ئەوەی گرنگە سەرەتا وەک پێوەر بیبینین ئەوەیە کە هیچ هێزێک ئەگەر بشتوانی (٥٦ ) یان زیاتری کورسی هەبێت هەر ناتوانێت بە پێ ی واقعی دەستەڵاتی هەبو حکومەت پێکبهێنێت ، چونکە پێشتر دو ئیدارەیی هەبوە کابینەی هەشتەمیش نەیتوانی یەک ئیدارەیی تەواو بچەسپێنێ و بە هۆی پاشکۆیەتی دو هێزی سەرەکیەوە بۆ وڵاتانی ناوچەیی بە تەواوی دۆسیەی یەک حکومەتی سەتاسەری بوە خەون ، وە کۆمەڵێک کێشەی تر وەک ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم و ١٦ ی ئۆکتۆبەر و سەرۆکی کۆماری عێراق و کەرکوک ئەوەنەی تر ئەرکی ئەم پەرلەمانە و پێکهێنانی حکومەتی قورس...
بەختیار نامیق ڕێککەوتنامەی ستراتیژی ئەگەر چی ڕێککەوتنێکە ڕەگێکی مێژویی هەیە و درێژکراوەی ڕێککەوتنامەکانی تری مێژوی نێوان ئەنقەرە و تارانە ، دوو (والی) یان دو وەکیل ئەم وەکالەتە جیبەجێ دەکەن ، زۆنی زەرد وەکالەتی ئەنقەریە و زۆنی سەوز وەکالەتی تارانە ، لە بەشی ناوەندیشدا ئەم ڕێککەوتنە بە یەکسانی دابەشکردنی...
ئەگەر بە وردی سەیری قۆناغی پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن بکەین و ململانێ ی ناوچەیی و جیهانی بکەینە سەنتەر بۆ ئەم بابەتەمان ئەوا بۆمان ڕون دەبێتەوە کە لە زۆرێک لە وڵاتانی ناوچە ئەوەی دەگوزەرێ هیچی پەیوەندی بە ئیرادەیەکی ناوخۆەوە نیە بە شەڕ و هەڵبژاردنەکانیشەوە ، هێندە پەیوەندی هەیە بە شەڕی وڵاتانی...
ئەگەر ڕوداوەکانی کەرکوک و عەفرین لەسەر ئاستی بەریەککەوتنە لۆکاڵیەکان بخوێنینەوە ئەوا دەکەوینە هەڵەیەکی قورس و جۆرێکە لە خلیسکێن بەسەر ڕوداوەکاندا ، ئەگەر نەتوانین ئەو هێزانە بدۆزینەوە کە لە پشتەوە ئاراستەی وەکیلەکانیان دەکەن ، کە دەکرێت لە نێوان هیزە گەورەکاندا بەرژەوەندی هاوبەش و بەرژەوەندی دژ بەیەک...
پشتی کەوالیس و خۆپیشاندانەکان دو دیدگای تەواو جیاوازن، ئەگەر چی تاکی ئێرانی لەژێر فشارێکی زۆری ژیاندایە و پرسی نرخی شمەک بوتە داینەمۆی ئەم خۆپیشاندانانە و دوا جار داواکاریەکان گەورەتر دەبێت بۆ پرسە سیاسیەکان و پرسە نەتەوەییەکان ، کاتێک زۆربەی شارەکان دەگرێتەوە ناڕەزایەتی خەڵک بۆ خەرجکردنی پارەیەکی گەورە...
ئەوەی ڕودەدات و لە شاشەی تی ڤیەکانەوە دەیبیستین تەنها ئەو ڕوداوانەن کە ڕوو دەدەن ، دەکرێت بپرسین ئەگەر ڕاگەیاندن کاری گواستنەوەی ڕوداو بێت ئەی کێ ڕوداوەکان دروست دەکات ، ئەوەی دەیبینین گەر بکرێتە پیوانە بۆ ڕوداوەکان ئەوا جگە لە خلیسکێن بەسەر ڕوداوەکاندا هیچی تر نابێ ، ئەوەی کە زۆر بە خێرایی ڕودەدات ،...
ئەوەی لەسەر شاشەکان دەیبینین تەنها ڕوداوەکانە ، ئەی کێ ڕوداوەکان دروست دەکات...؟ یارییە سیاسیەکانی هەر ولاتێک لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ئەو وڵاتە دەڕوات ، خۆ ئەگەر بەرژەوەندی ئەو وڵاتە بهێنیت و بیکەیت بە پێوەر ئەوەت بۆ ڕون دەبێتەوە کە ئەو وڵاتە چۆن یاری دەکات ، لێرەوە ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێ دەتوانین...
ڕیفراندۆم بەهەر دو بەرەکەوە جۆرێکە لە سیناریو و ماکیاج بۆ ئامانجێکی دیاری کراو ، جگە لەوەی کە پرسێکی نیشتمانی گەورە دێنن و وەک دروشمی هەڵبژاردن بەکاری دینن بۆ ئامانجێک هیچی تر نیە ، ئەمەش کوفرێکی نیشتمانیە ، خۆ ئەگەر لەم کاتەدا ئێمە بنەماکانی دەوڵەت بونمان هەبوایە زەمینەی ناوچەیی و جیهانی لەبار بوایە...
والی میرنشینی زەرد و سەبەتەی دەوڵەتی عوسمانیبۆ هەر ڕوداێک لەسەر ئاستی لۆکاڵی دەبێت بچینەوە سەر ئەو هێزانەی کە لە دەرەوە خۆیان بە میراتگیری ناوچە بچوکەکان دەزانن ، هێشتا جیهان فراوانخوازی تینەپڕاندوە بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، بەم مانایە ئەوەی لە ناوخۆی باشوری کوردستاندا ڕوو دەدات جگە لە گەمەیەکی...
بەرژەوەندی وڵاتە زل هێزەکان خەتی کێرڤی پەیوەندیەکان دیاری دەکەن ، بەرژەوەندی ئەو خاڵەیە کە هێزکان لە پۆینتێکدا کۆدەکاتەوە ، دەکرێت نەخشەی بەرژەوەندی ولاتە زلهێزەکان چەند ئاستێک بن ، لەسەر ئاستی (ئابوری ، سیاسی ، جیپۆلەتیکی ، گواستنەوە ، ماتریالی بەکاربردن ، بازاڕ دروستکردن ..هتد ) ، پێش کەوتنی...
ئەرێ پێشمەرگە دێرینەکانئەرێ پێشمەرگەی شاخ و دانبڕاوهاوڕێیانی کۆمەڵە ...برای ئاربی جی لەشانئەی پێشمەرگەی قارەمانئەرێ نابینن یان خۆتان گێل دەکەن ، لە دوای ئاشبەتاڵ هەر خۆتان بون خۆتان ، کەس نەما و کەس کۆمەڵە و بەس ، ئەی ئێستا لە کوێن خۆ بایی ئەوەتان تیا ماوە بڵێن ئێمە کە شۆڕشی کۆمەڵەمان کرد پاشماوەکانی...
ئەگەر گۆڕان هەوڵێک بو بێت بۆ ئەوەی ڕەوتی مێژوی بەریەککەوتنەکان لەسەر لاشەی نەتەوەیی کورد کرا بێت و کۆتای پێبهێنرێت ، یان ئەوەی پێ ی دەوترێت ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ئێران ، کە بە درێژایی مێژوو کورد بوتە چەکی دەستیان و کارتی دەستیان بۆ شەڕ و فرۆشتنەوەی کارتەکنایان بەیەکتر ، ئەمەش هەر لە شۆڕشکانەوە تا...
بۆ ئەوەی بتوانیت ئارستەی گۆڕانکارییەکان بدۆزیتەوە ، ئەوا لە ڕوانگەی بەرژەوەندی هەر وڵاتێک و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی تردا کار بکرێت ، وە ئەو ڕوداوانەی ئێستە هەیە و لە ساڵی نوێدا ئەگەری چی گۆڕانکاریەکی تر هەیە ، ئەڵبەت هەر وڵات و هەر هاوپەیمانیەک لە چواچێوەی بەرژەوەندی تاک وڵات و بەرژەوەندی کۆ وڵاتان کار...
ئەگەر کۆمەڵگا پانتاییەک بوبێت و حیزبەکان هاتبێتن هێڵی دەسەڵاتی خۆیان کێشا بێت و هەر حیزبە و پانتاییەکی بۆ خۆی داگیرکردبێت ، ئەگەر پێشتر حیزب جێ ی متمانەی بەشێك لە کۆمەڵگا بوبێت و باوەڕی تاک وا بوبێت کە بتوانن کار لەسەر دروشمەکانیان بکات ، ئەوا ئێستە ئەوەی جێگەی پێکەنین و گاڵتەجاڕییە ئەو دروشمانەن کە...
ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەت سنوری شەڕەکانی داعشدا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ، لە لایەن هێزە گەورەکانەوە بونی هێزە نەک خاوەن دەنگ و پڕۆسەی دیموکراسی ، چی ئەمریکا و چی ڕوسیا و چی ئێران و تورکیا ئەیانەوێت جۆڕیک لە مۆدێلی سعودی ، یان لەوەش خراپتر کوێخا هەبێت و هەر ناوچەیەک چەند کوێخایەکی هەبێت و خاوەنی...