کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چوم بۆ كۆڕەكەى مەلا بەختیار

Thursday, 18/10/2012, 12:00




ئەڵبەت دیوێكى باشى كۆڕگرتن بە تایبەت بۆ سیاسیەكان زۆر پێویستە تا بتوانرێ ڕوبەڕو لەگەڵ خەڵكدا گفتوگۆ بكرێ و كۆڕ گرتن تەنها بۆ ڕوشنبیرو ئەدیبەكان نەبێت و ئەم جۆرە كۆڕانە لە پەیوەندیە ئەلیكترۆنیەكانیشدا بەدى بكرێ بە تایبەت لە فەیس بووك و تویتەر بە كۆمینتەكان و لە پاڵتاك ,ئەمە بۆ خۆى سەرەتایەكى زۆر باشە بە تایبەت كە سیاسیەكان دورە پەرێز نەبن , مەلا بەختیار ئەم پێشڕەویانەى تێدایە .
ئەڵبەت مەلا بەختیار وەك كەسێكى بە ئاگا و خوێندەوار زۆر كارى لەم شێوانەى كردوە كە سیاسیەكان ناچار دەكات لە كۆڕەكاندا هەبن ڕوبەڕویان بێتەوە من بۆ خۆم زۆر لەسەرى دەنوسم چونكە هەڵەكردنى سیاسیەك دەیان قەیران دەخولقێنێ ئەمەش وەك یەكێك لەو كۆڕانە سەرەتایەكى باشە كە سیاسیەكانى تریش ناچار بكات بچنە ئەم كۆڕو كۆبونەوانەوە ...بەڵام كە چوم چیم دى ..؟
مەلا بەختیار لە فەیس بوك ئاگادرى بڵاو كردەوە كە كۆڕیك دەگرێت , لەگەڵ گروپێك بڕیارمان دا بچین و ئەگەر لوا بەشدار بین بە پرسیار و ڕاو بۆچونەكانمان كەلە تەلارى هونەر بوو من و كاك سەلام عەزیزى نوسەر پێكەوە چوین هەر چەندە كاك سەلام ڕاى وابوو نەچین چونكە ئەوان شۆڕى دەكەنەوە بۆ ڕێكخستن و ئەوە ناكات كە تۆ دەیڵێى , پێم باش بوو بچین , كاتێ چوینە بەردەم تەلارى هونەر كەوتینە گومانەوە كە كۆڕەكە لێرە بێت دوو میكزەمینى بە بیكەسییەوە وەستابوو پڕ بوو لە دەمانچە بەلاقەدەوە و زۆرێك لە فەرماندەیەكان لەوێ بوون زۆربەى كۆمیتەكان و برادەرانى مەڵبەند و دەستەى باڵاى سەندیكاكان بە درێژایى 500 مەتر ئەم بەر و ئەو بەر وەستا بوون كە خۆم زۆریان دەناسم لەوە ناچێت یەك نوسینى مەلا بەختیاریان خوێندبێتەوە بەخێرهاتنى خەڵكیان دەكرد وامنزانى تەعزێى پیاوێكى عەسكەریە و وام زانى بەهەڵە هاتوین بۆیە پرسیارمان كرد لە برادەرێك وتمان ئێمە بۆ كۆڕ هاتوین ئێرەیە وتى بەڵێ كە چوینە ژورەوە تەڵاقەكەى بارام بەگم بیر كەوتەوە كە ئەگەر بمایە بهاتایەتە ئێرە دەیوت (سێبەسێ تەڵاقم كەوتبێ 40% ى بە خواستى خۆى نەهاتوە لەبەر بەرژەوەندى بووە) كە ئەوێم بەجێ هێشت تەلەفونیان بۆ كردم كە ئەو سێ ئەندامەى دەستەى باڵاى سەندیكاى تەكنیككاران كە دەركراون و سزاى سیاسى دراون مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتیەكانى یەكێتى ڕازى نابن بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان ..ئەمەیە بانێكە و دوو هەوا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە