کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیمرالى لە نێوان ئاپۆ و بارزانیدا

Sunday, 10/03/2013, 12:00








ئەگەر مێژوو بەشَیك بێت لە سیاسەتى ئێستا ... ڕابردوو ڕەگێكى كاریگەر بێت لەسەر هاوپەیمانیەتیە ناوچەیى و جیهانیەكانى ئێستا ئەوا بۆ خۆى شۆڕەشەكانى كورد بە حوكمى جیۆسیاسى بونەتە قوربانى دەستى بەرژەوەندیەكانى ناوچەیى و جیهانى وە بە دیوێكى تردا كورد نەیتوانیوە ئەو یاریە بكات لە ناو هاوكێشەى بەرژەوەندیەكاندا كە پێویست بێت تا بتوانێت بە ئامانجەكانى بگات یاخود زەمینەى سیاسى نەبوە تا بتوانێت تێدا بونى خۆى بسەلمێنێ , شوڕەشەكان لە شاخەكاندا بە بەرگریەكى پارتى زانیانە توانیوانە لە پەناى چەك و شاخدا بەرگرى لە شوناسى نەتەوەیەك بكەن ئەگەر چى شۆڕشەكانیش لەسەر ئاستى خێڵ بوبێت , دەوڵەتانى ناوچەیى بۆ پاراستنى بەرژەوەندیەكانى خۆیان كە درێژ كراوەى بەرژەوەندى وڵاتە زل هێزەكان بون كوردیان وەك كارتى كاتى فشار بۆ بەرەى دژى خۆیان بە كار هێناوە ئەگەر چى لەسەر ئاستى ناوخَۆ شۆڕشەكان توانیوایانە فراوان ببن بەڵام لە دەرئەنجامدا بە گۆڕانى هاوكێشەى سیاسى ناوچەیى و جیهانى بە كەوتنى شۆڕشەكان كۆتایى هاتوە كە چەند ساڵێكى ویستوە تا بتوانرێت شۆڕشێكى تر دروست بكرێتەوە ئەمە بۆ خۆى هەر لە شێخ سەعیدى پیرانەوە تا قازى محمد و مستەفا بارزانى درێژەى هەبووە لەم نێوەندەدا ئەوەى بەرگرى لە كورد و شوناسى نەتەوەى كردوە (چەك , شاخ) بوە كە تا ئێستاش درێژەى هەیە .
لە دواى 11 ى سبتمبر هاوكێشەى سیاسى دنیا گۆڕانێكى هەمەلایەنەى بە خۆیەوە دى كە لە دواى نەمانى هاوپەیمانى وارشۆ وە ئەوە بۆ یەكەمین جار بوە كە زەمینەیەكى بەو شێوەیە لەبار بێت تا كورد بتوانێت بونى خۆى وەك گەورەترین نەتەوەى بێ وڵات لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا بسەلمێنێ كە بە دیوێكى تردا وڵاتانى ناوچە كەوتنە بەردەم ئەگەرى دروست بونى دەوڵەتێكى كوردى لە پاش دابەشبونى عێراق بەسێ هەرێمەوە كە ئەمە دەبەسترێتەوە بە كوردانى باكور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتیشەوە بەدەر لە باشور كە توانیویەتى بونى خۆى بسەلمێنى ئەوا باكورى كوردستان پێویستى بە شۆڕشێكى هەمە لایەنەى ئاقڵانە هەبوو هەم لە ناوخۆى توركیا و هەم لە دەرەوەى توركیا (p.k.k) توانى ببێتە ئەم هێزە و بونى خۆى لە سەر سێ ئاست بسەلمێنێ (هەندەران , ناوخۆ , قەندیل) كە ئەمە بوە هۆى كاركردنى وڵاتانى عەربى و توركى و ئێرانى تا فشارى ناوخۆى و لەسەر ئاستى ناوچەیى و جیهانى دروست بكەن و كار بۆ نەهێشتنى بكەن بەڵام لە دواى بەهارى عەربیەوە كورد زەمینەیەكى ترى بۆ ڕەخسا تا زیاتر دۆسیەكەى بباتە پێشەوە بە كەوتنى بەشار ئەسەد لە ناوچەكوردیەكان و خۆماڵى كردنى كاتى نەوتى كورد لە لایەن كوردەكانەوە ئەمە بۆ خوى بەبەستنەوە بە باشورى كوردستانەوە گواستنەوەى كوردە بۆ سەر نەخشەى وزەى جیهانى لە دواى ئەم ڕوداوانەوە ئەگەرى گواستەنەوەى وڵاتانى ناوچە هەیە بۆ فیدراڵى و بەشدارىكردنى كورد لە كایە سایسى و ناوخۆییەكاندا ..كە ئەم هەوڵانە ڕەگێكى مێژوى هەیە تا كورد بتوانێت لە ڕێگەى گفتوگۆوە بە مافەكانى بگات بەڵام دەكرێت بپرسین ئایا ئەو وڵاتانەى نیشتمانى كوردیان داگیر كردوە تا چەندێ پاشخانى ئامادەگییان هەیە بۆ ئەوەى مافى نەتەوەكان بدەن ..؟ وە ئایا ئەگەر گۆڕانكاریەكى ترى جیهانى یان ناوچەیى ڕوبدات تا چەندێ پابەند دەبن بە بەڵێنەكانى خۆیانەوە ..؟
ئەو راستیە دەزانین هەر كات دۆخێكى گونجاو دروست بوبێ وڵاتانى ناوچەیى كەوتبێتنە بەردەم ئەگەرى لاواز بونەوە ئەوا دەرگاى گفتوگۆیان وەك سیناریوێیەك بۆ كورد كردوەتەوە دواى دەرچونیان لە قەیرانەكان دوبارە مافەكانى كوردیان زەوت كردوەتەوە وەك لە هەوڵەكانى مستەفا بارزانى و پاشان شۆڕشى نوێى باشوردا بینراوە كە ئێستە لە ئیمرالیەوە هەوڵیك هەیە بۆ ئەوەى دوو كارت لە كورد بسێننەوە ئەویش (شاخ , تفەنگ)ە كە دەكاتە ئەوەى بە ناوى بەشدارى لە پرۆسەى سیاسیدا ئەم كارە بكرێت كە ئەگەر گۆڕانكاریەك ببێت ئەوا هەمان سیناریوێ ى جەزائیر دوبارە دەبێتەوە كە كورد كرایە خواستى بەرژەوەندى وڵاتانى ناوچە ..خۆ ئەگەر بوترێت ئێستە نەزمى نوێ ى جیهان گوڕاوە و لە سایەى جیهان گیریدا قۆناغێكە بۆ مافى نەتەوەكان ئەوا پێویستە لەم پرۆسەى ئاشتیەدا ڕێكەوتننامەیەك هەبێت كە ڕەزامەندى دەوڵەتانى جیهان و ناوچەیى لەسەر بێت بە پێ ى دیكۆمێنتێكى باوەڕپێكراوى جیهانى .
كە لە دواجاردا دەبێت كورد زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخى سیاسى و ئابورى و بەرژەوەندیەكاندا بكات ئەگەر نا ئەوا ئیمرالى دەبێتە ئەو ڕێكەوتننامەیەى جەزائیر كە مستەفا بارزانى و كوردى كردە قوربانى بەرژەوەندى ناوچەیى و جیهانى و (شاخ , تفەنگ) ى لە كوردەكان سەندەوە و هەموو مافەكانى زەوت كرد بە واتایەكى تر دوبارەبونەوەى سیناریۆى شێخ سعیدى پیران و قازى و مستەفا بارزانى بۆ ئاپۆ لە پرۆسەى ئاشتى ئیمراڵیدا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە