هەموو جوڵەیەکى سەربازى..سیناریۆیەکى سیاسى لە پشتەوەیە ، هەر گۆڕانکاریەک لە هەر شوێنێکى جوگرافى ڕویدا ، ئەوا بێگومان تاکتیکێک و سیناریۆیەک دەیجوڵێنێ ، خۆ ئەگەر کارتى داعش لەلایەن بلۆکى (ئەمریکا + تورکیا + ئەوروپا + قەتەر + سعودیە + ئیسرائیل) ەوە بەکار بهێنرێت بۆ گەڕانەوە بۆ پڕۆژەکەى (جوبایدن) ئەوا لەبەرامبەردا...
ئابورى یەکێکە لە بناغە گرنگەکانى نەتەوە و کاریگەریى لەسەر بڕیارى سیاسى بە پلەى یەکەم هەیە ، لەم نێوەندەدا غازو نەوت ئەو دوو کاڵایەن کە کاریگەرى گەورەیان هەیە لەسەر برَیارى سیاسى و گۆڕینى پەیوەندیە ناوچەیى و جیهانیەکان ، خۆ ئەگەر هەندێ وڵاتى خاوەن غاز و نەوت بیانەوێ ئەم نەوت و غازە وەک کارتێکى گۆشار...
ئەگەر هەڵبژاردن تاکە پێوەر بێت بۆ دەستاو دەست کردنى دەسەڵات و گۆڕینى گروپێک بە گروپێکى تر ، ئەوا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بە تایبەت لە هەرێمى کوردستان ئاماژەکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە دەنگ و سندوقى هەڵبژاردن وردە وردە دەبێتە یارییەکى کۆمیدى ، بە جۆرێک متمانە لە نێوان تاک دەنگدەر و گۆڕانکاریدا ناهێڵێت ، ئەمەش...
بەختیار شارەزورى ئەگەر بنەماى دەوڵەتدارى هەر نەتەوەیەک بریتى بێت لە ژێر خان و سەرخان ، ئەوا دەکرێت ڕەهەندى خۆژێنى و پرۆسەى سیاسى ببێتە بنەمایەک بۆ ئەوەى نەتەوەیەک مافى نەتەوەیى بوونى خۆى بسەلمێنێ و دەوڵەتدارى وەک بنەماى بەهێزى چمکى نەتەوە وێنا بکرێت ، خۆ ئەگەر لە هەرێمى کوردستاندا ئاسایشى نەتەوەیى تا...
ئەگەر سەرجەم هەڵبژاردنەکان وێنا بکەین بە یارییەکانى کلاسیکۆ ، ئەوا دەبێت جۆرى یارییەکان و ئەو پلانانەى کە دانراون بۆ بردنەوەى یارییەکان دیارى بکەین ، دەبێ بپرسین لە نێو ئەم یاریانەدا لایەنى یەکێتى وەک تیپیى سێیەم لە پێکهینانى حکومەتدا دەکەوێتە کوێى ئەم یاریانەوە ...؟ دەبێت ئەو لایەنانە ڕون بکەینەوە...
ئەگەر یەکێک لە فۆرمە گەورەکانى ناساندى جیزب جۆر و پێکهاتەى گوتارەکەى بێت ، ئەوا دەبێت بزانێت تا چەندێ دەگاتە تاکى هاوڵاتى و تا چەندێ هەزم دەکرێت ، واتا دەبێت لە ڕوى کلتورى و ئاینى و نەتەوایەتى و فەرهەنگى و سیاسى و ئابوریەوە بخوێنرێتەوە ، پاشان بڕیار بدرێت چى جۆرە گوتارێک دەخرێتە بەرنامەى وێناندى ئەو...
لەم هەرێمە هێندەى سیناریۆ و تاکتیک و ژورە داخراوەکان بڕیار دەدەن ، هێندە بنەماى دیموکراتى و کرانەوە کاریگەرى نیە ، بۆیە کاتێک حیزبێک پێچەوانەى ئەم ئاراستە و تەوژمە کار بکات ، ئەوا کەوتنى خۆى دەبینێتەوە بێ ئەوەى خۆى هەستى پێ بکات ، کەواتە پێویستە هەر حیزبێک سیناریۆ و تاکتیکى خۆى هەبێت.. لە سیناریۆ...
ئەگەر لە هەرێمى کوردستاندا کار بکرێت بە ئاراستەى دیموکراتى و دروستکردنى ژینگەیەک کە هەموو دەنگ و ڕەنگەکان هەبێت و لە چوارچێوەى یاسایەکدا جۆرى ململانێکان دیارى کرا بێت ، کێبڕکێکان بۆ گرتنە دەستى دەسەڵات لە چوارچێوەى یاساکاندا بێت ، لە پشتى هەموو ئەم کێبڕکێیانەوە ماف و ئەرکى تاک لە چوارچێوەى یاسادا دیارى...
ئەگەر چى هەموو حیزبەکانى ناو گۆڕەپانى ئەم هەرێمە لە پەیڕە و پڕۆگرام و دروشمەکانیاندا ، هەڵگرى دنیایەک لە دروشمى جوانن ، بەڵام کاتێک دێتە سەر پابەند بوون و جێ بە جێ کردن ، سەد لە سەد پێچەوانەى هەموو دروشمەکان و بەڵین و سویندەکانیانن ، هەر لەم ڕوانگەیەوە ئەگەر وا بڕیار بێت ئێمە هەرێمێک بین و بمانەوێ...
ئەگەر نەخشەى سیاسى هەرێم لە دواى ئەنجامەکانى هەڵبژاردنەوە گۆڕا بێت ، بەوەى کە بزوتنەوەى گۆڕان لە هێزێکى ئۆپۆزسیۆنەوە دەبێت بە هێزێکى کارگەر و دوەم هێزى ناو هەرێم ، ئەوا دەکرێت لەوە تێبگەین کە بزوتنەوەى گۆڕان سیاسەتێکى ورد و یاریەکى ئاقڵانە لە ناو دۆخى ئێستاى پارتى و یەکێتى و ڕێکەوتننامەى ستراتیژیدا...
هەموو هەڵبژاردنێک ، هەڵمەتى هەڵبژاردنى خۆى هەیە وەک لایەنى سەرەکى ڕێکلام بۆ قەوارەیەک ، بەدەر لەم لایەنە لایەنى دوەمى کارکردن بۆ هەڵبژاردن ، جۆرى یاریى و تاکتیک و تەکنیکەکانە ، کە چۆن لە نێوان لایەنە سیاسیەکان و حیزبەکاندا نەخشەى بۆ دادەنرێت ، تا بتوانن بگەنە ئەو ئامانجەى کە دەیانەوێت ، لەم چوارچێوەیەدا...
ئەگەر چى لایەنە براوەکانى هەڵبژاردن تا ئێستا لەسەر جۆرێک لە پێکهێنانى حکومەت ڕێکنەکەوتون ، بەڵام لە میدیاکانەوە دەوترێت تا 10 ڕۆژى دیکە حکومەت پێک دەهێنرێت .. ئەمە بۆ خۆى دەمانخاتە بەردەم چەندەها پرسیارەوە ، کە ڕون نیە لایەنە براوەکان کام وەزارەتان بەردەکەوێت وە جۆرى ڕێکەوتنەکان چۆنە بۆ وەرگرتنى وەزارەتەکان...
بەدەر لە هەر کرژیەک و جیاوازیەک بۆ ئەوەى ڕاو سەرنج لە سەر بابەتەکەى هێرۆ خان دەرببڕن شرۆڤەى هەندێ بۆچونى بکەین وەک ڕاى تاکێک ، ئەوا دەکرێت چەند قسەیەک بکەین . زۆربەى نوسینەکە پەیوەندى بە ناخۆى یەکێتیەوە هەیە و ئەو ڕوداوانەى کە لە ناوخۆى یەکێتیدا ڕوو دەدەن .. کە ئەمەیان دەکرێت چاودێرە سیاسیەکان خوێندنەوە...
ڕاگەیاندنى مەرگى ڕێکەوتننامەى ستراتیژى ئەگەر وردتر لەوەى کە هەیە و ناو دەبرێت بە ڕێکەوتننامەى ستراتیژى ، سەیرى ئەم ڕێکەوتنە بکەین ، ئەوا بە پێ ى گۆڕانکاریە ئابورى و سیاسى و کۆمەڵایەتى و فەرهەنگیەکان و بە پێ ى کات ، ئەم ڕێکەوتنە گۆڕانى بەسەردا هاتوە بێ ئەوەى سەرانى بەشدار بوو یان دروستکەرى ئەم ڕێکەوتنە...
هەموو کات لە کاتى نزیک بوونەوەى هەڵبژاردنەکاندا سیناریۆکان دەست پێ دەکەن .. با بپرسین سیناریۆ بۆ ..؟ دروشمەکان و بەڵێنەکان جۆرە وێنەیەک دەخەنە پاشخانى تاکى دەنگدەرەوە ، کە پڕە لە فریاد ڕەس ، بە شێوەیەک بەهەشتێکى سەرەتایى لە لاى تاکى دەنگدەر دروست دەکەن ، کە ئەگەر زانستیانە بە بەراورد لە گەڵ دۆخى ئەمنى...