کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوشیروان مستەفا چى كرد....؟

Wednesday, 13/02/2013, 12:00




نەش ونماكردنى هەر كۆمەڵگایەك پەیوەستە بە ئاستى هوشیارى و پاشخانى بە ئاگایى ئەو كۆمەڵگایەوە و ئەو ئامادەگییەى كە هەیە بۆ تیپەڕاندنى قۆناغێك بۆ قۆناغێكى تر و بڕینى چەق بەستوى و كۆنكرێت بونى كۆمەڵگا.. ئەمە بۆ خۆى دەبێتە ئەو پێوەرەى كە بتوانرێت فراوانتر بخوێنرێتەوە و كارى لەسەر بكرێت... سەرەتاى ڕاپەڕین قۆناغێكى نوێ بوو كە بتوانرێت لەسایەى شۆڕشگێڕەكانى شاخەوە قۆناغێكى تر لە خەباتى شار و ئیدارەدانى سستمێكى دیموكراسى دەست پێ بكات و تاك لەم نێوەندەدا خاوەنى حورمەتى خۆى و ماف و ئەركى دیارى كراو بێت , بە داخەوە ئەم خەونانە زۆر پێچەوانە دەرچو كۆمەڵگا بەرە و داڕوخانێكى زۆر گەورەى هەمەلایەنە دەچوو بێ هیواییەكى زۆرى هەمەلایەنە سەرپاى تاكەكانى داگیر كردبوو هەر ئەو كات بە دواى بەدیلێكدا دەگەڕاین كە بتوانرێت سەرەتایەك دروست ببێت كە دەرك بە دروستبونى قۆناغێكى نوێ بكات بە تایبەت هەرێمى كوردستان لەسەر ئاستى ئابورى و سیاسى و نەخشەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست پێگەى تایبەتى خۆى دەبوو كە دەبوایە ئەعقڵێك هەبێت بتوانێت سستمێكى نوێ ى دیموكراسى بەرهەم بهێنى كە بتوانرێت لە ئاست ئەم گۆڕانكاریە گشتیانەدا بێت بە تایبەت لەبەردەم پێگەیشتنى نەوەیەكى نوێدا كە تاك بە تەواوەتى لەبەردەم ژیانێكى سەرەتاییدا دەبوایە ببوایەتە كۆیلە تا بیتوانیایە بژیایە , ئەو كات ئەو بەدیلە شتێك بوو كە زۆرمان بە دوایدا دەگەڕاین و بە تەواوەتى بێ هێوا بوبوین لە (یەكێتى) كە تواناى گۆڕانى بە بن بەست گەشتوە , ئیتر تەنها ئەو دەنگانە هەبون كە وەك كارى میدیاى و نوسەر هەبوو وەك نوسینەكانى (بەختیار عەلى و مەریوان وریا قانع و ڕێبین هەردى و پاشان دەركەوتنى كوردستان پۆست) و چەند نوسەرێكى تر و چەند سایتێك و ڕۆژنامەى هاوڵاتى و ئاوێنە و لڤین كە وردە وردە زیادى دەكرد كە بۆ خۆى سەرتایەك بوو بۆ داواكان بۆ گۆڕانكارى , كارى گۆڕان لەسەر ئاستى گشتى كۆمەڵگا بە پلەى یەك بە ڕێكخراو و حیزب دەكرێت و دەتوانێت كاریگەرى هەبێت لەسەر كۆمەڵگا بە هاوكارى میدیاكان و ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى , هەموو ئەمانە زەمینە خۆشكەر بوون بۆ دروست بونى بەرەیەكى ئۆپۆزسیۆن تا بتوانێت مانا بدات بە گۆڕانى قۆناغێكى گرنگ و بڕینى ئەو چەق بەستوە بێ مانایە و پێویستى بە ئەقڵێك هەبوو كە داینەمۆى ئەم گۆڕانكاریانە بێت تا تاك ببێتە سەنتەرى دەسەڵات لە ڕێ ى سندوقەكانى دەنگدانەوە دەسەڵاتەكان دیارى بكات , ئەو دەنگەى كە جێ ى هیواى هەمومان بوو كە ناو بە ناو وەك دەنگێكى ناڕەزایى توند بەرامبەر ئەو حیزبەى كە خۆى تیادا باڵادەست بوو دەردەكەوت و ڕەخنەى لە ئادائى سیاسى و حكومى دەگرت بەرامبەر مافە گشتیەكان (كاك نەوشیروان مستەفا) بوو كە لەبەرامبەر دەرككردنێكى قوڵ بە گۆڕانى قۆناغێك و گواستنەوەى بۆ قوناغێكى تر قسەى دەكرد كە ئەمەش بە ڕێكخراوێك و دروشمێكى تر و كارى مەیدانى لە ئاست راستگۆى و متمانە بوندا لە نێوان دروشم و تاكدا دەكرا , ئەم پیاوە سەرسپیە كە خاوەنى نوێبونەوەیەكى بەردەوامە لە دید و بۆچونیدا لەگەڵ هاو فكرەكان و هاوڕێكانیدا توانى كۆمەڵیك كارى زۆر گرنگ بكات كە بوە سەرەتاى گۆڕانێك كە كۆى كۆمەڵگا بە پرَوسەیەكى وشیارى گشتگیریدا بەرێت و چەندین چاوى چاودێرى توند لەبەرامبەر دەسەڵاتدا دروست بكات كە بوە سەرتاى دەست پێ كردنى قۆناغى نوێ ...با لێرەوە پرسیارەكە بكەین ..نەوشیروان مستەفا چى كرد ....؟
1. پەرلەمانى لە پەرلەمانێكى كارتۆنیەوە كردە پەرلەمانێكى زیندو داكۆكیكار لە مافەكان .
2. دروستكردنى ڕۆڵى گەنج لە ناو پەرلەماندا .
3. كارى پەرلەمانتاران چونە دەرەوە بێت بۆ شار و شارۆچكە و گوندەكان و گەیاندنى پەیامەكانیان بۆ ناو هۆڵى پەرلەمان و داكۆكى كردن لە داواكانیان نەك مەكتەبى .
4. تاك توانى بەشدار بێت لە ناوەندەكانى بڕیار دا ئەگەر كوڕى بەرپرس یان خێزانێكى ناودار یان عەشیرەتێك نەبێت و كوڕى هەژارێك بێت و تێك شكاندنى دەسەڵاتى پشتاو پشت .
5. بە هەند وەرگرتنى ڕاى كەسانى پسپۆر و نوسەرەكان و بەشدارى پێ كردنیان لە بڕیارەكاندا لەسەر ئاستى سیاسى و میدیایى .
6. گەڕاندنەوەى حورمەت بۆ تاك لەهەر توێژ و پلە و پۆستیكدا بێت و بچوككردنەوەى حیزب لەبەردەم تاكدا.
7. وشیار كردنەوەى تاك لەسەر ئاستى گشتى و هەمەلایەنەكردنى ڕەخنە بەرامبەر مافەكاكانى تاكدا.
8. دامەزراندنى بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ هاوڕێكانیدا و گۆڕینى كلتورى حیزبى لە حیزبى پیشەوە بۆ حیزبى ئارەزومەندانە و لێپرسراویەتى .
9. دامەزراندنى چەندین كەناڵى میدیاى هەواڵى تا لە ئاست گۆڕانى ئەم قۆناغەدا بن .
10. گەڕانەوە بۆ شەقام و كردنى بە سەنتەرى بڕیار وەك دەركەوتنى سەرەتاى ئەم قۆناغە.
11. تێك شكاندنى حزبى ستالینى .
12. تێك شكاندندنى وێنەى سەرۆك و پەیكەرى سەرۆك و كاریزماكان .

هەموو ئەمانە و چەندین هەوڵى تر كە كاك نەوشیروان و ئەو گروپەى لەگەڵین كردیان سەرتایەك و بونیادیك و بناغەیەكە بۆ تیپەڕاندنى ئەم قۆناغە و دەركەوتنى قۆناغێكى نۆى بە ڕێگەى ئاشتیانە و بە بێ خوێن و ناچار كردنى حیزبەكانى تر بۆ گۆڕان و گەڕاندنەوە بۆ ڕاى تاك و شەقام و هەوڵدان بۆ دامەزراندنى جۆرێك لە سستم كە هەمومان بتوانین لە پەنایدا خاوەن ماف و ئەركى خۆمان بین , ئەم سەرتایەش بەردەوامى دەبێت كە خۆشەبەختانە هیواى گیڕایەوە بۆ تاك و خستیە بەردەم كاركردن بۆ گۆڕانى دنیایەك لە كۆیلە بونەوە بۆ مافەكان و سەرتایەك لە دیموكراسى كە دەكرێت مایەى دەست خۆشى لێكردن بێت و بڵێین پەیامەكەت گەیشت و هاوكارتین بۆ تیپەراندنى قۆناغێكى چەق بەستوى و دەركەوتنى سەرتایەكى نوى َ.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە