دوای دەركەوتنی داعش , گۆڕانی هاوكیشەی سیاسی و جوگرافی و جیۆسیایی و ئابوری و جیوپۆلەتیكی , ئێران توانی لەو بۆشاییەدا دەركەوێ و ببێتە هێزێكی سەرەكی , وە توانی بە سود وەگرتن لەو ترسەی كە ئەم ناوچەیەی گرتوتەوە , وەك یاریچەیەكی سەرەكی بچێتە سەر مێزی ترسی هاوبەش و ببێتە بەشێك لەو سیاسەتەی ئەمڕۆ لە ناچەكەدا...
بەرێككەوتن و ململانێ توندەكانی وڵاتانی زل هێز لەسەر سەكۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نەبونی ئیرادەیەكی بەهێزی ناوخۆیی , زۆرێك لە وڵاتانی ئەم ناوچەیە خاوەنی دەسەڵاتی لۆكاڵی خۆیان نین , هەر لەم ڕوانگەیەوە زۆربەی سیناریۆ و یارییەكان دەكەوێتە ناو گۆڕەپانی زۆرێك لەم وڵاتانە , لە دوای بەهاری عەرەبی و دەركەوتنی...
هەرێمێك خاڵی لە هەموو پێداویستیەكانی جێبەجێكردنی یاسا بەرامبەر كارئەكتەری سیاسی، هەرێمێك خاڵی لە بنەماكانی هەڵبژاردن، هەرێمێك خاڵی لە بنەماكانی دیموكراتی، هەرێمێك خاڵی لەو ژینگەیەی پێی دەوترێت متمانە بە دەنگدان، هەرێمێك پڕ پڕ لە ڕێكەوتنی سیاسیە زەبەلاحەكان، هەرێمێك پڕ پڕ لە سازانی سیاسی، هەرێمێك...
ئەگەر گۆڕان لەسەرتادا هیوای زۆرێك بو بێت , بۆ ئەوەی چاكسازی گشتی بكات , ئەگەر گۆڕان وەك قۆناعێكی نوێ بەشێك بو بێت بۆ بڕینی دۆخی كونكرێتی قۆناعی پێش خۆی , ئەگەر گۆڕان تێك شكاندنی ئەو قەیدە بو بێت , كە وەك بازنەیەك پارتی و یەكێتی دروستیان كرد بوو , ئەگەر گۆڕان بەرنامە و ستراتیژ و مۆدیل و پەیكەرێكی جیاواز...
یاری و تاكتیكەكان بەردەوامیان هەیە , ئێستە چڕبونەوەی یارییەكان و بەریەككەوتنی تاكتیكەكان زیاتر كەوتوەتە سەر سنوری دەسەڵاتی ئێرانەوە , خۆ ئەگەر ئەمریكا و ئێران لەسەر ئاستی گشتی و بنەمانی بەرژەوەندی , هاو ئاراستە بن و تا ئاستێك نزیك بونەوە هەبێت , تا ئەو ڕادەی زەمینەی ڕێككەوتنی نێوانیان نزیك بێت , ئەوا...
كێشەی گەورەی ئێمە ئەوەیە , كە نە لە دروشمەكان تێدەگەین و نە دروشم دەكەینە پێوەرێك بۆ حیزبەكان , واتا سەیری ئەوە ناكەین تا چەندێ ئەم حیزبانە كار لەسەر جێبەجێكردنی دروشمەكانیان دەكەن , حیزبەكان هەر یەكێكیان هەڵگری یەك دنیا دروشمن , كە پڕە لە پرنسیپی جوان , بەڵام كاتێك بەراوردی دەكەی لەگەڵ كردەوەكانیاندا...
تێک چونى هاوسەنگى هاوکێشەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، وەک ئەو تۆڕە جاڵجاڵۆکە وایە ، کە دەکرێت لەسەر هەر دەزویەکى جۆرێک لە یارى و سیناریۆ هەبن ، هەر سیناریۆیەکیش بۆ کۆمەڵێک بەرژەوەندى لە لایەن دژەکانەوە بەرامبەر یەکتر بەکاردەهێنرێت ، هەر دەزویەکیش پەیوەندى بە بە دەزوەکەى ترەوە هەیە ، لەم نێوەندەدا ئەگەر...
لە ئێستادا پێگەى تورکیا لە پاشەکشەیەکى خاودایە ، لەو سیاسەتەى کە لە ناوچەکەدا پیادە دەکرێت ، بە گشتى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست گیرۆدەى چەک و سیناریۆ و تاکتیک بوە ، هیچ کاتێک بەقەد ئێستا پرۆسەى دیموکراتى پاشەکشەى نەکردوە ، هیچ کاتێک بەقەد ئێستا مرۆڤ لەم ناوچانەدا بێ بەها نەبوە ، هیچ کاتێک بەقەد ئێستا تۆخ بونەوەى...
لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا دوو هێزى گەورە هەن ، کە زۆرێک لە وڵاتان دابەش دەکەن بەسەر مەزهەبى شیعە و مەزهەبى سونەدا ، ئەم دوو هێزە بە درێژایى مێژوو لە ململانێ و جەنگ و فراوانخوازى و داگیرکاریدا بون ، بە جۆرێک ئەو نەتەوانەى دەکەوێتە نێوان ئەم دوو بلۆکەوە ، کەوتونەتە بەردەم هەڕەشە و بەکارهێنیان لە لایەن هەردوکیانەووە...
تا ئێستا لە هەرێمى کوردستان ، بڕیارێکى یەکلاکەرەوە نەدراوە ، کە ئایا سیستمى کوردستان سەرۆکایەتى بێت یان پەرلەمانى ، خۆ ئەگەر هەرێم و کۆى حیزبە سیاسیەکان ناچار بن بە مۆدێلى خلیجى ، ئەوا نەک هەر ئەم دوو سیستمە نابێت ، بەڵکو پشتاو پشت و وەلى عەهد و پاشایەتى دەبێت ، بە دیوێکى تردا ئەگەر بمانەوێ هەرێم...
مانەوەى داعش و گەورە بونى دەبێتە هەڕەشەیەکى گەورە لەسەر ئاسایشى نێونەتەوەیى ، خۆ ئەگەر دەرکەوتنى داعش ، بە دیوێکیدا دەرهاویشتەى بێدەنگى و زەمینە خۆش کردنى وڵاتانى ناتۆ بێت بە تایبەت ئەمریکا ، ئەوا لە ئێستادا کەوتنى داعش دەبێتە ئەو سفرە و خوانەى ، کە دەبێت لەسەر بناغەى بەرژەوەندى وڵاتانى بەشدار ، لەسەر...
دەرکەوتنى داعش ئەگەر پلانێکى ناونراو بێت ، بە سیاسەتى کورەى هەنگ ، ئەوا بۆ خۆى هەر وڵاتەوە هەوڵ دەدات لە ڕوانگەى بەرژەوەندى خۆیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دەرکەوتەیەدا بکات ، شانۆى گۆڕانکارییەکان وەک تەونى جاڵجاڵۆکە پڕە لە تاکتیک و سیناریۆ ، لەم نێوەندەدا دەبێت بپرسین... کورد بە گشتى و باشورى کوردستان و حکومەتى...
هەموو گۆڕانکاریەک و ڕوداوێک کە ڕوو دەدەن ، لە پشتى کەوالیسەوە سیناریۆى بۆ دادەڕێژرێت و دەبێتە تاکتیک ، پاشان لە چوارچێوەى پلانێکا کار بۆ جێبەجێکردنى دەکرێت ، ئەم پلانانە ڕێژەى سەرکەوتنى دیارى دەکرێت و هەموو ئاستەکان دەگرێتەوە ، (ئابورى ، سیاسى ، کۆمەڵایەتى ، سەربازى ، پەیوەندییەکان ، جوگرافى ، جێوسیاسى...
ڕزگارکردنى کۆبانى تەنها وێنەیەک نیە بۆ ڕزگارکردنى کانتۆنێک یان پارێزگایەک ، بەڵکو هەڵگرى فرە ڕەهەندە و دەبێت هەموو ڕەهەندەکانى بخوێنرێتەوە ، چى لە ڕووى سەربازى و چى لە ڕوى مۆدێلى دەسەڵاتى ئیدارى و چ لەڕوى پەروەردەى شۆڕشگێڕانە و چى لە ڕووى خەباتى ژنان و چى لە ڕوى نەتەوەییەوە ، کە دەکرێت بلێین کورد لەبەردەم...
لەم ماوەیەدا هەڵمەتێک دژى بزوتنەوەى گۆڕان هاتوتە کایەوە ، بە تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ، ئەگەر چى بە دیوێکدا بەو مانایە دێت کە بزوتنەوەى گۆڕان تاکە هیواى خەڵکە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانى خەڵک و تاکە حیزبێکە کە تاپۆکەى لاى هاوڵاتیانە ، یان بە شێوەیەکى کوردانە (گلەیى لە دۆست دەکرێت) ، هەر لەم ڕوانگەیەوە...