کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازادییەکان و نوسینەکەى هێرۆ خان

Thursday, 13/02/2014, 12:00




بەدەر لە هەر کرژیەک و جیاوازیەک بۆ ئەوەى ڕاو سەرنج لە سەر بابەتەکەى هێرۆ خان دەرببڕن شرۆڤەى هەندێ بۆچونى بکەین وەک ڕاى تاکێک ، ئەوا دەکرێت چەند قسەیەک بکەین .
زۆربەى نوسینەکە پەیوەندى بە ناخۆى یەکێتیەوە هەیە و ئەو ڕوداوانەى کە لە ناوخۆى یەکێتیدا ڕوو دەدەن .. کە ئەمەیان دەکرێت چاودێرە سیاسیەکان خوێندنەوە و شیکارى خۆیان هەبێت ، ئەوەى دەمێنێەوە ڕاى جیاواز و ئازدى سیاسى و ئازادى دروست بوونى حیزب و ڕێکخراوى ترە ، لە دەرەوەى ئەم دوو حیزبە ، ئەگەر ئەمە پێوەر بێت ئەوا پاشخانى سیاسى ئەم دوو حیزبە خاڵیە لە ئازادیە سیاسیەکان ، تا ئەوێ قبوڵیانە کە لە خۆیان گەورە تر نەبن و دەنگى زیاتر نەهێنن ، لەم دوو زۆنەدا بە شێوەیەک پارتى و یەکێتى جومگە سیاسى و ئیداریەکانیان داگیر کردوە کە کۆنکرێتى هیچ دەرفەتێک نەماوەتەوە بۆ ئازادى سیاسى و ڕێکخراوەیى و حیزبى ، ئیتر ئەوەى وەک دروشم هەیە دەکرێت وەک کۆمیدیایەک سەیرى بکەین ، خۆئەگەر نەوشیروان مستەفا و هاوڕێکانى نەبونایە و تواناى بڕینى ئەم کۆنکرێتەیان نەبوایە هەرگیز هیچ حیزبێکى تازە و گەنجانە و هەتا حیزبە کۆنە بچوکەکانیش نەیان دەتوانى ببنە هێزێکى گەورە و ڕوو بە ڕووى توڕەیى و سڕینەوەى ئەم دوو حیزبە ببنەوە ، ئەوە مێژووى نەوشیروان هاوڕێ پێشمەرگەکانى بوون توانیان ئەو دۆخە کۆنکرێتیە ببڕن و ئەو قۆناغە نوێیە دروست بکەن ، نەک پاشخانى و ئامادەگى پارتى و یەکێتى بۆ دروست بوونى حیزبى نۆێ و ئازادى تاکەکان و قۆناغى نوێ ، چونکە ئەنجامى هەڵبژاردنەکان ئەو ڕاستیەى سەلمان کە ئەم حیزبانە باوەڕیان بە دەستاو دەستکردنى دەسەڵات و حکومەتى هاوڵاتى و دەوڵەتدارى نیە و هەر دەبێت خۆیان حکومەت و دەسەڵات بن ، کاتێک لە ناو ئەم دوو حیزبەدا دەرفەتێک نامێنێتەوە بۆ ئەوەى گەنج بچێتە ناوەندەکانى بڕیارەوە ئیتر ناتوانێت ڕێکخراوێکى تر دروست بکەن تا بتوانن گۆڕانکارى و قۆناغى نۆى بونیاد بنێن بە هۆى نەبونى ئامادەگیەکى دیموکراتیانە لە پاشخانى ئەم دوو حیزبەدا ، ئەوەش سلێمانیە کە سروشتى خۆى جێگەى خۆسەپاندنى تیا نابێتەوە نەک ئامادەگى حیزبەکان ، ئەنجامى هەڵبژاردن ئەو ڕاستیەى سەلماند کە ئەم دوو حیزبە پابەند نابن بە ئەنجامى هەڵبژاردنەکانەوە و کار بە ڕێکەوتننامەى ستراتیژى دەکەن ، ئەمەش لە جێگرى سەرۆکى حکومەتدا دەرکەوت ، خۆئەگەر ئەم پێودانگانە بۆ یەکێتى وا بێت ، ئەوا بۆ پارتى هاوکێشەیەکى حاشا هەڵنەگرە ، کە لە زۆنى زەردا دۆخێکى دروست کردوە ئەوەى پێ ى بوترێت حیزبى نۆى و ڕێکخراوى نوێ و فرە دەنگى و فرە ڕەنگى هەر بونى نیە و لە ژێر سفرەوەیە ، سەرەڕاى ئەمانەش حیزب دەبێت بزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ چەمکى دابەزینى دەنگ و سیاسەتى خۆى دەکات ، ئەمڕۆ بزوتنەوەى گۆڕان هێزى دووەمى هەرێمە و هێزى یەکەمى زۆنى سەوزە ، دەبێت ئەم دوو حیزبە لەو ڕاستە گەشتبێتن ، ئەوەى کە پۆلێن دەکرێت بە زۆنى زەرد و زۆنى سەوز و باڵادەستى دەسەڵاتى وڵاتانى دراوسێ و ڕێکەوتننامەى ستراتیژى کۆتاى هاتوە و دەبێت هەرێم هى هەموان بێت و زەمینە و ژینگەیەک دروست بکرێت کەحکومەت جیا بێت لە کیشمە کێشى حیزبەکان ، لە حکومەتى حیزبیەوە بکرێتە حکومەتى هاوڵاتى و هاوڵاتى سەنتەرى گۆڕانى دەسەڵاتەکان بێت کێ زیاتر خزمەت بە هاوڵاتیان بکات دەنگى هاوڵاتى ببیباتە ناوەندەکانى دەسەڵاتەوە نەک ڕێکەوتنى کۆنکرێتى ، ئەو کات هەرێم خاوەنى ستراتیژى سەربەخۆى خۆى بێت و حکومەتیش خاڵى بکرێتەوە لە دەسەڵاتى حیزبى ، بە تەنها بۆ دوو حیزب نەبێت .
ئێستە یەکێتى پێویستە مامەڵە لەگەڵ واقع و هێز بکات و بەدەر لە کێشە ناوخۆییەکانى دەبێت گەیشتبێتە ئەو ڕاستیەى کە ناکرێت بیەوێت بە تەنها حوکم بکات ، ئەوەى دەمێنێتەوە لە نوسینەکەى هێرۆخاندا تایبەتە بە ناوخۆى یەکێتى و دەکرێت خۆیان زیاتر خوێندنەوەى بابەتیانەى بۆ بکەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە