کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوا قۆناغى خەباتى پەرلەمانى

Friday, 08/02/2013, 12:00






ئەگەر بە پێ ى ئەزمونى وڵاتانى پێشكەوتو خەباتى پەرلەمانى باشترین جۆرى سستم بێت بۆ نەتەوەیەك ئەوا بۆ خۆى تا ئێستاش لەسەر ئاستى دەسەڵاتى سیاسى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ناوچەیى و ئەم هەرێمەى خۆماندا پاشخانى ڕۆشنبیرى دەسەڵات و خەڵك نەگەیشتوەتە ئەو ئاستەى كە كار لەسەر سستمى پەرلەمانى بكرێت بچەسپێنرێت تا ئاستێك وەك فۆتۆكۆپى دروشمەكانى ئەو حیزبانەى كەلە دەسەڵاتدان كارتۆنى بوەتەوە , بە مانایەكى تر كە ئەم جۆرە لە خەباتى سیاسى دەتوانێت بەشدارى تاك بێت لە حكومڕانى گشتى وڵاتدا نەگەیشتوتە پەیمانێكى كۆمەڵایەتى و سیاسى لە نێوان حیزب و خەڵكدا كە تاك ببێتە سەنتەرى بڕیار بۆ حیزبێك كە لە ڕێ ى بەشدارى كردنى ئەم تاكەوە ببێتە حاكمى وڵات كە ئەگەر ڕاستگۆ نەبوو یان نەیتوانى دروشمەكانى خۆى پراكتیزە بكات ئەوا ئەم تاكە بە دەنگەكەى لە ڕێى سندوقەكانى دەنگدانەوە دەتوانێت حیزبێكى تر و پڕۆژەیەكى تر بخاتە سەر كورسى دەسەڵات و دواى هەر چوار ساڵێك ئەم سەنتەرى ئاراستەكردنى سیاسەتى گشتى وڵات بێت ...با بپرسین ئایا ئەم هەرێمەى ئێمە دەتوانێت بەردەوامى بدات بە خەباتى پەرلەمانى یان وەك دروشمەكانى تر ئەمیش كارتۆنى دەبێتەوە ...؟
لە دواى دروست بونى بزوتنەوەى گۆڕانەوە قۆناغێكى تر لە گۆڕانى كۆمەڵگا بەگشتى دروست بوو كە بتوانرێ لە ڕێ ى دروست بونى ئۆپۆزسیۆنێكى كاراوە ئەو سەرەتایانە دەربكەوێت كە پێ ى دەوترێت دیموكراسى و لەم نێوەندەشدا خەباتى پەرلەمانى , ئەمە بۆ خۆى سەرەتایەكى زۆر دڵخوشكەر بوو تا ئاستێكیش تاك پێشوازیەكى باشى لێ كرد وە سەپاندیان بەسەر گۆڕەپانى سیاسى كوردیدا حیزبەكانى ناو دەسەڵاتیان خستە بەردەم ئەگەرى قبوڵ كردنەوە ..وە تا ئاستێكیش جۆرە مۆدێلێكى حیزبى نوێیان بەرهەم هێنا كە حیزب تەنها هۆیەك بێت نەك ئامانج ..تا ئێرا هەموو ئەمانە دەتوانین ناو بنێن بە خاڵى یەكەمى دەركەوتنى قۆناغێكى نوێ ..كە ئەمەش بۆ خۆى كۆمەڵیك ڕەهەندى جیاواز و یاسایى خۆى هەیە كە دەكاتە قۆناغى خەباتى پەرلەمانى كە بە پێ ى ئەم جۆرە لە خەبات دەبێت ئەو یاسایانەى كە ڕەهەندى نیشتمانیان هەیە نەچێتە ناو چوار چێوەى زۆرینە و كەمینەوە و هەر چوار ساڵ جارێك هەڵبژاردن بكرێت بۆ پەرلەمان ..كە تا ئێستاش ئەم سستمى پەرلەمانیە كارى پێ نەكراوە و سستمى سەرۆكایەتى كارى پێ دەكرێت هەوڵێكى زۆر هەیە كە دەستور بگەڕێنرێتەوە و بكرێت بە سستمى پەرلەمانى تا پەرلەمان و نوێنەرەكانى خەڵك بڕیارى یەكلاكەرەوە بن ..ئێستە ئێمە نزیك دەبینەوە لە وادەى تەواو بونى ئەم خولەى پەرلەمان و دەبێت لە كاتى یاسایى خۆیدا هەڵبژاردن بكرێتەوە و نوێنەركان دیارى بكرێت ..كە پرسیارەكان لێرەوە دەست پێ دەكات ... كە هەڵبژاردن دەكرێت ئایا هەمان سستمى سەرۆكایەتى دەبێت ..؟ وەئایا دەستور بە كوێ دەگات ..؟ وە ئایا وەك هەموو هەڵبژاردنەكانى تر (پاریزگاكان .شارەوانیەكان) ئەمیش هۆیەكى بۆ داناتاشن و دواى بخەن وناشەرعى بێت ..؟
ناشەرعى بونى دەسەڵاتەكان لەم هەرێمەى خۆماندا خەریكە دەبێتە كلتور و ئاسایى دەبێتەوە خۆ ئەگەر لە سایەى سستمێكى سەرۆكایەتى و ڕەشنوسى دەستورێك كە نەخرابێتە ڕیفراندۆمەوە دیسانەوە هەڵبژاردنى پەرلەمان دوا بخرێت ئەوا بۆ خۆى دوا قۆناغى خەباتى پەرلەمانی دەبێت و سەرەتایەك دروست دەبێت بۆ دیكتاتۆریەت و بە هەند وەرنەگرتنى دەنگەكانى تر و كوژاندنەوەى سەرجەم دەنگە ناڕازى و دید و بۆچونەكانى تر دەبێت ..خۆ ئەگەر لە كاتى دیارى كراوى خۆشیدا بكرێت ئەوا دەستور دەكەوێتە كۆى ى ئەم هاوكێشەیەوە ..وە سستمى سەرۆكایەتى دەكەوێتە كوێ ى ئەم هاوكێشەیەوە ..؟ هەمومان ئەو ڕاستیە دەزانین كە ئۆپۆزسێون دەیەوێت قۆناغى نوێ ى پەرلەمانى بچەسپێنێت تا بڕیارەكان چڤاتى بێت لە نێوان حیزب و بۆ چونەكاندا ..بەڵام نزیك بونەوە لە وادەى هەڵبژاردن و ئامادە نەبونى كۆمیسیۆنى هەڵبژاردن و رێك نەكەوتن لەسەر دانانى دەسەتەى سەرپەرشتیارى كۆمیسیۆن ئەو ئاماژانەن كە هەڵبژاردنى پەرلەمان دوادەخرێت و ئەویش دەبێتە كارتۆنى و ناشەرعى وەك هەموو دەسەڵاتەكانى تر ..كە دەبێت بپرسین ئایا ناكاتە ئەوە كە تەنها چوار ساڵ توانرا كە خەبات بۆ خەباتى پەرلەمانى بكرێت و ئەگەر حیزبەكانى ناو دەسەڵات كارنەكەن لەسەر یەكلایى كردنەوەى دەستور و ئامادەگى كۆمیسیۆنى هەڵبژاردن و زەمینە سازى نەكرێت بۆ هەڵبژاردنى خولێكى ترى پەرلەمان بە بێ بە بەكار هێنانى دەسەڵاتى نایاسایى ناشەرعى ئەوا بۆ خۆى ڕاگەیاندنى دوا قۆناغى خەباتى پەرلەمانى دەبێت و دور نیە هەرێم بەرە و بەریەككەوتنى هێزەكان بڕاو و ئەوەى پێ دەوترێت گفتوگۆ و بەشدارى كردن و دەستاو دەستكردنى دەسەڵات بخرێتە تابوتەوە ئەو كات دەچینەوە خاڵى سفر و ئەو حیزبانەى كە لە دەسەڵاتن دەكەونە بەردەم بەرپرسیاریەتى میژوییەوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە