سوتانى میوانخانەى سۆما و كارتى سور بۆ بەرپرسانى حكومەت لە سلێمانى.
Saturday, 17/07/2010, 12:00
(میوانخانەیەك لە شێوەى گۆڕستاندا , بانگهێشتكردنى میوانەكان بۆ مەرگ)
شارى سلێمانى لەم ماوەیەدا لەسەر شاڕێگاكانى كۆمەڵێك تەلارى بەرز و چەند قاتى تێدا دروست كراوە كە ناتوانین بە ئاپارتمان و مۆڵ ناویان بێنێن چونكە هەموو مەرجەكانى ئەم جۆرە بینایانەیان تێدا نیە ئەڵبەت لە ڕوى دیزاین و نەخەشە و كارەبا و ئاو و ڕێگاى دەربازبوون بۆ حاڵەتى نائاسى كە ئەگەر ئەندازیارەكانى سلێمانى بدۆێنى بۆت دەردەكەوێت كە هەر یەك لەم تەلارانە هەموو كات ئامادەن بۆ سوتاندن وە یان ئەگەر بومەلەرزەیەكى كەم بێت ئەو كات دەبینین چى ڕو دەدات كە هیچ مەرجێكى یاساى لە دروست كردنیادا نیە هەر لە شیش و چیمەنتۆوە تا سستمى كارەبا و ئاوى كە ئەمە ڕاى ئەندازیارەكانە هۆكارى سەرەكى ئەم كێشەیەش بونى بەرپرسانە لە پشت ئەم تەلارانەوە كە هیچ یەكە ئیداریەك ناتوانێت مەرجەكانى ڕێگە پێدانى پێ نەدات كە ئەمەش هەمو خەڵكى سلێمانى دەزانى كام بینا هى كێیە وە چ مەسئولێك لە پشتیوەیەتى و شەریكێتى , ئا لێرەوە سوتانى میوانخانەى سۆما دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەست تێوەردانەى كە بەرپرسان دەیكەن كە دەبوو دواى سوتانى چەندین بەرپرس وازیان لە پۆستەكانیان بهێنایە كەچى زۆر بێ باكن بە تایبەت (پارێزگاى سلێمانى , ئاگر كوژانەوە, كارەبا ,گەشیت وگوزار, شارەوانى , سەرۆكى حكومەت) لە دواى ئەم ڕوداوەوە هیچ یەك لە ڕێكخراوەكانى ئەندازیارن كە تایبەتن بە بیناسازیەوە هیچ هەڵوێستیكى جدیان نەبوو ئەو هەموو ڕێكخراوە كارتۆنیە هەیە لە سلێمانیدا هیچیان لە بەر خاترى دڵى (مەنسولەكان) و نان بڕینیان هیچ هەڵوێستیكى جدیان نەبوو سەرۆكى حكومەتیش دەڵێ قەربوویان دەكەم كە ئەمەش زیاتر بیانیەكان و خاوەن بیناكە دەكات ئەوانەى خۆشمان هیچ , ئەمەش سەردەمى خولە پیزەمان بیر دەهێنێتەوە [كە دەچێتە سەر مەخفەرەكەى چوارتا پاش شەڕێكى زۆر لە سلێمانیەوە بە تەلەفونەكانى ئەو كاتە بەرپرسەكە دەڵێت چى بوە دەڵێن 11پۆلیسمان كوژراوە و 9بڕنەوەمان گیراوە بەرپرسەكە دەڵێت ئەى ئێوە چیتان كرد دەڵێن قوربان ڕاومان نان ] میوانخانەكە 31كەسى تیا سوتاوە زیاد لە 20 بریندار هەیە حەریقەكان یەكیان ئاوى تێدا نەبوە حەریقى ناوچەكانى تر هاتوە كەچى یەك بەرپرس ئامادە نەبوو واز لە پۆستە چەورەكەى بهێنێ زۆر ئاسایى بوو كەس تاوانبار دەر نەچوو ناویان نا قەزا و قەدەر و حكومەت لە ئاست قەزاو قەدەردا هیچى پێ ناكرێ پێویست بەدوادا چوون و لێكۆڵینەوە ناكات و بیناكانى تریش خوا لە قەزاو قەدەر لایاندا ئەوەى جێى شانازى بەرپرسە حزبى حكومیەكانە هەڵچونى ئەو تەلارانەیە كە لە ماوەیەكى دیارى كراودا بەچاو بینران بەڵام بە پێچەوانەوە هەر ئەو تەلارانە بو بە خاڵێكى ڕەش بۆ سیماى تەلار سازى ناو شارى سلێمانى وە بوە هۆى دەركەوتنى ئەو بلانسەى كە لە نێوان بەدەسهێنانى پارەو پێشكەشكردنى كەمترین خزمەت گوزارى و نەبونى دڵنایى وە بوە گۆڕستانێك بۆ گەشتیاران , بۆیە پێویستە كەس و كارى ئەو قوربانیانە بەرپرسان ڕو بەڕوى دادگا بكەنەوە وە وە ئۆپۆزسیۆن هەڵوێستى جدى هەبێت و میدیا ئازادەكان لایەنە شاراوەكانى بخەنە ڕوو ڕێكخراوەكانیش هەڵوێستیان هەبێت داوا بكرێ لیژنەى جدى نەك كارتۆنى دروست بكرێ بۆ تەلارەكانى تر .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست