1985 بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی سنوره‌که هاته دۆڵی بالیسان و ده‌ستی کرد به شاڵاوێکی گرتن،جارێکی تر من و کاک گوشادی برامیان گرته‌وه و له زیندانی (خه‌تێ) که شه‌هید (بارامی ڕه‌سوڵ خۆشناو) به‌رپرسی زیندانه‌که بوو وه کاک (حاکم شۆڕش) حاکمی زیندانه‌که ببون، وه هه‌ردووکیشیان دۆست و هاوڕێ ی هه‌ره نزیک و خۆشه‌ویستم بوون. وه ئه‌مجاره‌ش نزیکه‌ی دوو مانگ ماینه‌وه. کاتێکیش که هه‌ڤاڵی سه‌رکرده شه‌هید (حه‌سه‌ن کوێستانی) که له سه‌رکردایه‌تی ده‌گه‌ڕایه‌وه و کرابوو به به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند، بڕیاری ئازاد بوونهکهمانی له سه‌رکردایه‌تی یه‌وه بۆ هێناین، پێ ی ڕاگه‌یاندین که ئێوه له‌سه‌ر (ئاڵای شۆڕش) گیروان وبه پێ ی بڕیاری سه‌رکردایه‌تی ڕێگه‌تان پێ نادرێ له ناوچه ئازادکراوه‌کان دا بمێننه‌وه. بۆیه ئێمه‌ش به ناچاری له ساڵی 1986 ته‌سلیم بووینه‌وه. وه یه‌کسه‌ر ده‌ستم کرده‌وه به خوێندن و له زانکۆی ته‌کنۆلۆژیای به‌غدا به‌رده‌وام بووم تا له 16/11/1989 که ئه‌وکات له قۆناغی چوار بووم گیرام و تا ساڵێک دوای ڕاپه‌ڕینش له زیندانی ئه‌بوغرێب ماومه‌وه.
ده‌رباره‌ی خاڵی چواره‌میش، پێم خۆش بوو کاک نه‌قیب ڕه‌سوڵ حسابێکی بۆ ته‌مه‌نی خۆی کردبا، چونکه که‌سیکی ته‌مه‌ن نزیک (60) ساڵی ده‌یان جار بیر ده‌کاته‌وه ئینجا بریارێک ده‌دات! نه‌ک ئاوا بێ هیج به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌یه‌ویت من بکات به جاش و فایلدار. ڕه‌نگه به‌ڕێزیان من نه‌ناسێ، به‌ڵام ده‌توانێ له‌و به‌ڕێزانه‌ی که ناوم هێناون و به‌ڕێزیشیان باش ده‌یان ناسی یان له هه‌رکه‌سێکی ڕانیه و ده‌وروبه‌ری ده‌رباره‌ی ڕابردووی من پرسیار بکات، ئه‌وکات ده‌زانی که من کێم وڕابردووم چۆن بووه. به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا من ڕێزی زۆرم هه‌یه بۆی، چونکه یه‌کێکه له پێشمه‌رگه دیرینه‌کان. دڵنیاشم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هانیان داوه و ئه‌م ههلهیهیان پی کردووه، به‌ڵام ئێستا له ناخه‌وه په‌شێمانه.
له کۆتایی دا هیوادارم که هه‌موومان هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆمان بۆ خزمه‌ت کردنی گه‌له‌کامان و یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی کورد و ماڵی یه‌کیه‌تیه‌که‌مان بخه‌ینه گه‌ڕ. هه‌مووشمان به‌شێک بین له چاره‌سه‌ر نه‌ک به‌شێک بین له دروست کردن و گه‌وره‌کردنی کێشه‌کان.
به‌رپرسی کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای
کۆمه‌له‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان
1/3/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست