پەیامێك لەگروپی گۆڕان لەشارەوانی سلێمانی بۆ سەرۆكی حكومەت!
Saturday, 18/06/2011, 12:00
ماوەیەكە خامەو پێنوسی ڕاستی و ویژدانی نەتەوەیی و نیشتمانی و خەمخمۆری بەتەواوی كەوتۆتە گۆو هەرچی ناهەقی و ناڕاست و نادروست هەیە شەن و كەوی كردووە لەسەر شارەوانی سلێمانی. ئەمەش بەهۆی ئەو گەندەڵی ئەو دزی و ڕیشوەت خۆری و كارە لابەلای كە بەڕۆكی شارەوانی سلێمانی گرتۆتەوە بۆیە ئیتر زەنگی چاكسازی و ڕیشەی و بنەڕەتی هاتۆتە ئاراوە. بەڵام تا ئەم ساتەش ئەم زەنگە هەر لێنەدراو هیچ پاكسازی و چاكسازییەكمان نەبینی. بەردەوامیش هەڵدانەوەی فایلی ڕەشی ئەم بەرپرس و ئەو ئەندازیار و ئەو ڕوپێو و هەم گەندەڵی ئیداری شارەوانی و هەم گەندەڵی بەرتیل خۆری وەك كەفی سەر دەریا دەركەوت بو ئەمەش هەم روناكی شاردبۆوەو هەم ئاوی لێڵ كردبوو.
لەئاكامدا هیچ دەرئەنجامێكی دڵخۆشكەری نەبۆ شەقام و نەبۆ كارمەندانی دەزگاكەو نەبۆ شاری سلێمانیش پێ نەبوو. تا بتوانێ گۆڕانێكی ڕیشەیی بكا و زۆرێك لەو فەرمانبەرانی كە لەم سایتە ئازیزو خەمخۆرەوە بەیان كرا بو پاشەڵیان هەڵدرابۆوە رەوانەی دادگا بكرێن. كەچی تائێستا تەنها بۆ جارێكیش ئەو هەمو گەندەڵستانە نەخرانە زەبڵدانەوە و ملكەچی یاسا نەكراون. ئەمانەو بەسەدان هۆكاری تر وای كرد كەئێمە وەكو گروپی گۆرانی ناو شارەوانی سلێمانی دەست بەدامەزرێنەری ئەم گروپە بكەین. مەبەستیشمان چاكسازی و پاكسازی و ئیداری و عەدالەتی ناو شارەوانی و ڕاماڵینی ئەو دز جەردانەیە كەپۆستەكانیان یان كورسیەكانیان بۆ خۆیان قۆرخ و پاوان كردووە. بەناوی چەندین فرتوفێڵی سەیرو سەمەرە. ئێمە وەكو گروپی گۆڕانی فەرمانبەرانی ناو شارەوانی سلێمانی كە هەمو بەشەكان لەخۆ دەگرێت هەر لە (بەدواداچوون- پرۆژەكان- شارەوانی رۆژهەڵات- شارەوانی رۆژئاوا- شارەوانی سلێمانی- ماستەرپلان- نەخشەدانانی ئاوەدانی- بەكرێ دان- زیادەرەوی- باخچەكان- بەشی دیزاین- ژمێریاری هەر سێ شارەوانیەكە- زەوی و زار- بەكرێ دان-....هەتاد) لەداهاتویەكی نزیكدا دەست دەكەین بەكارو چالاكی خۆمان دژی ئەو جەردانەی ناو هەمو ئەو بەشانە و هەڵوێستی زۆر توندمان دەبێ بەرامبەر بەو كارانەی كەدەكرێ لێرە بەدواوە زەنگی ترسناك لێدەدەرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست