میدیاى ئازاد و ئۆپۆزسیۆن و فاوڵێك
Friday, 14/01/2011, 12:00
ئەوەى بەرەى ئۆپۆزسیۆن و میدیاى ئازادى خستوەتە ناو هەڵەیەكى گەورەوە ئەو پێوانانەیە كە لە ڕاگەیاندنەكاندا بڵاوى دەكەنەوە كە بە پێ ى ئەم پێوانانە بێت زۆرینە ڕاو بۆچونى كەمینە لەبەر چاو ناگرێت و ڕێز لە ئیرادەى ناگیرێ خۆ ئەگەر خۆێندنەوەیەكى وردمان بۆ كرد ئەو كات دەردەكەوێت كە بەرەى ئۆپۆزسیۆن و میدیا ئازادەكان لە هەڵەیەكى بەردەوام دان بەو پێوانەیەى كە بۆ (زۆرینە و كەمینە) هەیەتى كە دەبێ بپرسین ئایا زۆرینە شەرعیەتى زۆرینەى تەندروستى هەیە تا ئۆپۆزسیۆن و میدیاكان بیكەنە بونێكى هەقیقى... هێڵە ترسناكەكە لێرەدایە كە بزوتنەوەى گۆڕان بەردەوامە لەسەر دوبارە كردنەوەى (زۆرینە و كەمینە) كە دەكرێت خوێندنەوەى زیاتر بۆ ئەم دەستەواژەیە بكرێت و بكرێتە پرسیارێك كە ڕوبەڕوى هەموو تاكێك بكرێتەوە كە ئایا زۆرینە لە پرۆسەیەكى ئازادا بەرهەم هاتوە و تاك ئازاد بوە لە دەنگداندا تا ئێمە پێ داگرى بكەین لەسەر مافى كەمینە لە بەرامبەر زۆرینەدا وە بپرسین ئایا هەڵبژاردنەكان بونەتە ئەو ئاوێنەیەى كە سیماكانى خۆمان نیشان دا وە ئایا ئەنجامەكان جێ ى متمانەى هەموومان بوە تا پێوەرى (زۆرینە و كەمینە) ڕۆژانە بڵێینەوە هەموو ئەمانە جۆرە كۆمیدیایەكە كە هەموومان دەزانین لە چى ژینگەیەكدا ئەنجام دراوە و چۆن بۆ دەنگ تاك دەبێتە كاڵا و كڕین و فرۆشتنى پێوە دەكرێت هەموومان دەزانین كە حزب چۆن كارى لەسەر ساختەكارى و فریودانى تاكى دەكرد كە ئەم زۆرینە بەرهەمى هەڵبژاردنیكى ئازاد نەبوە بگرە لە هەڵبژاردنەكاندا خواستى حزب بۆ بردنەوە ماناى سڕینەوەى كۆى بەرامبەر بووە خۆ ئەگەر زۆرینە بەرهەمى ئەم جۆرە هەڵبژاردنانە بێت ئیتر چۆن دەبێت بەردەوام ئێمە شەرعیەت بەزۆرینە بدەین خۆئەگەر بەكار هێنانى ئەم دەستەواژەیە زیاتر ناو هۆڵى پەرلەمان بگرێتەوە ئەوا جگە لەوەى كە بەدەنگى %100 ئازاد نەبونەتە ئەندام پەرلەمان تا ئەم ساتە وەختەش بەبێ پرسى حزب ناتوانن بڕیار لەسەر پڕوژە یاسایەك بدەن هەموومان بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتەوە ئەو ڕاستیە دەزانیین كە چۆن فەرمانبەران ناچار دەكران كە دەنگ بە خواستى حیزب بدەن كە ئەمە ڕۆژانە دەیبستین وە لە ڕێگەى دەستكەوتەوە چۆن تاك دەكرایە كۆیلە بۆ دەنگ كڕین خۆ ئەگەر پرۆسەى هەڵبژاردن سوپەرماركێتێك بێت بۆ فرۆشتنى دەنگ چۆن دەتوانین ئەنجامى ئەو هەڵیژاردنە بە تەندروست ناو بهێنین و بەردوام شەرعیەت بدەین بە زۆرینە سەرەڕاى ئەوەش داواى مافى كەمینەى لێ بكرێ لە كاتێكدا تاك لەژێر خاڵى سفرى مافەكانیەوەیتى خۆ ئەگەر بە دیوێكى تردا بە پێوەرەكانى دیموكراتى و تاك بێ هیچ ترسێك بیتوانیایە دەنگ بدات هەرگیز ئەم ئەنجامە دەرنەدەچو كە ئەمڕۆ میدیا ئازادەكان و بەرەى ئۆپۆزسیۆن ڕۆژانە دوبارەى دەكەنەوە ئەمە چ جاى ئەوەى كە میدیاى ئازادو بەرەى ئۆپۆزسیۆن بە تایبەت بزوتنەوەى گۆڕان توانیویانە قۆناغێكى تر لە ئاراستە بەرەو گۆڕانى بنەڕەتى لەسەر ئاستى گشتى بونیاد بنێن هیوایەك بۆ مافەكانى تاك بگێڕنەوە بەڵام دەكرێت هەڵە و فاوڵ هەبێت لە بەكارهێنانى دەستەواژەى (زۆرینە و كەمینە) كە دەتوانین هەزاران نوسین بڵاوكراوە و هەوڵى ڕێكخراوەكانى مەدەنى بكەینە پێوەر كە زۆرینە شەرعیەتى تەواوى نیە ئیتر چۆن دەبێت بەردەوام ئەم یاریە بكەین كە باوەڕمان پێى نیە كە دەكرێت ئەم دەستەواژەیە بگۆڕین و ناوى بنێن(زۆرینەى سەپاو)بەردوام بەكار هێنانى وەك ئەوە وایە كە زۆرینە لە ڕێگەى دەنگدانێكى ساغەوە توانیویەتى ببێت بە زۆرینە بۆیە دەكرێت چى تر ئەم فاوڵە نەكرێت بكەوێتە بەر خوێندنەوە و ڕەخنەوە بۆ ئەوەى ئەم بۆچونانە ببێتە ئەو ئاوێنەیەى كە بەڕوى زۆرینەدا دابنرێ كار بكرێ بۆ دروست كردنى ژینگەیەكى ئازادو تاكێكى ئازاد و هەڵبژاردنێكى ئازاد ئەو كات دەستەواژەى (زۆرینە و كەمینە) شەرعیەتى خۆى دەبێت .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست