ئەم دەسەڵاتە بە جۆرێ لە جۆرەکان توشى نەخۆشى لە بیرچونەوە بووە . بە شێوەیەک کە نازانێ چ پەیمانێکى بە خەڵک داوە ، وە نازانێ چۆن و چى بەڵێنێکى لە کاتى هەڵبژاردنەکاندا بە هاوڵاتیان داوە ، بە شێوەیەک توشى لە بیرچونەوە بووە ناتوانێ بەڵێنەکان و دروشمەکانى بیر خۆى بهێنێتەوە و جێ ى متمانەى خەڵکى بێت ، بە واتایەکى...
خوێندنەوەیەک بۆ یەکەمین کۆنگرەى بزوتنەوەى گۆڕان .ئەگەر کۆنگرە بۆ دیارى کردنى دەسەڵاتەکان بێت بە هەردوو دیوى دیارى کردنى چۆنێتى پەیکەر بەندى حیزب و ستراتیژ و ئامانجەکانى و هەڵبژاردنى مەکتەب سیاسى و سەرۆک و ئەندامانى سەرکردایەتى ، ئەوا کاتێک کۆنگرە بەم تێکەڵەیە دەبەسترێت ، ئەندام کۆنگرەکان هێندەى لەخەمى...
ئەگەر کۆنگرە لە ژیانى حیزبایەتیدا ئەو وێستگە گەورەیە بێت کە بەرنامە و کەسەکان لە لوتکەوە بگۆڕێت ، ئەوا ئەم کۆنگرەیەى بزوتنەوەى گۆڕان جیاوازییەکى گەورەى هەیە لەو شیوازە کۆنگرانەى کە لە ژیان و پاشخانى ئێمەدا بونى هەیە ، بە شێوەیەک لە زۆرینەى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ئەو وێنانەمان وەرگرتوە ، کە...
مەرگى کاوە تەنیا کوشتنى کەسێک نیە کە وا لێکبدرێتەوە ، کاوەیەک دەکوژرێت یەکسان بێت بە کوشتنى کەسێک وەک داتا و ژمارە ، بەڵکو لەپشت کوشتنى کاوەوە دنیایەک ئاماژە هەیە ، دنیایەک نامە هەیە ، کە دەکرێت هەر نامەیەکیان بۆ هەر تاکێکمان بێت و بچێتە گیرفانى هەر کەسێکمانەوە ، ئەم نامانە هەڵگرى دروشمگەلێکن کە دەکرێت...
وەڵامیک بۆ بەهرۆز گەڵاڵى کێشەى سەرەکى لە هەرێمى کوردستاندا نەبونى سستمێکە کە پێوەرێکى دیموکراتیانەى هەبێت و هەموو دەنگ و ڕەنگەکان هاو ڕا بن لەسەرى ، سستمێکى گشتگیر کە تاک هەست بە ماف و ئەرکى بکات و ژیانى پارێزراو بێت ، سستمێک بێت کە بتوانێت هێزەکان لە هێزى خێڵەکى و ناوچەبى و بنەماڵەییەوە بگوازێتەوە...
ئۆپۆزسیۆن بوون چەمکێکى گشتگیرى سیاسى و گشتیە، بۆئەوەى ئالیەتى دەستاو دەست کردنى دەسەڵات دروست ببێ و ببێتە کلتورێک ئەوا پێویستە وەک کردارێکى میکانیکى ململانێکان بۆ باشترین پڕۆژە و کردار ببێتە پێوەرى گشتى، بە مانایەکى تر مەرج نیە ئۆپۆزسیۆن بوون تەنها لە کایە سیاسیەکەیەوە وێنا بکرێت و بچوک بکرێتەوە، بە...
لە دواى تەواو بونى هەڵبژاردنەکان و ڕازى بوونى قەوارە بەشدار بووە کانى ناو پڕۆسەى هەڵبژاردن ، وە لە دواى دانیشتنى یەکەمى خولى چوارەمى پەرلەمان و دانانى کەسێک بۆ پێکهێنانى حکومەت لە حیزبى زۆرینە ، دانیشتنەکانى سەبارەت بە جۆرى پێکهێنانى حکومەت و چۆنێتى بەشدار بونى قەوارە براوەکان دەست پێ دەکات ، ئەمەش...
وەڵامێک بۆ عبدولڕەزاق عەلى بەردێک نەزان بیخاتە گۆمەوە بە هەزاران زانا دەرناهێنرێتەوە .بەختیار شارەزورىبابەتێکى عەبدولڕەزاق عەلى لە ڕۆژنامەى هەولێرى بەلاش دابەشکراو ژمارە (1768) لە بەروارى 7/11/2013 ئەەمش لینکەکەى http://hawler.in/article4425-739.htm نەگبەتى کورد لەوەدایە کەسانێک بوون بە نوسەر کە بە...
ئەگەر دروست بونى بزوتنەوەى گۆڕان بریتى بێت لە دەرکەوتنى قۆناغێکى نوێ بۆ بڕینى قۆناغى چەقبەستوى و دەسەڵاتى ڕەهاى حیزب و جۆرێک بێت لە مۆدێلى نوێ ، لە جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان و کۆتاى هێنان بە دوو زۆنى ، ئەوا ئەم بزوتنەوەیە توشى...
هەموو ئەو گۆڕانکاریانەى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ڕوو دەدەن وەک تەونى جاڵجڵۆکە پێکەوە گرێ دراوە بە جۆرێک هیچ کێشەیەکى سەربەخۆ بونى نێە و بەستراوە بە کێشەکانى ترەوە وە لە نێوان وڵاتانى باڵادەستى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا گۆڕانەکان بونەتە وەرەقە و یەک بەرامبەر یەکتر بەکار دەهێنرێت لە چوارچێوەى ئەو سیناریۆیانەى...
ئەگەر چى هەر کارێک بۆ خوێ هەڵگرى جۆرێکە لە ئایدۆلۆژیا مەرج نیە ئەم ئایدیایە بتوانێت هەڵگرى هەموو وەڵامەکانى لایەنەکانى ژیان بێت و گشتاندنى بۆ بکرێت خۆ ئەگەر سەردەمانێک دروست بونى حیزب یان ڕێکخراوێکى سیاسى مەرجى یەکەمى دیارى کردنى دیدێکى ئایدۆلۆژیانە بو بێت تا...
تورکیا و ئێران بە درێژاى مێژوو جگە لە ڕۆهەڵات و باکورى کوردستان ... باشور و ڕۆژئاواى کوردستان بۆ ئەم دوو دەوڵەتە جێگەى دابین کردنى بەشێکى گەورەى ئابوریان بوە چونکە باشور و ڕۆژئاوا لە ڕوى جیوپۆلەتیکى و ئابورى و جوگرافیەوە...
دواى ئەم هەڵبژاردنانە بە هەموو کەم کوڕیەکان و ساختەکاریشەوە کە ناتوانرێت بوترێت پرۆسەیەکى پاک و بێگەرد بووە بەڵام توانرا تا ئاستێک لە ئاست پاشخانى ڕۆشنبیرى ئێمە و باڵادەستى حیزب پرۆسەکە بێ کێشەى گەورە بەڕێوە چوو بۆیە دەڵێین باش بوو چونکە لە پاشخانى ئەم حیزبانەدا لەو دیوو دروشمەکانیانەوە ئەوەى پێ دەوترێت...
ئەگەر دروست بونى ئۆپۆزسیۆن بەشێکى گەورە بێت لە بنەماکانى دیموکراسى و گۆڕان توانیبێتى داهێنەرى ئەم ئۆپۆزسیۆنە بێت و ببێتە سەرتاى دەرکەوتنى قۆناغێکى نوێ بەرەو دەستاو دەست کردن و حوکمى سندوقەکانى دەنگدان و گەڕانەوە بۆ بڕیارى تاک ئەوا بۆ خۆى (بەرە و دەسەڵات) قۆناغێکى ترە لە دەسەڵاتێک کە بتوانێت کار لەسەر...
ماوەى 22 ساڵە ئەم هەرێمە لەسەر یەک نەخشەى سیاسى دەڕوات کە بریتى بووە لە دوو ئاراستەى جیاواز و دابەش بو بو بەسەر دوو زۆنى سیاسى (زۆنى زەرد و زۆنى سەوز) هەڵبژاردنەکان تواناى گۆڕینى ئەم هاوکێشە سیاسیەى نەبوو بە پێچەوانەوە جۆرێک بوو لە دەمامک و ماکیاج بە درێژەدان...