کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێركۆ بێ كەس پیاوە مردوەكەى سلێمانى

Tuesday, 15/03/2011, 12:00




بە درێژایى مێژوى شۆڕشى نوێ كە سەرەپاى ڕوبەڕو بونەوەكانى رژێم و ناسنامەى نەتەوەیەك لە ئەستۆى خۆى گرتبو لەم نێوەندەدا كە زمانى شیعر زمانى باوى سەردەم بوو كاریگەرى زۆرى هەبوو بۆ ئەم جوڵانەوەیە شێركۆ بێ كەس توانى بە زمانە شیعریەكەى و بە دەقەكانى بەرەوێكى باش بە گڕو تینى شۆڕش بدات.. ئەم پیاوە كاریگەرى لەسەر نەوەى سەردەمى خۆى هەبووە بەڵام چونكە تەنها پیاوى یەك سەردەمە ناتوانێ لەگەڵ گوِرَانەكاندا بژى لە دواى 50 ساڵ دەبێتە كۆیلەى كۆمەڵێك ئیمتیازات ئە بینێ لە ژێر دروشمە شیعریەكانى ئەودا دنیایەك ناداد پەروەرى بێ ڕێزى بە مرۆڤ دەكرێت و بەردەوامە ..لەژێر دروشمەكانى ئەودا دنیایەك مافیا دروست دەبێ ..شیعرەكانى ئەو دەبێتە دەمامكى بنەماڵەكان دەبێتە قامچى دەستى جەلادەكان و هیچ هەڵوێستێكى نابێ ..ئەم پیاوە پیاوى شار و مەدەنیەت و گۆڕانكارى نیە دەبوایە 10 ساڵ لەمەو پێش ئەم پیاوە قەدەغەى شیعرەكانى بكردایە چونكە ئەو لە ئێمە زوتر پێشبینى ڕوداوەكان دەكات بەڵام زۆربەى نوسەرى كورد و سیاسى كورد كە چونە سەرو 50 ساڵیەوە دەبنە محافزكارى ئیمتیازاتەكانیان و ناتوانن ئەو ڕۆحە گەنج بونەى خۆیان بەردەوام نوێ بكەنەوە ..ئەمڕۆ لە دواى دروست بونى بزوتنەوەى گۆڕانەوە دەبینین ڕاستیەكان چۆن ئاشكرا بوو ئازادى مرۆڤەكان چۆن زیندە بەچاڵ دەكرێن چۆن هەمان سستمى بەعسیزم پەیڕەو دەكرێ كەچى ئەم پیاوە هەر وا دەزانى سەردەمى شاخ و پێشمەرگە پاكەكانى شاخە و لە خەوێكى درێژ دایە دەبینین لە كاتى ڕاپەڕینەكانى 17 شومدا هەر لە خەوێكى قوڵدا بوو هیچ هەڵوێستێكى نەبوو دواى ئەوەى زانیان خۆپیشاندانى سەراى ئازادى و نەوەى نوێ هەڵگرى چ ڕقێكە لە شێركۆ و ئەمسالى شێركۆ دەچێتە سەرا و شیعرى دەستكرد دەڵێت و نوسەران ناچار دەكات كە بە ناوى گەنج و خۆپیشاندانەوە داواى دانیشتن بكەن و دەسەڵات هەر بەدەوام بێت لەسەر نالیا سوتاند و هەڕەشە كردن و خەڵك گرتن و ڕۆژنامە داخستن و ناو هێنانى خۆپیشاندەران بە ئاژاوە گێڕ و زۆر شتى تریش هەر لە سەرەتاوە دەزانرا بۆ ئەوە هاتوە دەنگى خۆپیشاندان بخنكێنى و كۆمەڵێك نوسەر بخەڵە تینێ ئەگینا بۆ نەى توانى لە 17ى مانگدا مان بگرێت كە شارەكەى پڕبوو لە خوێنى بۆیاخچیەكانى شار بۆ نازانێت 20 ساڵە كۆمەڵێك حوكم دەكەن هیچ دەستاو دەست كردنێك نیە لە دەسەڵاتدا و سەراپاى دەسەڵات نوقمى گەندەڵى بووە بۆ هەڵوێستى نەبوو ئەى وەزیفەى نوسەر چیە..؟ كەواتە شێركۆ تەنها نوسەرى گروپێكە ئیتر ئەگەر هەڵەش بكەن ئەوا ئەمیش بەشێكە لە هەڵەكانیان ..وا ئێستا ئەیەوێت لە ڕێگەى چەند دێڕێكى برقەدارەوە كۆمەڵێك نوسەر بخاتە هەڵەیەكى كوشندەى مێژوییەوە بۆیە هەق وایە وەك خانەنشنێكى شیعر سەیرى خۆى بكات با نەكەوێتە هەڵەى كوشندەوە با ئەو تۆزە جوانیەى جارانى بەم هەڵانە ناشیرین نەكات باشتر وایە ئاگادار بێت كە ئەو وەك ئەو كەسە سەیر دەكرێ كە هاتبێ بۆ پاڵپشتى دژەكانى خۆپیشاندان و لەگەڵ كۆمەڵێك نوسەر سەرا چۆل بكەن تا هەولێریش نەگرێتەوە و خەو لە مناڵە نازدارەكانى كوڕانى مەسئولەكان تێك نەچێ ئیتر بۆیاخچیەكانى شاریش ئاژاوە گێڕن ..نەوەى نۆى ئاژاوە گێڕە ئەو ڕۆحە و ئەو ئینتمایەى كە ئارام و كۆمەڵەكان بویان ئەمڕۆ لە گیانى خۆپیشاندەرانى شاردا ئاژاوە گێڕە با شێركۆ بێ كەس خۆى حەكەم بێت .

[email protected]

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە