وه‌ڵام بۆ (چاودێرێک)..
Wednesday, 25/02/2009, 12:00
ڕۆژی 21/2/ 2009 له‌ژێر ناونیشانی (نامه‌یه‌ک بۆ کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان.به‌تایبه‌ت لقی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان) که‌سێک له‌ژێر ناوی (چاودێرێک) نووسینێکی کرچ وکاڵی له‌سه‌ر کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا وخۆم وه‌کو به‌رپرسی کۆمیته‌که له سایتی (کوردستان پۆست) دا بڵاو کردۆته‌وه.
دیاره ئه‌مه جاری یه‌که‌م نیه که که‌سانی ئاوا که هه‌ر چه‌نده له ڕواڵه‌ت وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن که دڵسۆزی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانن و نایانه‌وێ ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه له‌که‌دار بکرێ . به‌ڵام هه‌ر که‌سێک یه‌ک تۆز له نووسینه‌کانیان و شێوازی ده‌ربرینیان وورد ببێته‌وه ئه‌وا یه‌کسه‌ر بۆی ده‌رده‌که‌وێت که مه‌سه‌له‌که دڵسۆزی و په‌رۆشی بۆ کۆمه‌ڵه‌که و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان نیه، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌که (به‌داخه‌وه) ئه‌و ده‌سته و دهستهگهریهی ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه، که دڵنیام هه‌ر که‌سێک نه‌ک هه‌ر ئه‌ندامی یه‌کێتیی نیشتیمانی بێت، یان له‌ناو ڕێزه‌کانی شۆڕش دا خه‌باتی کرد بێت و قوربانی دابێت،بگره هه‌ر که‌سێکی دڵسۆزی ئه‌م گه‌له، بۆ ئه‌م باره نائاساییه و ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی که ماوه‌یه‌که یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان تێ ی که‌وتووه،به په‌رۆشه و هه‌ر هه‌مووشمان هیواخوازین که رۆژێک زووتر ئه‌م کێشانه چاره‌سه‌ر بکرێن و ماڵی کورد و ماڵی یه‌کێتی به‌ره‌و ته‌بایی و یه‌ک ڕیزی ببرێته‌وه.
نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته و به‌ر له‌ویش که‌سێکی تر به‌ناوی (محمد وه‌رتی) که من دڵنیام ئه‌م که‌سه نه (محه‌مه‌د)ه و نه(وه‌رتی) شه و نوسه‌ری هه‌ردوو بابه‌ته‌که‌ش له یه‌ک سه‌رچاوه‌وه هان و په‌مپ ده‌درێن و ئه‌شزانم کوێ‌یان دێشێت ! ومهبهستیشیان ناو و ناتۆره هه‌ڵبه‌ستن و هه‌وڵ دان بۆ خه‌ریک کردنی کۆمیتهکهمانه به شتی لابه‌لا و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی نووسینه درۆ ئامێزه‌کانی ئه‌وانه. که من بۆ خۆم :
1- نه‌ک هه‌ر بڕوام به‌وه نیه، به‌ڵکو به پێویستی نازانم که وه‌ڵامی درۆ و بوختانی که‌سانێک بده‌مه‌وه که هێنده ترسنۆک و بێ جورئه‌تن که ته‌نانه‌ت نا‌وێرن ناوی خۆشیان بخه‌نه سه‌ر نووسینه‌کانیان.
2- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من خه‌ریکی خوێندنم، کاتم زۆر که‌مه و کاته زیاده‌کانی خۆمم ته‌رخان کردووه بۆ کاروباری کۆمیته‌که و وه‌ڵام دانه‌وه و به جێهێنانی داواکاری پێشمه‌رگه دێرینه‌کان . وه نا پڕژێمه سه‌ر وه‌ڵام دانه‌وه‌ی شتی لابه‌لای وه‌کو نوسینی ئه‌و به‌ناو نووسه‌رانه‌ی که بێ ئیش و کار ڕۆژانه هه‌ر خه‌ریکی ئه‌م سایت و ئه‌و سایتن و بوون به وه‌ستای درۆ هه‌ڵبه‌ستن و ناو زڕاندنی که‌سانی دڵسۆز و پاکی ئه‌م گه‌له.
به‌لام بۆ به‌رچاو ڕوونی خوێنه‌ران و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له نزیکه‌وه من ناناسن، ئه‌م چه‌ند خاڵه ده‌خه‌مه ڕوو :
1- له‌سه‌ر خۆم، وه‌کو ئازاد خالید :
● هه‌ر له ساڵی (1978)ه‌وه که په‌یوه‌ندیم به (کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی- لینینی)یه‌وه کرد، هه‌تاوه‌کو ئێستا بۆ یه‌ک ڕۆژیش له خه‌بات و تێکۆشان دانه‌بڕاوم و هیچ ڕۆژێکیش له‌به‌ره‌ی دوژمن و دژ بهگهلدا نه بووم.
● دووجار له لایه‌ن ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عسه‌وه حوکم دراوم. ساڵی 1982 (حوکمی 10 ساڵ) و ساڵی 1990 (حوکمی موئه‌به‌د) و ساڵێک دوای ڕاپه‌ڕین له زیندان ئازاد بووم.
● چوار ساڵ (1982- 1986) پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی ی نیشتمانی ی کوردستان بووم و له پێشمه‌رگایه‌تیش ئه‌ندامی که‌رتی ڕێکخستنی ڕانیه بووم.
● بێجگه له ئامۆزا‌و خاڵۆزاو پورزاکانم، خۆمان چوار برا و باوکمان به‌یه‌که‌وه پێشمه‌رگه بووین.
● دوای ڕاپه‌ڕین و ئازاد بوونم و تا ئه‌وکاته‌ی که له ساڵی 1997 هاتوومه‌ته هۆڵه‌ندا، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی کوردستان بووم.
● له هۆڵه‌نداش له ڕێکخستن دانه‌بڕاوم و ئه‌رکه‌کانی ڕێکخستنم به‌ته‌واوی جێ به‌جێ کردووه.
2- وه‌کو به‌رپرسی کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان:
● له‌سه‌ر داواکاریێکی زۆری برای به‌ڕێز کاک (ئاسۆ قه‌ڵه‌و) ، سه‌ره‌تا بۆ لیژنه‌ی ڕۆته‌ردام و پاشانیش بۆ کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا خۆم هه‌ڵبژارد و له هه‌ردووکیشیان به ده‌نگی یه‌که‌م ده‌رچووم. له کۆنفرانسی کۆمیته که لقی هه‌نده‌ران خۆیان سه‌رپه‌رشتیان کرد، من له کۆی (26) ده‌نگ (21) ده‌نگم به ده‌ست هێنا و بووم به لێپرسراوی کۆمیته‌که. (نه‌ک وه‌ک ئه‌و به‌ناو چاودێره که پێ ی وایه که به‌ڕێز کاک مه‌لا به‌ختیار وتویه‌تی که ده‌بێت ئازاد خالید ببێت به مه‌سئولی کۆمیته).
● کۆمیته‌که‌مان یه‌کێکه له کۆمیته چالاک و ئیشکه‌ره‌کانی لقی ده‌ره‌وه و له لێپرسراوی کۆمیته‌که و دوو کارگێڕ (هاوڕێ ێکی حزبی شوعی و هه‌ڤاڵێکی یه‌کێتیی) پێک دێت. له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ته‌مه‌نی کۆمیتهکهماندا توانیومانه خۆبه‌خشانه و ماندوونه‌ناسانه کۆمه‌ڵیک ئیشی باش بۆ پێشمه‌رگه دێرینه‌کان بکه‌ین (که نه‌مانویستووه و نامانه‌وێت بۆ خۆده‌رخستن هه‌موو شتێک بخه‌ینه ناو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه به‌ڵکو ئه‌مه ئه‌رکی سه‌رشانمانه و پێویست به باس کردن و کۆر بۆ گێران ناکات) . خۆش به‌ختانه ئێستا ژماره‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌له‌که‌مان له سنوری کۆمیته‌که‌مان دا گه‌یشتووه به زیاتر له 150ئه‌ندام،وه به هاوکاری لقی هه‌نده‌ران و لیژنه‌ی باڵای کۆمه‌ڵه‌که‌مان توانیومانه ناسنامه بۆ به‌شێکی زۆری ئه‌ندامانمان دابین بکه‌ین و له هه‌وڵی به‌رده‌وامیش داین که هه‌م ناسنامه هه‌میش خانه نشینی بۆ ئه‌وانه‌ی که نیانه دابین بکه‌ین.
● ماوه‌ی چه‌ن مانگێکه له هه‌وڵی به ڕه‌سمی ناسینی کۆمه‌له‌که‌مان داین و له ماوه‌ی یه‌ک دوو هه‌فته‌ی تر دا مۆڵه‌تی ڕه‌سمی بۆ کۆمیته‌که‌مان وه‌ر ده‌گرین. ناوه‌که‌ش به ناوی پیرۆزی (کۆمه‌ڵه‌ی- پێشمه‌رگه- دێرینه‌کانی کورد له هۆڵه‌ندا) ه‌وه ده‌بێت نه‌ک به ناوی هیچ که‌سێک، وه‌ک ئه‌و به ناو چاودێره خهمۆرهی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان، له جیاتی ده‌ست خۆشی لێکردن و خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌م هه‌نگاوه‌مان، له خه‌ما هاواری لێهه‌ستاوه و داوا ده‌کات که تا زووه فریای کۆمیته‌که بکه‌ون نه‌بادا هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمیته‌که هه‌یه به ناوی خۆمی بکه‌م و هیچی بۆ ئه‌و به‌سته‌زمانه داماوه نه‌مێنێته‌وه!
3- له‌گه‌ڵ شانازی زۆرم به هاوڕێ یه‌تی و دۆستایه‌تیم له‌گه‌ڵ چه‌ندان هه‌ڤاڵی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی، من خۆم سه‌ر به هیچ باڵ و ده‌سته‌یه‌کی ناو یه‌کێتی نازانم (پێشم وانیه ئه‌م جۆره ده‌سته و به‌ش به‌شیه خزمه‌ت به یه‌کیتی و مه‌سه‌له ڕه‌واکه‌ی گه‌له‌که‌مان بکات) و وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌کی یه‌کێتی ی نیشتیمانی کوردستان و به پشت به‌ستن به خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی ڕابردووم و توانا و لێهاتوویی ئێستام،بۆ خزمه‌تکردنی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان، هاتوومه‌ته ناو کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان و خۆبه‌خشانه کاری تێدا ده‌که‌م (نه‌ک وه‌ک هه‌ندێک که‌س که له کۆبوونه‌وه تایبه‌تیه‌کانیان باس له‌وه ده‌که‌ن که من مانگانه دوو هه‌زار دۆلار وه‌ر ده‌گرم !)
4- منیش وه‌کو به‌شێکی زۆری پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و کادیره‌کانی یه‌کێتی له و هه‌موو ده‌سکه‌وت و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی که هه‌یه سوودمه‌ند نه‌بووم،وه که‌م و زۆریش هه‌وڵم نه‌داوه که پایه و نزیکی و هاوڕێ یه‌تیم له‌گه‌ڵ هه‌ڤالانی به‌رپرس بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆم به‌کار بهێنم. وه تاسه‌ر ئێسقان دژ به گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌کار هێنانی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌له‌که‌مانم، به‌لام، به‌لای منه‌وه ڕێگای چاره‌سه‌رکردن، ده‌سته و ده‌سته‌گه‌ری ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی ی نیه!
5- پێم وانیه که نووسینی درۆ ئامێز و کاره ناڕاسته‌کانی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له ژێر هه‌ر ناو و به هه‌ر بڕ و بیانوێکه‌وه بێت، خزمه‌تێک به پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و کۆمه‌ڵه‌که‌مانه‌وه بکات. بگره ده‌بێته ئاسته‌نگ له ڕێگای خزمه‌ت کردن و به‌ده‌ست هێنانی ماف و دهسکهت بۆ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌که‌مان. وه له جیاتی ئه‌وه‌ی که هه‌موومان و هه‌موو توانا و کاتی خۆمان بۆ ئه‌وان ته‌رخان بکه‌ین، ئه‌وا ناچار ده‌بین که به کاری لابه‌لا و بێ سوود خه‌ریک بین. که ئه‌مه‌ش له به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا نیه و ناشمانه‌وێ بکه‌وینه ناو ئه‌م گه‌مه قێزه‌ونه‌وه.
له کۆتایی دا هیوادارم که هیچی تر به درۆ و بوختان هه‌وڵی چه‌واشه کردنی راستیه‌کان نه‌درێ، چونکه وه‌ک ده‌ڵێن په‌تی درۆ کورته و به‌ری خۆریش به بێژینگ ناگیرێ!
ئازاد خالید
به‌رپرسی کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای
کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان
24/2/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست