کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شكست و دۆڕاندن.....تەزویرو ترساندن پارتى , گۆڕان , یەكێتى

Monday, 03/05/2010, 12:00


[لەبەردەم ئاوێنەكاندا ماسكى جادوەكان دەپۆشین بۆ بەدەست هێنانى دەنگى ترساو ]

یەكێك لە بنەماكانى دیموكراتیەت بونى هێزى ئۆپۆزسیۆنە لە دەرەوەى دەسەڵات وەك چاودێر بەسەر سیاسەتى گشتى و یەكە ئیداریەكانەوە لە پەناى ئەمەدا میدیا وەك دەسەڵاتى چوارەم هەمان ئەركی هەیە ,لێرەوە با بپرسین لە دواى دروست بونى بەرەیەكى ئۆپۆزسیۆنى جدى ئەم چاودێرانە توانیویانە لە ڕێگەى سێرچەكانیانەوە وردبینى بكەن و ئەو گوشارە دروست بكەن كە زەمینەى ژینگەى تەندروست ببێ تا (تاك) ئازاد بێت لە هەڵبژاردندا ..؟

وە ئایا ئەو ژمارەى لە عێراق و كوردستاندا ڕادەگەیەنرێ دەنگى ئازاد دروستن..؟

بەشێكى پرسیارەكەى عێراق جیدێڵین بۆ ئەو نوسەرانەى كە لە سەر عێراق دەنوسن , قسە لەسەر هەرێمى كوردستان دەكەین. .
ئەگەر بە جۆرێ لە جۆرەكان سەیرى دروشم و هەقیقەتى پراكتیزە بونى ناوەڕۆكى دروشمەكان بەكەین لەم هەرێمى فیدراڵى ئازادەدا ئەوا بێگومان متمانەى دروشمەكان تا ئاستى پوچەڵ بوونەوە ڕۆیشتوە چونكە هیچ بونێكیان نییە لەسەر ئاستى جێ بە جێ كردن نەبونى سیستەم و گواستنەوەى پەیوەندیە خێڵكى و ناوچەییەكان تەواوى میكانیزمى كاركردنى دەسەڵاتى داگیر كردوە بێ لە بەرچاو گرتنى ماف و ئەركى تاك وە گەڕاندنەوەى تاك بۆ بەردەم سەرەك خێڵ لە فۆرمێكى تردا لە نێوان دوو ئیدارەیى و دوبەش لەم هەرێمەدا وە ئەگەر هەڵبژاردن یەكێك بێت لە بنەماكانى دیموكراتەیەت بۆ دەستاو دەست كردنى دەسەڵات ئەوا دەكرێ بپرسین لە ئەنجامى هەڵبژاردنەكاندا كامەیە دەستاو دەست كردنى دەسەڵات لە كاتێكدا هەڵبژاردن بەردەوامە وە دەكرێ هەڵبژاردن وەك گۆڕەپانى وەرزشى وەربگیرێ بۆ وەرگرتنى چەمكى دۆڕان وە ئامادەگى رۆحى وەرزشى لە هەڵبژاردنەكاندا , ئا لێرەوە هەڵبژاردن هەموو هێزەكان دەبەنەوە بەردەم ئاوێنەكان بۆ بینینى خۆیان كۆمیدیاكە لێرەدایە هێزەكان نایانەوێ ڕوى ڕاستى خۆیان ببینن بەردەوام ئەو ماسكانە دەپۆشن كە ترسناكن تا تاكى دەنگدەر لە ترسى جادوەكان دەنگیان پێ بدات دەم و چاوەكان ماسكن تا دیمەنى تەزویریان پێ ببەخشێ لە ترسى دۆڕاندن لە ئاوێنەكان ڕا دەكەن تا ڕوى ڕاستەقینەى خۆیان نەبینن ئەمەش درۆ كردنە لەگەڵ خۆیاندا وەدەبێ ئێمەش ناچار بین كەئەو دەموچاوانە جوان بینین درۆ لەگەڵ یەكتر دەكەین و دەبێ ڕازى بین پێ ى (من درۆكەى تۆ و تۆش درۆكەى من) بە جۆرێكى تر هەموومان دەزانین ئەم ئامارى دەنگانە ئەم ئەنجامانە دەنگى ترساو تەزویرن ئەمەش وادەكات كە نەتوانین دەنگ و تاك لە چوارچێوەى پرۆسەیەكى ئازادیدا كۆ بكەینەوە هێزە كوردیەكان تا چەندێ لە بەرامبەر (شكست و دۆڕاندن...تەزویر و ترساندن) دا بونیان هەیە.

شكست و دۆڕاندن : تا ئێستاش لەم هەرێمەدا بە ماناى دەوڵەت و كۆمەڵگاى دیموكرات و ڕێكخراوى مەدەنى وەك هەقیقەتى بونى خۆیان بوونى نییە حزب تەواوى كۆمەڵگاى داگیر كردوە چونكە دەسەڵات نەی توانیوە لە ڕێگەى شەرعى خۆیەوە دەسەڵات وەربگرێ وە هەرگیز هێزە كوردیەكان نەیان توانیوە شكست و دۆڕاندن لە یەكتر جیا بكەنەوە وە نەیان توانیوە شكست و دۆڕاندنەكانیان بخوێننەوە :

پارتى :پارتى لەبەر نەتوانینى دەرچون لە ڕاى بنەماڵە هەرگیز نەی توانیوە كار بكات بۆ لێكۆڵینەوەى جدى بۆ جۆر و چۆنیەتى شكستەكانى لە ناو گۆڕانگاریە ناو خۆیى و دەرەكیەكاندا لە بەرامبەردا هیچ جۆرە تێگەیشتنێكى نیە بۆ دۆڕاندن و بگرە شكست و دۆڕاندن لە فەرهەنگى پارتیدا نییە و وە هەوڵى داوە باكگراوندى نەتەوەیەك كورت بكاتەوە بۆ باكگراوندى بنەماڵەیەك وەهەر هەوڵێكیش بۆ تێگەیشتن لەم چەمكانە كەنار گیر كراون وە دۆڕاندن لە ناو كایەكانى هەڵبژاردندا بە شكست تەفسیر دەكات وە بۆ كادرەكانى تەرجەمە دەكات لە بەرامبەردا بۆ گەیشتن بە (سەركەوتنى بەردەوام) تەزویر و ترساندنى كردوەتە پێوەر گرفتى پارتى گرفتى تێنەگەیشتن بوە لە مەفهومى شكست و دۆڕاندن چونكە ئەو بەردەوام خۆى بە (پارتى دایك و پێشڕەو) زانیوە بۆیە پێ ى وایە نەدەبێ شكست بێنێ نە دەبێ بدۆڕێ بە هەر حسابێك بێت دەبێت پشكى شێرى بەر بكەوێ بۆیە هەڵبژاردنى پاك و دروست زەرەرى تێدا دەكات بۆیە بەردەوام پێویستى بە تەزویر و ترساندن و بە كۆیلە كردنى حكومەت و فەرمانبەران هەیە لە ڕێگەى پاوانكردنى داهاتەوە وە بونى هێزێكى چەكدارى حزبى بۆ بەكارهێنانى ترس و هەندێ كاتیش تەزویر بۆیە لە بەرامبەر شكست و دۆڕاندندا پێویستى بە تەزویر و ترساندن هەیە تا بەدەوام بگاتە بەهەشتى (سەركەوتنى بەردەوام).

گۆڕان : وەك بزوتنەوەیەكى تازە داواكاریەكى گشتیە لە بەرامبەر ئامادەگى تەزویر و ترساندن و نەبونى یەكسانى بونى نابەرابەریەكى زۆر لە نێوان حزبى و ناحزبیدا گۆڕان بە پڕۆژە و بەدیلى حكومڕانى توانى تا ئاستێكى باش وەك سەرەتا بێتە ناو گۆڕەپانەكەوە و قۆناغێكى تر لە نوێبونە و بونیاد بنێت وە تا ئێستا نەكوتوەتە ناو گۆڕانكاریە گشتەیەكانەوە زیاتر وەك شەبەحێك دەردەكەوێت و ون دەبێت ناتوانین بۆچونى گۆڕان بۆ شكستەكان دیارى بكەین بەڵام وەك هەڵبژاردن توانیویەتى ڕوى هەقیقى خۆى بە بێ بەكارهێنانى جادوى ترساند و دەمامكى تەزویر ببینێ و ببێتە خاوەن دەنگى هەقیقى خۆى و دەنگى ترساوى نەوێت تاك ئازاد بێت لە دەنگدان بە بزوتنەوەى گۆڕان تا ئاستێكیش تێگەیشتنى بۆ دۆڕان لەم قۆناغەدا ئەكتیڤە دەكرێ بۆ داهاتوى بڕوانین كەتا چەند دەتوانێت هاوكێشەى (شكست و دۆڕاندن ...تەزویر و ترساند) لە فەرهەنگى حزبیدا بسڕێتەوە نەهێڵێت ببتە كەلتور وەك ئەركى ئۆ پۆزسیۆن بونى خۆى كە گۆڕان بەرهەمى ڕەهەندیەكان و میدیاى ئازاد و نوخبەیەكى سیاسى میژوییە دید و دنیا بینى جیاوازە وەلەبەردەم دۆڕاندنەكاندا ئەگەر بۆ سەركەوتن هەمان كلتور دوبارەنەكاتەوە دەبێتە تەنها بزوتنەوەیەك كەبەدواى خۆیدا بگەڕێ دەنگى ترساو بەرهەم ناهێنێ بۆیە لە چاوەڕوانى كاتداین تا گۆڕان بكەوێتە ناو گۆڕانكاریەكانەوە.
یەكێتى : ئەتوانین هەمان پێوەرى پارتى بۆ یەكێتیش دابنێین بەڵام جیاوازتر چونكە ئەم خۆى بە (شۆڕشى نوێ) ناو دەبات كەلە هەڵبژاردنەكاندا وەك پارتى كارى كردوە بۆ هاوسەنگى خۆى وپارتى و خۆى و گۆڕان لەم هەڵبژاردنانەى دوایدا پەنا بەرێتە بەر تەزویر و ترساندن كە تا ئاستێك جیاوازى ئەو تۆ نابینرێ لە نێوان پارتى و یەكێتى لە كاتێكدا لە دواى ون بونى پارتیەوە تاكە هێزى بەرگرى و نوێ بوو توانى هەندێ گۆڕانكارى بكات بەڵام لە بەردەم دۆڕان و دەستاو دەست كردنى دەسەڵاتدا نایەوێت ڕوى هەقیقى خۆى ببینێ پەنا بۆ جادوو دەمامكەكان دەبات تا رووى راستى خۆى نەبینێ .

كۆ بەند: تا ئەم ساتەش عەقڵى باڵادەستى كۆمەڵگاى كوردى عەقڵێكى خۆ سەپێنە و ئەیەوێت لەو ڕێگایانەوە بێت ناومانەوە كە درێژكراوەى عەقڵە ڕو!َژهەڵاتیەكان و مێژوى عێراقە و هەڵبژاردنەكان لەم نێوەندەدا جگە لە كۆمیدیایەكى پێكەنیناوى هیچى تر نییە لە بەرامبەردا ڕیفۆرم و نوێ بونەوە و گۆڕان لە سەر ئاستى شەقام بەردەوامە ئەم تەزویر و ترسانە وەك تۆڕێك تەواوىوڵاتانى دەوروبەرى گرتوەتەوە (ئێران , پاكستان ,لوبنان , مسر,سوریا ,توركیا ,هتد)كە دەبێت كۆمەلِگا لە بەردەم هەڵبژاردنەكاندا بە پێوانەى گۆڕانى سەردەم (نەْ) بكات بۆ هاوكێشەى سەركەوتنى بەدەوام و لە بەرامبەر شكست و دۆڕاندندا ...تەزویر و ترساندن تاكە ڕێگە بێت بۆ گەیشتن بە ئەنجامى كۆنكرێتى كەواتە دەبێت جادوو دەمامكەكان لە بەردەم ئاوێنەكان وەلاوە بنێین تا روى ڕاستە قینەمان ببینین.

[email protected]




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە