کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پلانە نوێیەكەى نەوشیروان مستەفا بۆ لاوازكردنى جڤاتى نیشتمانى و گۆڤارى لڤین

Tuesday, 05/03/2013, 12:00






وەڵامێك بۆ گۆڤارى لڤین

گۆڤارى لڤین لە ژمارە (225) ى 1/3/2013 دا لاپەڕە (22,23) ڕاپۆرتی (محمد هەورامى) بڵاو كردوەتەوە لە ژێر ناوى (پلانە نوێیەكەى نەوشیروان مستەفا بو لاوازكردنى جڤاتى نیشتمانى)
وێڕاى دەست خۆشى كردن لە گۆڤارى لڤین كە یەكێكە لەهەرە باشترین گۆڤارەكان بۆ شرۆڤە كردنى ڕوداوەكان و بەدوادا چونەكان و چاودرێكى وردە , بەڵام لەم ڕاپۆرتەدا كۆمەڵێك هەڵە هەن كە دەكرێت قسەیان لەسەر بكەین .
1- پێكهاتەى بزوتنەوەى گۆڕان بە پێ ى ڕێنماییەكان دواى بنكە و بازنە و ڕایەڵەكان جڤاتى نیشتمانى و جڤاتى گشتى دێت وەك دوو ئەنجومەن كە تەواو كارى دیارىكردنى سەرجەم كارەكانى بزوتنەوەى گۆڕان بن نەك لاواز كردنى جڤاتى نیشتمانى , لە ڕاپۆرتەكەدا دەڵێت:(جڤاتى گشتى بەرزترین دەسەڵاتە لە نێوان دوو كۆنگرەدا) كە لە ڕێنماییەكاندا شتى وا نەهاتوە بە پێچەوانەوە (چڤاتى نیشتمانى بەرزترین دەسەڵاتە لە نێوان دوو كۆنگرەدا ..چڤاتى نیشتمانى ,بەشى یەكەم ,مادەى یەكەم ..دووەم)
2- (پرسینەوە لە ئەندامانى خانەى ڕاپەڕاندن) كە لە ڕێنماییەكاندا ئەم ئەركەى تێدا نیە .
3-(چڤاتى گشتى چەترى پشتیوانى سیاسى و مەعنەوى و دامەزراوەیى ڕاوێژكاریە) نەك رەتكردنەوەى ئەندامانى خانەى ڕاپەڕاندن كە دەبێت لە ناو چڤاتى نیشتمانى دەنگى لەسەر بدرێت واتا ئامادەكارى ناوەكان دەكات پاشان چڤاتى نیشتمانى دەنگى لەسەر دەدات وەك دوا بڕیار .
4-بە دروست بونى چڤاتى گشتى دەسەڵاتەكان دابەش دەبێت بۆ دوو ئەنجومەن و لە ناو چڤاتى نیشتیمانیشدا خانەى ڕاپەڕاند دروست دەكرێت كە ئەندامانى سكرتێرەكان دەبن كە حەوت سكرتیر دەگرێتەوە كە دەكاتە ئەوەى هەر یەك لە چڤاتى نیشتمانى و چڤاتى گشتى و خانەى ڕاپەڕاندن هەر یەكەوە كار و گرنگى خۆى هەیە و دەبنە تەواكارى كارى یەكتر واتا كارەكان بە پێ ى تایبەتمەندیتى دابەشكراوە بۆ هەر سێ پێكهاتەكە كە دەبنە تەواكارى پەیكەرى ڕێكخراوەیى و بڕیارەكان لەسەر ڕاسپارەكان و پێشنیارەكان بۆ هەر ئەگەرێك و ئامادەكارى بۆ ئەو ڕوداوانەى كە ڕودەدەن چى لەسەر ئاستى ناوخۆى گۆڕان و چ لەسەر ئاستى هەرێم و عێراق و ناوچەیى و جیهانى , كە بە كورتى دەكاتە ئەوەى چڤاتى گشتى هاوكارى چڤاتى نیشتمانى دەكات و وە یەكەیەكە بۆ بەشدارى پێ كردنى پیشە و پسپۆرى و كەسایەتیەكان و چەترى پشتیوانى چڤاتى نیشتمانیە نەك كەمكردنەوەى دەسەڵات و لاواز كردنى چڤاتى نیشتمانى .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە