ئایا گۆڕان لە پاشەكشەدایە..؟
Sunday, 23/01/2011, 12:00
هەموو ڕێكخراوێك یان حزبێك كاتێك دەچێتە ناو مل ملانێى هەڵبژاردنەوە دەكەوێتە بەردەم ئەگەرى بردنەوە و دۆڕاندنەوە بەڵام گرنگە دواى ئەنجامەكان چۆنێتى كاركردنى بێت لەسەر ئەو دروشمانەى كە ئەم ئەنجامانەى بووە و پاشان خۆێندنەوەى ئەو هۆكارانەى كە دەبنە هۆى دۆڕاندن یان بردنەوە هەرچەندە زاراوەى دۆڕاند ن و بردنەوە نیە لە ئەنجامى زۆرى و كەمى دەنگ دەتوانین بڵێین زۆرى و كەمى دەنگ... كاتێك حزبێك ئەنجامى زۆرینەى دەبێت دەبێت لێكۆڵینەوەى هەبێت بۆ هۆى زۆرینەكە و كاتێكیش كەم دەكات دەبێت ئەو هۆكارانە دیارى بكات كە بونەتە هۆى كەم هێنانى دەنگەكانیان.. بە بڕواى من هۆكارى دابەزینى كێرڤى دەنگى بزوتنەوەى گۆڕان لە دواى 25/7 وە تا هەڵبژاردنەكانى عێراق و مامۆستایان و كارمەندانى تەندروستى دەگەڕێتەوە بۆ:
1. لە كاتى هەڵبژاردنەكانى 25/7 دا پارتى و یەكێتى چاوەڕێ ى ئەوە نەبون كە ئەم ڕێژەیە بەدەست بهێنن بۆیە خۆیان وەك هەڵبژاردنەكانى تر بۆ ئامادە نەكردبووبەڵام بە پێچەوانەوە لە دوایدا بە ڕێكخراوى كاریان لەسەر دەنگدەرى گۆڕان كردوە و هەموو جۆرە ئیمتیازاتێكیان بەكار هێناوە بۆ كەم بونەوەى دەنگى گۆڕان .
2. دەنگدەر بە تایبەت هەندێ كادرى هەڵسوڕاو واى بۆ دەچون كە گۆڕان بەشدارى یەكێك لە جومگەكانى دەسەڵاتدا دەكات و كۆمەڵیك پۆستى ئیدارى دەست دەكەوێت ئەمانیش دەچنە ئەو پۆستانەوە بەڵام كە پێچەوانە بویەوە ئەگەر وازیشیان نەهێنابێت ئەوا وەك 25/7 كار ناكەن و بگرە لە تواناى ماددیاندا نیە ئەو كارە بكەن چونكە گۆڕان هاوكارى ماددى پێویستى نیە تا بتوانێت هاوكاریان بكات .
3. لە لایەن دەسەڵاتەوە گوشارى زۆر بەكار هاتوە بۆسەر فەرمانبەران و وە بەڵێنى ماددى زۆر دراوە بە فەرمانبەر بەرامبەر بەدەنگدان پێیان .
4. نەبونى لیستەكانى گۆڕان لە دهۆك و بادینان كە دەبنە هۆى كەم بونەوەى دەنگى گۆڕان و كەس بە هۆى نەبونى ئازادیەوە بۆ گۆڕان خوازان كەس نەیویراوە خۆى كاندید بكات یان كار بۆ گۆڕان بكات بە پێچەوانەوە بۆ یەكگرتوو كۆمەڵ ئاسایى بووە .
5. نەبونى ڕاگەیاندن بەتایبەت كۆمپانیاى ووشە وەك پێویستى هەڵبژاردنەكان نەبووە .
6. جێهێشتنى پارێزگاى سلێمانى لە لایەن پاریزگاره وە كە بە هۆكارى سەرەكى دابەزینى دەنگى گۆڕان دێت لە پارێزگاى سلێمانیدا .
7. ئێستە پارتى و یەكێتى مەبەستى سەرەكییان بردنەوەیە لە سلێمانیدا بچوككردنەوەى بازنەى دەنگدەرى گۆڕانە بۆیە ڕاستەوخۆ ناتوانن ئەم كارە بكەن ئەیانەوێ لە ڕێگەى یەكگرتوو كۆمەڵەوە ئەم كارە بكەن پاشان كۆمەڵ و یەكگرتوو بە ئاسانى دەچنە ژێر داواكارى پارتى و یەكێتیەوە بۆ نمونە لە هەڵبژاردنى مامۆستایان و كارمەندانى تەندروستیدا زەمینەیەكى فراوانى ماددى و مەعنەوى بۆ كۆمەڵ و یەكگرتوو دروست كرد و لە بەرامبەردا گوشارێكى قورسیان بۆ گۆڕان دروست كرد كە ئاسایى بوو بگرە سوپاسیشان دەكردن دەنگ بدەن بە یەكگرتوو كۆمەڵ بەڵام دەنگ نەدرێت بە گۆڕان كە گەیشتبوە ئاستێك زۆر كەس نەیدەوێرا خۆى كاندید بكات بۆ لستەكانى گۆڕان یان كاریان بۆ بكات بە تایبەت لە دهۆك بە پلەى یەك پاشان لە هەولێر لەم دوایەدا سلێمانى كە ئەمەش هەندێ دەنگى ئیسلامى كە درابون بە گۆڕان درانەوە بە ئیسلامیەكان .
8. ئەم هەڵبژاردنانە كە لەسەر ئاستى موچە خۆر بوون لە ترسى بڕینى مووچە و لێسەندنەوەى لێپرسراویەتى لە لایەن ئەم دوو حزبەوە دەنگى گۆڕان دابەزى بەڵام لەسەر ئاستى پارێزەران كە موچە خۆر نین گۆڕان دەنگى زۆر دەهێنێت.
9. بزوتنەوەى گۆڕان نەیتوانیوە بەرەیەكى ئۆپۆزسیۆن لە شێوەى خۆى دروست بكات بە تایبەت یەكگرتوو كۆمەڵ كەبتوانن لە چوار چێوەى هاوپەیمانیەتیەكى نوسراودا بە یەك لیست بەشدارى هەڵبژاردنەكان بكەن كە ئەمەش بە زیانى هەر سێكیان لە بەرامبەر دەسەڵاتدا شكاوەتەوە .
10. نەخوێندنەوەى هۆكارى كەم كردنى دەنگەكانى پێشتر و سود وەرگرتن لە كەم و كوڕیەكانى و كاركردن بە بەرنامە و كارى مەیدانى.
ئەمێنێتەوە بڵێین پارتى و یەكێتى ئێستە بە بەرنامە كار بۆ ئەو ەدەكەن هەموو وەرقەكانیان بەكار بهێنن بۆ بردنەوەى سلێمانى بە تایبەت ناو شار لە هەڵبژاردنى پارێزگاكان و شارەوانیەكاندا ئەمەش لە ڕێگەى یەكگرتوو كۆمەڵە وە دەكات و هەموو ئیمتیازاتێكیان دەداتێ بۆ داتاشینى دەنگى گۆڕان و پاشان بە ئاسانى دەچنە ژێر داواكانى دەسەڵات وەهەموو پۆستە حكومیەكانیش بە بۆچونى زۆرێك لە بۆچونەكان بەكار دەهێنرێ بۆ بردنەوەى پارتى بە تایبەت و یەكێتى وەك پاشكۆى پارتى بە تایبەت لە ناو دەنگدەرانى سەربەخۆ واتا ئەوانەى كە موچە خۆر نیین كە زۆربەیان دەنگدەرى گۆڕانن دەبێ بپرسین ئایا گۆڕان لە پاشەكشەدایە...؟ بەڕاى من هۆكارەكان گرنگن و خوێندنەوەى كاركردنى مەیدانى سود وەگرتن لە كەم و كوڕیەكان وەڵامى ئەم پرسیارە لەسەر ئاستى دەنگدانى گشتى دەداتەوە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست