لە نێوان ئارى هەرسین و عەزیز رووف دا
Monday, 06/12/2010, 12:00
شەوى 4/5 /11/2010 لە ڕادیۆى نەوا گفتوگۆیەك ڕێك خرا بۆ ئارى هەرسین بەرپسى ڕاگەیاندنى پارتى لە سلێمانى و عەزیز ڕەوف وەك چاودێرى سیاسى لە سەر كۆنگرەى 13 ى پارتى ,لە ڕاستیدا هێندەى پێشكەشكەرى بەرنامەكە قسەى لەسەر كۆنگرە دەكرد هێندە نەدەچوە ناو پرسیارى بەرنامەكەوە كە میوانەكان زیاتر قسەى لەسەر بكەن , ئەڵبەت كاك ئارى پێشتر دەیزانى باك گراوندى ئەم نوسەرە ئازادانەى سلێمانى چییە و چۆن قسە لەسەر پارتى دەكەن بۆیە هەوڵى دەدا بە دڵى ئەو قسە بكات وام دەزانى ئەمە پارتى نییە ناو بە ناو عەزیز رەووف دەیوت بریا وابێت كە بە گفتى كاك ئارى بێت ئەم كۆنگرە سەر لە بەرى پارتى دەگۆڕێت و ئەوەى پێ ى دەڵێن گۆڕین و دەستاو دەست كردنى دەسەڵات و هەر كەس بە فلتەرى هەڵبژاردندا نەڕوات ناتوانێت بچێتە ئاستى بەرپرسیارێتیەوە ,پرسیارەكە لێرەوە دەست پێ دەكات كە ئایا ئەوانەى ئەمڕۆ بەرپرسى گەورەن و لە خانەوادەى بەرزانین ئەگەر بچنە ناو پرۆسەى هەڵبژاردنەوە كەس دەتوانێ بڵێ من دەنگى نادەمێ ..؟ یا ن ئەگەر یەكێك لە ئەندامى ئەم خێزانە دەر نەچن قبوڵى دەكەن ..؟كە بە قسەى كاك ئارى بێت جگە لە سەرۆك بارزانى هەموو كەسێك قابیلى دەر نەچون و دەرچونە واتا كۆنگرەى 13 پارتى لە پیر و ئەندامانى بنە ماڵە پاك دەكاتەوە و پارتى ڕوبەڕوى كرانەوەیەكى بێ وێنە دەكات كە نمونەى نابێت خۆ ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەوا پارتى وەك هێزیكى گەورە بتوانێت هەموو ڕەخنە جددیەكان بخوێنێتەوە و كاریان لەسەر بكات وەك عەزیز رووف ووتى ئەوا ئەو كات دەست خۆشى لێ دەكرێت بەڵام با چاوەڕێ ى كۆنگرەى 13پارتى بكەین بزانین چى دەكات و گۆڕانكارى چى دەكات بەڵام وا دیار بوو كاك ئارى بە دڵى سلێمانى دەدوێ بۆیە دەیوت (دەكرێ بڵێین پێشڕەوى كورد پارتى نییە بەڵام دەكرێ بڵێین سەرۆكمان بەرزانییە) لێرەوە بە كاك ئارى دەڵێین ئەتوانێ وەڵامى ئەم چەند پرسیارەمان بداتەوە :
1-بۆ سۆرانیەك یان لە دەرەوەى خێزانى بارزانى كەس ناتوانێ خۆى بۆ سكرتێرى پارتى هەڵبژێرێ .
2-ئەمڕۆ سەرۆكى هەرێم بۆ بە تەواوەتى ناوچەى سلێمانى و دەور و بەرى پشت گوێ خستوە لە كاتێكدا ئەو سەرۆكى هەموو هەرێمە .
3-لە بەغدادا هاوپەیمانى دژى سستمى سەرۆكایەتین پێ داگرى لەسەر سستمى پەرلەمانى دەكەن كەچى بە پێچەوانەوە لە هەرێم دژى سستمى پەرلەمانین و پشتگیرى لە سەرۆكایەتى دەكەن .
4-كەس دەتوانێ لە ناو پارتیدا هەندێ پۆستى هەستیار هەیە وەرى بگرێت ئەگەر لە دەرەوەى بنەماڵە و بێت .
5-ئایا كەسێكى ناو پارتى كە سەر بە بنەماڵە نەبێت ئەتوانى لە ناو پارتیەوە خۆى بپاڵێوێ بۆ سەرۆكى پارتى یان سەرۆكى هەرێم وە ئایا پارتى پشتگیرى لێ دەكات.
من پێم وایە وەڵام دانەوەى ئەم پرسیارانە زۆر زەحمەتە كاك ئارى وەڵامیان بداتەوە چونكە بە پیرۆز كردن لە ناو پارتیدا ئەم جۆرە پرسیارانە دەخاتە خانەى كوفرەوە كە ئەگەر بوار بە كاك عەزیز رووف بدرایە پرسیارى زۆر زویندوترى ڕو بە ڕوى كاك ئارى دەكردەوە لە ناویشیانا ئەم پرسیارانە هیوادارم پرسیارەكانم ئاسایى وەر بگیرێ چونكە ئەم پرسیارى ناو خەڵك و سەر شەقامە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست