نەبونى دەسەڵات و ئۆپۆزسێون لە هەرێمى كوردستاندا
Saturday, 17/09/2011, 12:00
لە هەرێمى كوردستاندا نەدەسەڵات هەیە نە ئۆپۆزسێون
ئەگەر لە هەرێمى كوردستاندا بمانەوێ لەسەر بنەمایەكى زانستى دەسەڵات دیارى بكەین و ڕەهەندەكانى بخوێنینەوە ئەوا ئەوەى پێ دەوترێت دەسەڵاتى دامەزراوەی و دابەش ببێت بۆ دەسەڵاتەكانى (یاسادانان و دادوەرى و جێ بەجێ كردن) پاشان دەسەڵاتى چوارەم كە میدیا كانە دەبێت لە ڕوى تیئۆرى و پراكتیزە بونەوە تەواو كەرى یەكتر بن.. بەڵام ئایا بونى دامەزاروەی بە پێ ى كردار بونى هەیە ..؟ ئەتوانین بڵێن ئەوەى لەم هەرێمەدا پێى دەوترێت دەسەڵات تەنها دروشمە و تیئۆریە نەچوەتە بوارى جێ بە جێ كردنەوە .. ئەم جۆرە دەسەڵاتە تەنها دەسەڵاتى خێڵگەرایە نەیتوانیوە لەو چوار چێوەیە دەر بچێ هێندەى كار لەسەر بە مێگەلى بونى هاوڵاتى دەكات هێندە نەیتوانیوە ئەم قۆناغە ببڕێت و بچێتە قۆناغى بە دامەزراوەیى بونەوە ئەمەش بوەتە هۆى ئیفلیج كردنى سەرتاپاى جومگەكانى كۆمەڵگا و كۆى دەسەڵاتەكان لە چەند كەسێكا كۆبوەتەوە كەلەسەر بنەماى خۆێن و خێڵ و ناوچە بونیاد نراوە واتا دەسەڵاتى باوك سالارى بە شێوەیەكى گەورە تر بۆ ئاستى كۆمەڵگا بە گشتى هەموشمان ئەو ڕاستیە دەزانین كە هەر یەكێك لەم دەسەڵاتانە بە پێى ماف و ئەركى هاوڵاتى كار ناكات و هەر تاكێك لەدەرەوەى ئەم خێڵانە بێت لێپرسراەوە بەرامیەر هەموو ئەركێك و بێ بەشە لە هەموو مافێك ناچار دەكرێت ببێتە كویلەى ناو ئەو بازنەیە وە بە پێچەوانەشەوە.. بەم پێوەرانە (كە دەكرێت زیاتر لیكۆڵینەوەى لەسەر بكرێت) ئەوەى لە ناو دروشمەكانى سەرۆ كایەتى هەرێم و یاسادانان و دادوەرى و جێ بە جێ كردندا دەیبینین لە روى پراكتیزە بونەوە دەبێتە هۆى پوچەڵ بونەوەى مانا لە ناو دروشمەكاندا بگرە گەیشتوەتە ئاستێك كە زور كات مایەى گاڵتەجاڕى بێت ..خۆ ئەگەر دەسەڵات لە هەرێمى كوردستاندا بەم جۆرە بێت لە بەرامبەردا هەر هەوڵێك بۆ ئەوەى بتوانێت ئۆپۆزسێون دروست بكات ناتەندروست دەردەچێت تا دەسەڵات نەبێتە دەسەڵاتى دامەزراوەیى و یاساكان باڵادەست نەبن و هاوڵاتى هەست نەكات بەشێكە لە هاوكێشەى دەسەڵاتەكان هەست بە بونى ماف و ئەركى خۆى نەكات و چاوى چاودێریەكان ئەكتیڤ نەبن لە بەرامبەردا هەر هەوڵیك دەچێتە ناو چوار چێوەى خێَڵى دژەوە واتا دژەكان و ململانێكان هێندەى خیڵەكى دەبنەوە هێندە ناچێتە ناو چوار چێوەى ئۆپۆزسیۆن بونەوە بەم شێوەیە لەكوردستاندا ئەوەى پێ دەوترێ دەسەڵاتى دامەزراوەیەكان بونى نیە.. با بپرسین ئەى ئۆپۆزسیۆن بونى هەیە..؟ ئایا لە دواى 25/7 وە ئۆپۆزسیۆن دروست بوە ..؟ ئەتوانین بڵێین نەخێر ..بۆ.؟ بزوتنەى گۆرَان و یكگرتو و گكۆمەڵ و ڕەهەندیەكان بە پلەى سەرەكى میدیا ئازادەكان و پرۆسەیەكى ڕەخنەگرانەى گشتى گەورەیە لەم جۆرە دەسەڵاتى خێڵەكیە تا وەك فشار ناچارى بكات بچێتە قۆناغى دەسەڵاتیكى یاساییەوە واتا تا ئێستاش هێندەى هەوڵە بۆ ئەوەى پێش ئەوەى خۆى ناو بنێ ئۆپۆزسیۆن دەسەڵاتێكى دامەزاوەى بونیاد بنێت پاشان خۆى وەك ئەو ئۆپۆزسیۆنە بناسێنیت كە دەسەڵات مبادئەكانى بونى قبوڵ كردنى ئەنجامى هەڵبژاردنەكانى تێدا بێت و چەمكى دۆڕاندنەكانى پێ قبوڵ بكرێ پەنا بۆ كارى ناسایى نەبات و دەستاو دەست كردنى دەسەڵات ببێتە یاسا و نەریتێكى كۆمەڵایەتى بەدیوێكى تردا ئۆپۆزسێۆن كاتێك دەتوانێت ڕوخسارى خۆى ببینێ كە ئاوێنەى دەسەڵات وێنە هەقیقیەكان نیشان بدات بەم مانایانە ئەوەى پێى دەوترێت دەسەڵات دەسەڵات نیە هیندەى بڕیارى دو خێڵە بەسەر كۆى كۆمەڵگاوە ئەوەشى پێ دەوترێت ئۆپۆزسێون ئۆپۆزسێون نیە جەگە لە هەوڵێك بۆ زیندوكردنەوەى شەقام و لابردنى ترس لەسەر هاوڵاتى و زیندوكردنەوەى دەنگى (نا)ى تاك و پڕۆسەیەكى ڕەخنەگرانە و فشارێكى قورس بۆ ئەوەى كۆى كۆمەڵگا بخاتە ناو چوارچێوەى گواستنەوەوە بەرەو بونیاد نانى قۆناغێكى نۆى بۆ دروست بونى دەسەڵات و ئۆپۆزسێون هاوڵاتى سەنتەرى گۆڕینى دەسەڵاتەكان بێت لە ڕێ ى هەڵبژاردنێكى باوەڕ پێ كراوى گشتیەوە ..بۆیە بزوتنەوەى گۆڕان كە ڕابەرایەتى كۆى دەنگى ڕەخنە و فشارەكان دەكات تا ئێستا توانیویەتى زۆر گۆڕانكارى بكات لە ئاست دروشمەكاندا بۆگواستنەوەى كۆمەڵگا بەرەو گۆمەڵگایەكى دامەزراوەى تەندروست .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست