کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیناریۆکانى بەردەم هەڵبژاردن و کار کردن لەسەر ترس

Tuesday, 21/01/2014, 12:00


هەموو کات لە کاتى نزیک بوونەوەى هەڵبژاردنەکاندا سیناریۆکان دەست پێ دەکەن .. با بپرسین سیناریۆ بۆ ..؟ دروشمەکان و بەڵێنەکان جۆرە وێنەیەک دەخەنە پاشخانى تاکى دەنگدەرەوە ، کە پڕە لە فریاد ڕەس ، بە شێوەیەک بەهەشتێکى سەرەتایى لە لاى تاکى دەنگدەر دروست دەکەن ، کە ئەگەر زانستیانە بە بەراورد لە گەڵ دۆخى ئەمنى بەغدا و پێداویستیەکانى هەرێم یەکسان بکرێت بە داهات و ئەم جۆرە لە سیستم ئەوا ئەو بەڵێنانە دەچێتە ناو چوارچێوەى پڕۆژەى درێژ خایەنەوە نەک کورت خایەن ، سەرانى خاوەن دروشم و بەڵێنەکان ناتوانن لە ماوەى کورتدا دروشم و بەڵێنەکان بکەنە کردار ، ئەمەش بۆ خۆى دەبێتە بێ هیوایى لاى تاکى دەنگدەر ، وا دەکات دەنگدەر نەچێت بۆ دەنگدان ، لەم کاتانەدا سەرانى دەسەڵاتدار ناچار دەبن سیناریۆ دروست بکەن و هێزەکان کارتەکانیان بخەنە ناو بازاڕى مامەڵەى سیناریۆکانەوە ، تا ئەگەر نەیان توانى لە ڕێ ى قەناعەتەوە تاک ڕەوانەى سەر سندوقەکانى دەنگدەر بکەن ، ئەوا لە ڕێ ى ترسەوە تاک ناچار بکەن ڕوو لە سندوقەکانى دەنگدان بکات ، بە پێ ى ئەم پێوەرانە ئێستا لەبەردەم هەڵبژاردنەکانداین سەرتاى سیناریۆکان دەردەکەوێت ، کە بە دوو بازنە دەست پێ دەکات ، بازنەیەک ناوچەیى و بانەیەک ناوخۆیى ، بە شێوەیەک لە نێوان تورکیاو ئێراندا جۆرە ڕێکەوتنێک هەیە لەسەر بەغدا و هەرێم کە لە زەهاو ئەماسیەوە درێژ دەبێتەوە بۆ ئێستا ، لە ئێستادا بۆ تورکیا نیوەى هەرێم بوەتە بەشێک بۆى و ناوچەى سونەش بە بەشێک ، بەڵام لەبەر ئەوەى ناوچەى سونە سەکۆى یارمەتى و کۆبونەوەى سونە توندڕەوەکانە نابێتە وەرەقەیەکى گرنگ ، چونکە لەسەر ئاستى جیهان دەچێتە خانەى بەرەى تیرۆرستیەوە و ئەمریکاو ئەورپاو ێین و ڕوسیا دژى لایەنگرانى ئەم جۆرەن لە دەسەڵات ، بۆیە تورکیا ناوێرێت پاڵپشتى ئاشکراى سونەکان بێت ، ناچارە هەرێم و زۆنى زەرد بکاتە پێگەى سیاسى و ئابورى خۆى ، بەڵام بۆ ئێران دەکاتە گڵۆپى سەوزى وڵاتانى بەرەى دژە تیرۆر ، لەبەر ئەوەى بلۆکى شیعە تەنها لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا پێگەى گەورەى هەیە و نەبوتە دیاردەیەکى ترسناکى گەورە بۆ وڵاتانى دیموکرات و ڕۆژئاوا ، واتا وەک بەرەى سونە و قاعیدە چاوەڕوان ناکرێت 11ى ستمبەرى لێ بکەوێتەوە ، بە دیوێکى تردا دەتوانرێت وەک دیوارێک دابنرێت لە بەرامبەر سونەى توندڕەودا بەرامبەر دزە کردن بۆ وڵاتانى دیموکرات ، وە عێراق و سوریا دەبێتە ئەو سەکۆیەى وەک کایەیەکى موگناتیسى هەموو تیرۆرستەکانى دنیا بهێنێتە جوگرافیایەکى دیارى کراوەوە (واتا لە تارمایى بێ جوگرافیاوە بیکاتە خاڵیکى دیار لەسەر ناوچەیەکى جوگرافى دیارى کراو) وە ئەم شەڕەش بە شیعە بکات (نمونە ئەنبار و فەلوجە و حەلەب) ، بۆ ئەوەى درێژە بەم کارە بدرێت و ئەوانەى کە لە دەسەڵاتدان بە پاسەوانى ئەم نەخشەیە بمێننەوە دەبێت لە دەسەڵات بن ، ئەمەش پێویستى بە سیناریۆیە تا دەنگەکان ببەنەوە ، لە پەناى ئەم نەخشەیەدا هەم لە هەرێم و هەم لە ناوەندا کۆمەڵێک خێزانى سوڵتانى دروست بوون و ئەمریکاو ئەوروپاش پشتگیر لێ دەکەن ، بە نمونەى وڵاتانى خلیج و بە تایبەت سعودیە ، واتا ئەگەر سعودیە لایەنى سونى بێت ئەوا دەیانەوێ عێراق بکەنە سعودیەى دووەم بۆ شیعە ، ئەم نەخشەیە ڕەزامەندى ئێرانیشى تێدایە لەبەرامبەر کۆمەڵێک کارتدا و داکاریدا ، لە پەناى ئەم نەخشەیەدا ئەو خێزانانە هەن کە دەبنە هەڵگى مایکرۆ ئیکۆنۆمى ، وە دەبنە دەسەڵاتى ڕەها .... بۆ ئەوەى ئەمانە بمێننەوە لە دەسەڵاتدا ئەوا سینارێوى پێش هەڵبژاردن دەستپێدەکات .
بۆ ئەوەى مالیکى زۆرینەى دەنگەکان بهێنێ و لە کێشەى ئەنبار و سونەکان ڕزگارى ببێت پێویستى بە داتاشینى دوژمنێکە کە سونە و شیعەکان دەنگ بدەن بە مالیکى ، لە بەرامبەردا بۆ ئەوەى ماڵى بارزانى زۆرینە بن ، پێویستى بە داتاشین یان زیندوکردنەوەى دوژمنەکانە تا کوردکان دەنگى زۆرینە بدەن ئەوان ، کەواتە دەکاتە کارت بە کارت ، دوو جۆر ڕیکلام کردن هەیە یەکێکیان بێدەنگ کە پێش هەڵمەتى هەڵبژاردن و ئەوى ترى کاتى یاسایى هەڵمەتى هەڵبژاردن ، لە ئێستادا لە 20/1/2014 وە 70 ڕۆژى ماوە بۆ هەڵمەتى هەڵبژاردنەکان و 100 ڕۆژى ماوە بۆ کاتى دەنگدان ، ئەم سیناریۆیانە دەکەونە کار کە دوو بەرە دەکات ، بەرەى ناوەند و مالیکى دەڵێ : ئەوە کورد خەتەرێکى گەورەیە و دەیەوێت عێراق پارچە پارچە بکات و نەوتى ئەم عێراقە تاڵان فرۆش بکەن ، هەر خۆشى کار لەسەر کەمکردنەوەى بەشە بودجەى هەرێم دەکات و لە هەرێمیش ماڵى بارزانى دەڵێن ئەوەتا مالیکى دژى کوردە و نایانەوێت نەوت بڕوا و بوجەمان دەبڕن ناهێڵن نەتەوە ڕابگەیەنین و نانتان دەبڕن ، هەردو لاو ئێران و تورکیا و ئەمریکا و ئەورپاش ئەمە دەزانن و ئەمەش بۆ ئەوەیە تاکى دەنگدەر لە هەردولا بترسێت و بچێت بۆ دەنگدان (نمونە سیناریۆى ئۆپراسیۆنى دجلە) ، سیناریۆکانیش تەنها بە دەست کوتلە و خێزانەوەیە بەڵگەش چونى سەرۆکى هەرێم بۆ کونگرەى ئابورى و چونى نێچیر بۆ بەغداد و نەبینینى مالیکى کە هەموى لە چوار چێوەى ئەم سیناریۆیانەدا دەخولێتەوە ، وە ماڵى بارزانى ئەو ڕاستیە دەزانن کە لە هەولێرو سلێمانیدا دۆڕاون ، تەنها دهۆک دەبێتە دارشەقەکەیان وە حەزیان دەکرد ئەو دەنگانەى دهۆک لە هەردوو پارێزگاکەدا بوایە (واتا هەولێر و دهۆک) نەک بە تەنها دهۆک ، وەک یەکێتى چۆن تەنها کەرکوکى بە دەستەوە ماوە ، بەڵام گۆڕان ئەگەر وەک خۆیان دەیان وت لۆکاڵیە ئەوا بە بێ سلێمانى پەلى بۆ هەولێر درێژ کردوەتەوە ، ئەوەش دەزانین دەنگى گۆڕان لە بەرزبونەوەدایە و دەنگى پارتى و یەکێتى لە نزم بونەوەدایە بە پێى ناوچەکان تەنها دهۆک نەبێت ، بەدەر لەمانە دەتوانین سیناریۆى وردیش لە یەک کاتدا ببینین کە دەکاتە حەشوەى سیناریۆ گەورەکان... وەک سیناریۆى کەرکوک و موسڵ و گۆڕان و کێشەى سەرۆکایەتى عێراق و ناوخۆى یەکێتى و ڕێکەوتننامەى ستراتیژى .... کە دەکرێت هەر یەکێکیان وەک پاشکۆى سیناریۆ گەورەکان خۆیندنەوەى بۆ بکرێت .
هەموو ئەمانە ئەو سیناریۆیانەن کار لە سەر ترس دەکەن ، کارتى سیناریۆکان دەخەنە گەڕ تا دەنگدەر هەست بکات بەدەر لە بنەماڵەکان خەتەریشە بۆسەر ئەمەیش ، ناچار بێت بچێت بۆ دەنگدان ، ئەمجارەش سێوەکانى بخاتەوە ناو ئەو زمیلەى کە پێش چەند مانگێک دژى بووە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە