کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ڕێبین هەردیدا دەمامكەكانى یەكێتى پارتى دەركەوتن

Friday, 22/04/2011, 12:00


ئەم دۆخەى ئێستا لە م هەرێمە دەگوزەرێ ئەوە نیشان دەدا كە لە بەردەم قۆناغێكى نوێدا بۆ دروست بوونى دەوڵەتى یاسا تا چ ئاستێك توانراوە شۆڕشەكانى كوردى بەرهەم هێنى حوكمێك بن كە بتوانێت دیموكراتى و نەرم بێت و خاوەنى سستمێك بێت كە بتوانرێ لە ڕێى هەڵبژاردنێكى پاكەوە باشترین بەرنامە دەنگى پێ بدرێ دەستاو دەست كردنى دەسەڵات ببێتە نەرتێك تا بتوانرێ هەرێمیك لە قەیرانى گشتى ڕزگار بكرێت بەڵام جگە لە كۆمەڵێك شۆڕشگێڕ كە بۆ خۆیان هەڵگرى دیدێكى نوێ خوازو پاشخانێكى ڕۆشنبیرى گشتى بوون ئیتر تا ئاستێك شۆڕش بۆ ئەوە نەبوە كە سستمێكى دیموكرات بونیاد بنێت بە پێچەوانەوە تەنها كۆمەڵێك دروشم هەبووە بۆ ماكیاج كردنى ڕوى سەرانى شۆڕشگێڕ دواى خەباتى شاخ... با بپرسین تا چەندێ دروشمەكان وەك ناوەڕۆكى خۆى توانیویەتى پراكتیزە بكرێ خۆ ئەگەر لە نێوان دروشم و پراكتیزە بونى لەسەر ئەرزى واقع بۆ یەكێتى پارتى بخوێنینەوە ئەوا ئەمەیان جۆرە كۆمیدیایەكە كە ناكرێ قسەى لەسەر بكرێ ئەم شۆڕشگێڕانە كە قۆناغێكى تازە دێتە پێش لە ئاستیا نەخوێندەوارن بگرە كاتێك كە دیكتاتۆر دەڕوخَێ ئەوان هەمان سستم درێژە پێ دەدەن ئامانجەكان هەر وەك پێشوو تەنها دروشمى ماكیاجین بۆیە ئەگەر دیكتاتۆرێك ڕوخا بێت ئەوا شۆڕش چەندین دیكتاتۆرى بچوكى مافیایى هەڵهێناوە كە نازانن یاسا و سستم چیە ...كە نازانن ڕۆشنبیر چییە ..لێرەوە كە توێژى ڕۆشنبیران دەرك بە ئیفلیجى دەسەڵاتى پارتى و یەكێتى دەكەن و هاوار دەكەن كە با تاك بخەینە بەردەم سستمێك بەهاكانى پارێزراو بێت چونكە ئەمانە نەخوێندەوارن هەر نازانن باسى چییان بۆ دەكەى ئەو كات لە سایەى ئەم نەخوێندەوارانەدا هەر ئەم بەرهەمى دەبێت كە دەیبینین وە هەر كۆمەڵگایەك گروپێك ڕۆشنبیرى هەیە كە دەبێتە سمبول بۆ نوێ بونەوە و گۆڕان كە دەكرێ ئەم گروپە هەچ پڕۆژەیەكیان هەبوو دەسەڵات بەو پەڕى ڕێزە و بیكاتە بەرنامەى كارى خۆى .

لەم هەرێمەدا كۆمەڵێك ڕۆشنبیر داواى دامەزراندنى سستمێكى تەندروست دەكەن تا تاك تێیدا خاوەنى ماف و ئەركى خۆى بێت خۆى بە خاوەنى بزانێ ئەم گروپە ئێستە دەكرێِ هەڵوێستە لەسەر نوسین و پڕۆژەكانیان بكرێ لەسەر ئاستى گشتى بەڵام كاتێك نمونەى یەكێك لەو ڕۆشنبیران كە كاك ڕێبین هەردیە بەو پەڕى دڕندانە پەلامار دەدرێ ئیتر دەسەڵات هەموو دەمامكەكانى فڕێ دەدا و دیمەنى وەحشیەك دەبینین كە لە فیلمە ترسناكەكاندا هەیە كە لەسەر خوێن و گۆشتى بەرامبەرەكەى دەژى لە ڕێبین هەردیدا دەسەڵات هەیقیقەتى خۆى لەسەر لاشەى ڕێبین دەنوسێتەوە لە ڕێبین هەردیدا یەكێتى و پارتى لەسەر لاشەى ڕێبین هەردى دوا فاتیحەى خۆى دەخوێنى چونكە ئەوە حوكمى مێژووە كە هیچ دەسەڵاتێك ناتوانێت بەر بە سستمى نۆێ و ئەقڵى نوێ و گۆڕانە گشتیەكان بگرێ ..لە داڕشتنى مەرگ بۆ ئازادى لە لایەن یەكێتى پارتیەوە هەزاران كەس دەبنە ڕێبین و فاروق وناسك وئەحمەد میرە و مەریوان و بەختیار و كامەران مەنتیك و د.پشتیوان نەبەزگۆران و مەلاكانمان و ..هەموو ئەوانى تر هەزاران كەس دەبنە عبدالستار و سۆران و زەردەشت .. بەڵام لە ڕێبین هەردیدا هەموو بەهایەكى ئەخلاقى زەڕبى سفر دەكرێ لاشەى ڕێبین هەردى ئەو تابلۆیە بوو هەموو ناشیرینیەكانى دەسەڵاتمان تیا بینى لە دواى ئەم تابلۆیەوە ئیتر تێگەیشتین كە كۆمەڵێك مافیا لەو دیوو دیوارى دروشمەكانى دیموكراتیەوە خۆیان حەشار داوە كە نە یاسا دەزانن كە نە دەزانن سستم چیە تەنها سەر بە دوو خێڵن سەر بە دوو سەركردەى خێڵن ..ئێمە لەبەردەم نەوەیەكداین چى تر بە دەمامكەكان ڕازى نین چى تر بەم دەم و چاوانە ڕازى نین چى تر بە یاساكانى مێگەل و خێڵ ڕازى نین هەر چەندە ئەوان پێیان وابێت كە لە ڕێگەى بەكار هێنانى هێزەوە دەتوانن ڕێبینەكانى ئێمە خەڵتانى خۆێن بكەن ئەوا لە ڕێبین هەردیدا ماكیاج و دەمامكەكان ناتوانن ناشیرینى دوو دەسەڵاتى وەك پارتى و یەكێتى بشارنەوە ئا لێرەوە ڕێبین دەبێتە سمبول و لاشەى دەبێتە ئەو پێشانگایەى كە هەقیقەتەكانى ئەوانمان بۆ نمایش دەكات پەیامى كۆتایى ئەم جۆرە بۆچونەى خێڵە لەبەردەم نوێ بونەوەدا و لەبەردەم ڕێبینەكانماندا.

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە