وتارەکەى ئۆباما لە ئیستونیا ، سەبارەت بە کێشەى عێراق و سوریا و ئۆکرانیا ، زۆر خوێندنەوە هەڵدەگرێ ، کاتێک ئۆباما دەڵێت نامانەوێ عارەبانەکە پێش ئەسپەکە بخەین ، دەتوانرێت قوڵتر دیوى پشتەوەى ئەم وتارە بخوێنینەوە و وە دەیەوێت چۆن کار لەسەر شکستەکانیان بکات ، بەوەى لەسەرەتاوە هاوکارى دروستکردنى داعش کردوە...
ئەگەر هەردوو جەمسەرەکە گەشتبێتنە ئەو ڕاستیەى کە هیچ کامیان بە تەنها ناتوانن جڵەوى دەسەڵاتى ئەم ناوچەیە بگرنە دەست ، ئەوا دەبنە هاوبەرژەوەندى بۆ دابەشکارى ناوچەکە ، خۆ ئەگەر لە دواى بەهارى عەرەبى ، سوریا دوا زەنگى ئاگادارکردنەوەى جەمسەرکان بو بێت ، ئەوا ئەو کاتەى کە جەمسەرى ئەمریکى هاوکارى گروپە چەکدارەکانى...
بەختیار شارەزورى ئەگەر سەرەتاى دروست بونى داعش ، بگەڕێتەوە بۆ سوریا و بریتى بێت لە کارتى ناو سیناریۆیەک کە جەمسەرى [تورکى ئیسرائیلى سعودى و قەتەر و ئوردن ] بەامبەر بە جەمسەرى [ڕوسى ئێرانى مالیکى بەشار ئەسەد حزب اللەو و حەماس ] دایانڕشتبێت ، ئەوا بۆ خۆى جگە لەوەى نەتوانرا هەژمونى ئێرانى لە ڕۆژهەڵاتى...
ئەگەر ئەم دوو جەمسەرە ڕێککەوتبێتن لەسەر فایلى عێراق و بیانەوێ داعش بخەنە ژێر گوشارى گەڕانەوە بۆ سوریا ، داعش چى تر پابەند نەبێت بە جەمسەرەکەیەوە و نەیەوێت بچێتە ژێر بارى گەڕانەوە بۆ سوریا ، ئەوا داعش دەکەوێتە بەردەم 3 ئەگەرەوە (1- گەڕانەوە بۆ سوریا ...2- بەشدارى پڕۆسەى سیاسى و گۆڕێنى ستراتیژیان ..3-...
ئەگەر لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا دوو جەمسەر هەبێت ، بەردەوام لە ململانێ و داڕشتنى سیناریۆ و تاکتیکدا بن بەرامبەر یەکتر ، ئەوا دەکرێت ئەم دوو جەمسەرە پۆلێن بکەین جەمسەرى یەکەم (ڕوسى ئێرانى مالیکى یەکێتى حەماس حیزباللە پەیەدە و پەکەکە و بەشار ئەسەد) جەمسەرى دووەم (تورکیا ئەوروپا پارتى ئیسرائیل ئەمریکا...
ئەگەر جەمسەرى ئەمریکى کەوتبێتە ناو تۆڕى سیناریۆکانى ئێرانەوە ، بەوەى پشتگیرى کوتلەى شیعە و مالیکى کرد لە ڕابردودا ، بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا ، بۆ دەسەڵاتەکانى ناو عێراق ، ئەوا ئێران توانى هاوسەنگى ئەو ڕیککەوتنە تێک بدات و هەژمونى شیعە زاڵ بکات بەسەر کۆى عێراقدا ، چونکە پێشتر ڕێککەوتبون لەسەر ئەوەى...
ئەگەر گۆڕان دروستکردنى قۆناغێکى نوێ بو بێت لە بنیادنانى ئۆپۆزسیۆنێکى کارا و سەرکێش و عەجول ، قۆناغێک بو بێت بۆ بەگژاچونەوەى چەقبەستوى دابەشکارى دوو حیزب ، ئەوا لە ئێستادا و لە قۆناغى بەرە و دەسەڵاتیدا ، گۆڕان ڕووبەڕووى کۆمەڵێک ڕەخنە و گلەى بوەتەوە لە ناو دەنگدەر و هەواداران و هەڵسوڕاوانى خۆیدا .. دەکرێت...
لە نێوان دوو جەمسەردا بەریەککەوتنەکان بەردەوامن ، یارییەکان بەردەوامن ، تاکتیک و سیناریۆکان بەردەوامن ، خۆ ئەگەر پۆستى سەرۆک کۆمار بۆ کورد بێت و لە ناو کوردیشدا بۆ یەکێتى بێت ، ئەوا دوو جەمسەر لە ناو پانتایى یەکێتیدا بەردەوامن لەسەر یارییەکانیان ، ئەگەر پێشتر هەموو یەکێتى لەسەر جەمسەرى ئێرانى کارى...
هەموو ڕووداوەکان ئەگەر سیناریۆ و تاکتیکى جەمسەرکان بن ...ئەوا دەکرێت بوترێت سینارویۆ بچوکەکان لە ناو بازنەى سیناریۆ گەورەکەدایە و هەر سیناریۆیەکیش کۆمەڵێک کارت تێدا کارایە ، ئەویش دروستکردنى شەڕى ئێسلام بە ئیسلام و ناویان ناوە سیاسەتى کورەى هەنگ ، واتا بۆ ئەوەى ئەوروپاو ئەمریکا ، ئیسلامیە توندرەوەکان...
لە دواى سیناریۆى گۆڕانکارییەکان ، بە ئاشکرا جەمسەرەکان دەرکەوتن ، خۆ ئەگەر کورد هەموى سەر بە یەک جەمسەر بوایە ، ئێستە باشترین هەلە کە لە عێراقى نوێدا ببینە خاوەن سەربەخۆییەکى گشتى ، ئێمە و داعش سەر بە جەمسەرى تورکیا و ئەوروپا و ئەمریکاین ، ئەو دەوڵەتەى کە ئەمڕۆ دراوسێمانە دەوڵەتى خەلافەت (داعش) هیچ...
ئەگەر چى لە نێوان جەمسەرەکاندا ، بلۆکى ئێران لە وەرزى هەڵوەرینى پێگەکانیەتى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ، بەڵام هەر لە هەوڵى بەردەوامى دانە بە مانەوە و فراوانکردنى جێ پێیەکانى ، ئەمەش هەر لە لوبنان و فەلەستین و پاکستان و ئەفغانستان و سوریا و عێراقدا خۆى دەبینێتەوە ، لە بەرامبەریشدا ، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانى...
ئەگەر لە بەرنامەى ئەوروپا و ئیسرائیل و ئەمریکا و وڵاتانى خلیج و سعودەیەدا ، وا هاتبێت کە بە پێ ى بەرنامەیەکى ئەوروپى ، تورکیا بکەنە تورکیایەکى نوێ و فراوانى بکەن ، ئەوا دەچێتە خانەى پلانى وڵاتانى ناتۆ ، لە چوارچێوەى سیناریۆیەک و تاکتیکێک کە بگەنە ئەو ستراتیژەى کە مەبەستیانە ، ئەمەش هەموو لایەنەکانى گشتى...
ئەگەر هەرێم دابەش بوو بێت بۆ دوو زۆن و هەر زۆنەى درێژکراوەى ستراتیژێک بێت ، ئەوا لەم نێوەندەدا بزوتنەوەى گۆڕان ویستى ئەم هاوکێشەیە تێک بدات و نەخشەى سیاسى هەرێم و ناوچەیى بە دیدێکى ترەوە دابڕێژێت ، ئەویش بەوەى داواى ستراتیژى سەربەخۆى هەرێمى دەکات ... بەڵام ئایا گۆڕان چى کردوە بۆ ئەم بەرنامەیە ..؟ گۆڕان...
ئایا پارتى بە ئەنقەست یان بە تاکتیک دەیەوێت گۆڕان پەراوێز بخات ، یان گوشارى وڵاتانى دەرەکیە بۆ تەواو کارى سیناریۆى جو بایدن و دەبێت وا بێت ..؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە کە لاى زۆرێکمان دروست بووە ، خۆ ئەگەر تاکتیکەکانى وڵاتانى ناتۆ بریتى بێت لە جێبەجێ کردنى پڕۆژەکەى جوبایدن ، ئەوا بە بێ ڕەزامەندى ڕوسیا و...
لە ئەمڕۆدا سەکۆى بەریەککەوتنەکانى دنیا ، بەشێکى گەورەى کەوتوە ناو گۆڕپانى عێراقەوە ، بە جۆرێک لە جۆرەکان سەکوێ بەریەککەوتنەکان گواستراوەتەوە بۆ ناو عێراق ، خۆ ئەگەر داعش ئەو کارتە بو بێت بە دەست وڵاتانى ناتۆوە ، بۆ ئەوەى تاکتیک و سیناریۆکەى پێ جێ بە جێ بکەن ، ئەوا لە ئێستادا گرنگى ئەو کارتە کۆتاى هاتوە...