بە سیستماک کردنى ساختەکارى......
Tuesday, 12/10/2010, 12:00
یەکێک لە گرفتە سەرەکیەکانى دەسەڵات لەگەڵ هاوڵاتایانى خۆیدا ئەوەیە بەردەوام ئەیەوێت درۆ بکات و بە ڕاست وەربگیرێت بەردەوام بە دەمامکەوە خۆیمان نیشان دەدا و ئەیەوێت وەک هەقیقەتى خۆى بیبینین.... ئێستە هەردوو حزبى دەسەڵات ئەیانەوێ بەهەر حاڵێک بێت کۆمیسۆنى باڵاى هەرێم دابمەزرێنن وە زۆر پەلەیانە لە دامەزراندنى.... ئەم کۆمیسۆنە ئەبێتە دامەزراوەیەکى ڕەسمى حکومەتى هەرێم و (39000) هەزار فەرمانبەرى بۆ دابمەزرێت ئەم فەرمانبەرانە حیزبى دەسەڵات دیاریان دەکات تا بتوانێ ئەو ساختە کاریە کە پێشتر کراوە پەرەى پێ بدەن ئەو کات ساختەکارى دەبێتە شتێکى ڕوون و ئاشکرا کۆمەڵگا بە گشتى متمانەى بە هەڵبژاردن و سندوقەکانى دەنگدان نامێنێت ئەوانیش پەرە بە دەسەڵاتى خۆیان دەدەن بە تایبەت ئێستە لە بەردەم هەڵبژاردنى پارێزگاکان و ڕاپرسى لەسەر دەستور (ئەمان دەڵێن ئێمە سیستمى سەرۆکایەتى پەیڕەو دەکەین لە کاتێکدا لە بەغداد پەرلەمانیە) پاشان کارکردن بۆ دادگاى باڵا ئەو کات هەر بە ساختەکارى تەواوى پارێزگاو دەستور و دادگاى باڵاش داگیر دەکەن بە ناوى هەڵبژاردنەوە کە پێویستە ئەم دۆسیە زایاتر بورژینرێ سەیرەکە لەوەدایە هێندە قسە لەسەر قاسم ئاغا دەکرێ باس لەم دۆسیە چارەنوسسازە ناکرێ ئەمەش جۆرێکە لە سەرقاڵ کردنى میدیاکان و هاوڵاتى بۆ باس نەکردنى ئەم کۆمیسۆنە ... پێویستە بە گشتى پێ لەسەر ئەوە دابگیرێ کە ئەم کۆمیسونە لایەنێکى نێو دەوڵەتى تێدا بێت نەهێڵرێت حزب پاوانى بکات بۆ خۆى بە سیستم کار بۆ ساختەکارى بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست