کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەرگى پەرلەمان و تەوافق و هەماهەنگى لە هەرێمى كوردستاندا

Monday, 08/10/2012, 12:00




1: سەلام عەزیز
ئەو پرسانەى كە زۆر لە زوەوە چەندین نوسەر و ڕۆشنبیر ئاماژەیان پێ دا بوو خەمى ئەمڕۆ بوو بۆ ڕزگار كردنى خەڵك و پەر لە مان بوو لە دەستى خێلأ و بچوكتریش لە وە بنەماڵەیەك بوو . ئەوەندەى سەرنجماندابێت لە بێ متمانەیى و ئیفلیجى پەر لەمان كە چەند ئاماژەیەكن بۆ بەر تەسككردنەوەى ئازادیەكانى خەڵك و دامەزراوە پەر لە مانى یەكە ئەوەى كە وادەكات ئەم ئاستەنگانە ڕو بدات و ببێتەوە جێگرەوەى ئەو تاكە دەزگا شەرعیەى كە بەدەنگى خەڵك دروست بووە و بوەتە مۆرانەو داتەپین و بێ متمانەیى خەڵك و ناوخۆى پەر لەمانیش ئیتفاقى ستراتیجى یە لە نێوان هەر دوو حیزبە كە .
سەرەڕاى ئەوەش ئاكامەكانى لاى حیزبى دووەم تازە ئاشكرا دەبێت كە توشى قەیرانى ئیتفاقن و ناتوانن بەئاسانى لێ ى دەرچن تاكو شكۆى پێشویان بگێڕنەوە . ئیتفاق و سازانى نیشتمانى زۆر كراوە لە مێژودا زۆربەشیان لە ترسى شەڕ و كاولكارى بووە بەڵام بۆ سەردەمێك بووە لەگەلأ پەیدابونى یاساو پەرلەمان سفرەى ئیتفاقیان پێچاوەتەوە وماددە و بڕگە یاسایىیەكان جێگرەوەیان بووە هەروەها حوكمى وڵات بە سستم ڕیكخراوە ، ئەوەى لەهەرێمدا دەگوزەرێت ئیتفاق بوە تە دەستەواژەیەكى ناتەواو بەرامبەر داخوازى و گۆڕنكارى و پێشكەوتنەكان لە ژیانى خەڵك كە لایەكى هاوكێشەكەى خەڵكە دەستخەڕۆ بون و بێ هیوا بوونى و لایەشاراوەكەى بەشەكەى ترى هاوكێشەكەیە ، بە پێچەوانەوە دەبوایە بە خزمەتگوزارى و دڵنیایى و ئارامى ئەو لایەنە هاوكێشەكەى لە دەرونى خەڵكدا یەكسان بكردایە . ئەوەى دەركەوتەیە بەسەر چونى حوكمى ئیتفاقاتە لەنێو حیزبى ئیتفاقیشدا دەزانن بەسەر چوە بەڵام دەستەوستانن لە بەرامبەر هەڵوەشانەوەى , ئەمە پرسە جدیەكەیە كەزۆربەى دانیشتوانى بێزار كردوە بەڵام هەر بەردەوامن لە درێژ كردنەوەى ئەم ئیتافاقە سەرەڕاى ئەوەى بوەتە عیللەتى گەندەڵى و ناجێگیرى دامەزراوەیى و ئیفلیجبونى یاسا و پەر لەمان بەرامبەر ئەوە یەكیەتى دەبێ چى بكات بۆ ڕزگار بون و دەرچون لە قەیرانى ئیتفاقى پارتى ؟
كێشەكە ئەوەیە تواناى بڕیارى یەكیەتى لەوپەڕى شەرم و شەپڕێویدایە كە لە بەرامبەر پارتى لە لایەك و ئۆپۆزسیۆنیش لە لایەك ، گومانكردن لە یەكێتى ئەوەیە پارتى بەرامبەر ئۆپۆزسیۆن و خەلڵك داناوە كە بەرپرسیاریەتى یەكى گەورەیە بەرامبەر ئەو جوڵە كۆمەڵایەتیەى كەدروست بووە .
لێرەدا گرنگىیەكى گەورەى ئۆپۆزسیۆنیشە بۆ هاوكارى كردنى ئەو بزاوتە كۆمەڵایەتەو ڕاكێشانى دەستى یەكیەتیشە بۆناو ئەم میحوەرە كە دەتوانن ببنە هێڵێكى گرنگ بۆ وەرچەرخانێكى نوێ بەرامبەر داواكاریى یە هەنوكەیى و جڤاتیەكان .

2: بەختیار شارەزورى
دواى ئەوەى بزوتنەوەى گۆڕان هەموو هەوڵەكانى وەك خەباتى پەرلەمانى بەكار هێنا لە ناوەندى پەرلەمانەوە جۆرى سیاسیانەى گۆڕى بۆ ئەوەى بتوانێت لە ڕێ ى یەكێتیەوە كار بكات تا زۆرینە پێك بهێنێت و دەستور بگڕێتەوە ناو پەرلەمان و یەكێتى بۆ خۆى بەڵێنى كار كردنیدا بەم ئاراستەیە دواى ئەوەى داواى تەوافقى نیشتمانى كرا كە بتوانرێ هەموو هێزەكان یەكبخرێت و دەستور بگەڕێنرێتەوە بەڵام پارتى بە تەنها دژى ئەم پێشنیارە بوو ,پرسیارەكە لێرەدا دواى ئەمە چى بكرێت..؟
ئەگەر چى لە هەرێمى كوردستاندا نەك هەر حكومەت و پەرلەمان خاوەنى بڕیارى خۆیان نین حیزبەكانیش خاوەنى بڕیارى خۆیان نین و پرسى كۆیى (دەستە جەمعى) بە تەواوەتى ونە ئەوەى خاوەنى بڕیارە تەنها چەند سەركردەیەكن بۆیە كاتێك مەرگى پەرلەمان لە لایەن سەرۆكى پەرلەمانەوە ڕادەگەیەنرێ ئاماژەیەكى ترسناكە بەو مانایەى كە ئەگەر زۆرینەش پێك بهێنرێ ئەوا پارتى ناهێڵێت دەستور بگەڕێنرێتەوە كە پێشتر لەگەڵ یەكێتى بەردەوام دەى وت ئێمە زۆرینەین بەڵام ئێستا هیچ پێوەرێك بۆ زۆرینە دانانێت و یەكێتیش كە سەرۆكایەتى پەرلەمانى بەدەستەوەیە ناتوانێت ئەم بڕیارە بدات كەواتە پەرلەمان پێشتر و ئێستاش ناوەندى دەسەڵاتى باڵا نەبوە ناتوانێ هیچ بكات و ئێستاش یەكێتى كۆت و بەندى ڕێكەوتنى ستراتیژیە ناتوانێ ئەم بڕیارە بدات ئەگەر چى ڕێكەوتننامەى ستراتیژى وەك پێویستى ئەم قۆناغە بەسەرچوە , كاتێك ئەرسەلان بایز داوا لە ڕۆشنبیران و خەڵك دەكات تا گۆشار دروست بكەن نیشانەى ئەوەیە كە بزوتنەوەى گۆڕان هەموو هێزەكانى خستوەتە بەردەم دوو پرسى گرنگەوە یەكێكیان گەڕاندنەوەى دەستور و ئەوى تریان دامەزراندنى ستراتیژیەكى سەربەخۆیە كە بەبێ گەڕاندنەوەى دەستور ستراتیژى سەربەخۆ دامەزراندنى ئەستەمە , ئەم داوایەى ئەرسەلان بایز ئاماژەیە بە دۆخێكى ترسناك و ڕوخاندنى هیواى خەڵكى و خەباتى پەرلەمانى با بپرسین دواى ئەمە چى بكرێت .. خۆ ئەگەر یەكێتى نەتوانێت بڕیار لەسەر گەڕاندنەوەى دەستور بدات ئەو كات بە ناچارى دەكەوینە بەردەم ڕیفراندۆمى پەسەنكردنى دەستورەوە كە دەبێت 3/2 دەنگ بهێنێت ئەو كات جێگیر دەكرێ بەڵام ئایا هێزەكان دەتوانن متمانەیان بە یەكتر هەبێت تا ساختە نەكرێت و هیچ هێزێك ئەم ڕیفراندۆمە نەكاتە بازاڕى مامەڵەى بەرژەوەندى حیزبى و كەسێتى كە ئەمە بۆ خۆى دەبێتە سەرەتایەكى زۆر خراپ بۆ حكومى بنەماڵەیى و دەسەڵاتى ڕەهاى سەرۆك كە ئەو كات هەموو هێزەكان دەكەونە بەردەم بەرپرسیاریەتى مێژوییەوە.
 ئەم بابەتە لەلایەن هەردوو (سەلام عەزیز و بەختیار شارەزورى) نووسراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە