وەڵامێك بۆ دكتۆر كەمال میراودەلى
Thursday, 11/10/2012, 12:00
لە چاوپێكەوتنێكیدا لە گۆڤارى باشور و لە كوردستان پوستدا بڵاو كراوەتەوە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=bd0a4181 سەرەتا ئەگەر بە گشتى وەڵامێكى گشتگیر بۆ دكتۆر بنوسرێت و كارى بزوتنەوەى گۆڕان دیارى بكرێت ئەوا دەبێت كۆمەڵە پێوەرێك هەبێت تا هێڵەكانى كارى بزتنەوەى گۆڕان دیارى بكات ئەو كات ئەو راستیە ڕون دەبێتەوە كە ئەم بزوتنەوەیە دورە لەو تێگەیشتنەى دكتۆرەوە بۆ كار و یاریەكانى لە گۆڕەپانى كوردیدا كە تۆمەتبار بكرێت بە خیانەتێكى بەردەوام... بەگشتى هەموو وەڵامەكان لاى من قابیلى قبوڵە تەریبم لەگەڵیدا بەڵام كاتێك دەڵێت:
1-گۆڕان خیانەتێكى بەردەوامە.
2- پاكێجەكانى ئۆپۆزسیۆن پەڕۆى پیسن.
3- بەیاننامە حەوت خاڵیەكەى گۆڕان حەوت فیشەكى ئینتیهازى بوون بۆ خۆپیشاندەران.
ئەوا پێویستە لێرەوە دەست پێ بكەین:
ئەگەر چى پرۆسەى نوسین و ڕەخنە گرتن بۆ خۆى هۆكارێكى سەرەكى دروست كردنى گوشارە بۆ ئەوەى بتوانێت چاودێرێكى ئەكتیڤ بێت بەسەر بوارى گشتیەوە وەك دەسەڵاتى چوارەم و میدیاكان پاشان بونیادنانى سستمى دیموكراسى یەكێك لە پایە بنەڕەتیەكانى بونى ئۆپۆزسیۆنە كە بتوانرێ لە سایەى ئەم سستمەدا دەستاودەستكردنى دەسەڵات و ئەكتیڤ كردنى چاوەكانى چاودێرى ببێتە كلتورێكى كارا ... لەدواى دروست بونى بزوتنەوەى گۆڕانەوە قۆناغێكى تر دروست بوو كە بتوانرێ دور لە چەك و توندو تێژى خەباتێكى مەدەنیانەى بێ چەك و خوێن و دریژخایەن دروست ببێ میدیاو شەقام و هاوڵاتى ببنە گۆشارێكى گەورە تا پارتى و یەكێتى ناچار بكات بەم گۆڕانكاریە .
من وەك لایەنگرێكى بزوتنەوەى گۆڕان و ڕاى خۆم , دێمە سەر باسەكەى د. كەمال میراودەلى ئەگەر چى بزوتنەوەى گۆڕان بَو خوِى بزوتنەوەیەكە لەسەر بنەماى هەرمى دروست نەبوە لە دروست بونیدا پێگەیەكى جەماوەرى گەورە بەشدارى دروست بونى كردوە
وە هەڵسوڕاویش بۆ كارەكان ئارەزومەندانەیە هیچ دەسكەوتێكى كەسى تێدا نیەو تەنها وەك ئەركى ئەخلاقى و دروست بونى قۆناغێكى نۆێ بەشدارى دەكەن ..بزوتەوەى گۆڕان خاوەنى پلاتفۆرمى حۆیەتى فەلسەفەى حوكمى پێیە ئەیەوێت لە ڕێگەى سیاسیەوە كار لەسەر هەموو خیارەكان بكات و دانوستانیش بە یەكێك لە بنەما گرنگەكانى ستراتیژى خۆى دەزانێت بۆیە بەردەوام كار لە سەر ڕوداوى ناوچەى و ناوخۆى بە پێى زەمەنى خۆى دەكات وە تا ئێستا بوەتە هۆى دروستكرنى زەمینەى گۆشارەكان و پارتى و یەكێتى خستوەتە بەردەم یارەیەكەوە كە لە زەمەنى دوردا دەكەونە بەردەم حوكمى مێژوو ...لێرەوە ئەكرێت ڕەخنە هەبێت لە بزوتنەوەى گۆڕان و كاك نەوشیروانیش تا بتوانرێ چاودێر و گوشارى گشتى لە سەر ئەم بزوتنەوەیە كارا بێت بەم دیوەیاندا كارێكى باش و پێویستیشە... بەگشتى هەموو چاوپێكەوتنەكەم پێ باش بوو تەنها ئەوەى كە دەڵێ :(ئەوەی پێی دەوترێ گٶڕان لە درۆیەکی گەورەو خیانەتێکی بەردەوام لە خوێن و خەبات و خەون و ئاواتی خەلک زیاتر نییە.) ئەم سفر كردنەوەیە و خستنە ناو خیانەتێكى گەورە بۆ كەسێك كە خۆى كاندید كردوە بۆ سەرۆكایەتى هەرێم گەورە و قورسە چونكە خۆى لە ئێمە باشتر دەزانى كە بزوتنەوەى گۆڕان باوەڕى بە سستمى پەرلەمانیە نەك سەرۆكایەتى و وە كاندیدیشى نەبوو بزوتنەوەى گۆڕان هەموو لایەنگرانى ئازاد كردبوو لەوەى دەنگ بدەن یان نە بەكێ ى بدەن ئازادن ئەوەى لایەنگرانى گۆڕان بۆ دكتۆریان كرد زۆرینەى ئەو دەنگانە بوون كە ئێستە باسى دەكات ئیتر ئا ئێستاشى لەگەڵدا بێت هەڵویستێكى بزوتنەوەى گۆڕان نیە بایى ئەوە بێت كە بە خیانەتێكى گەورە وێنا بكرێ من پێم وایە دكتۆر لەمەیاندا فاوڵێكى گەورەى كردوە وە مامەڵەكردنى بزوتنەوەى گۆڕان تا ئێستاشى لەگەڵ بێت لەگەڵ مسعود بەرزانیدا مامەڵەیەكە لەگەڵ باڵاترین دەسەڵاتى ناو پارتیدا كە دەبێت مامەڵەى لەگەڵ بكرێت ئەو بایكۆتە كۆنكرێتیەى كاك دكتۆر باسى دەكات دورە لە بنەماكانى سیاسەت كردنەوە ئەكرێت ڕەخنەى گەورە هەبێت زور فاوڵیش هەبێت لە ناو گۆڕاندا و بێ كەم و كوڕى نیە بەڵام ناكاتە ئەوەى كەڕەتى سفر بكرێتەوە وە دەبێت ئەوەش بزانین خیانەتى بەردەوام پێوەرى خۆى هەیە من نازانم دكتۆر كام خیانەتى گۆڕان دەخاتە ناو خیانەتى نیشتمانیەوە وە ناو بنرێ خیانەتى بەردەوام ,پاشان پاكێجەكانى ئۆپۆزسیۆنیش ئەو دۆسیە گرنگە بوو كە دەسەڵاتى توشى مۆتەكە كردوە تا ئیستاش نازانێ چۆن دەرباز بێت لێى پاشان ناوبردنى بە پەڕۆى پیس بۆ دكتۆر قورسە كە ئەكرا بە دیدێكى سیاسیانەوە قسەى لەسەر بكردایە دیوەكانى ترى لەڕوى سیاسیانەوە بخوێندایەتەوە نەك بەزمانى ئەدەبى , پاشان بەیننامە حەوت خاڵیكە و خۆپیشاندان خۆ ئەگەر خۆپیشاندان سەرتاسەرى نەبێت لە چوارچێوەى تەنها شارێكدا بێت دەبێت بگەڕێ ى بە دواى خیارى تردا چونكە بزوتنەوەى گۆڕان سیاسەت دەكات بە پێ ى ستراتیژى خۆى كە دكتۆر حەوت خاڵكە بە فیشەكى ئینتیهازى ناو دەبات لە كاتێكدا هەمومان ئەو ڕاستیە دەزانین كە چۆن لە زەمەنى خۆیدا چ كاریگەریەكى هەبوو ئەوەش دەزانین كە دەسەڵات ناچار بوە بە سەرەتاكانى گۆڕانكارى و تاكى لە قۆناغى پەراوێزخستن و بە كۆیلە بونە كردە سەنتەرێكى باش وەك سەرەتایەك وە هەموو ئەو گۆڕانكاریانە كە لە سستمى موچە و كاراتركردنى پڕۆژەكان كرا بە دەستكەوتی بزوتنەوەى گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن دادەنرێت لە كۆتایدا نەبونى ڕێبەرى راستگۆ و ڕێكخراوى ڕاستەقینە هۆى سەرەكى هەرەس پێهێنانى سستمى دیموكراسى بێت كە دكتۆر هەست بەم بۆشاییە دەكات بۆ نایتەوە لەگەڵ ئازارى خەڵكدا بژى و ڕێكخراوێك لە ئاست ئەو بۆشاییە دروست بكات خۆ سەركردایەتى كردنى میللەتێك لە دەرەوە ناكرێت باشترە لە ناوخۆ و لەگەڵ ڕوداوەكاندا بژیت بەدەر لەمە هەموو ڕاكانى تریم بە باش زانیوە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست