بزوتنەوەى گۆڕان و ئۆپراسیۆنى دیجلە
Sunday, 25/11/2012, 12:00
ئەگەر چى تا ئێستا لە هەرێمى كوردستاندا نەتوانراوە هێزیكى نیشتمانى دروست بكرێ و ئەكادیمیایانە بخرێتە ناو چوارچێوەیەكى دسپلینكراوەوە و لەسەر هەموو ئاستەكاندا كارى بۆ بكرێ تا ببینە خاوەن هێزێك بۆ ڕوبەڕو بونەوەى هەر ئەگەرێك كە ئەگەرەكان دەبێت دراسە بكرێت ئەو ئامادەییە هەبێت كە ئەمەش بە تەنها لایەنى سەربازى ناگرێتەوە هەموو ئەو بنەمایانە دەگرێتەوە كە بۆ بونیاد نانى دەوڵەتێك پێویستە بە تایبەت ئاسایشى نەتەوەیى لە ئێستادا لەسەر ئاستى جیهانى پاڵپشتیەك هەیە بۆ ئەوەى عێراق بخرێتە ناو پرۆسەیەكى ئاسایشى توندەوە تا وەك خۆیان دەڵێن ئاسایشى عێراق دابین بكرێ خۆ ئەگەر ئەمە ڕویەكى ئەوە بێت ئەوا بۆ خۆى گەندەڵى مالى لەسەرانسەرى عێراقدا هەیە دواى پرۆسەى ئاسایش خاڵى دووەم ڕوبە ڕو بونەوەى گەندەڵیە بە هەموو شێوازەكانیەوە واتا چ ئەمریكاو چ ئێرانیش هاو بۆچونن لە بارەى عێراقەوە كە ئێستا دۆخێكى نائارم لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا دروست بوە وەك دەڵێن (دەكوڵێ) بۆیە سەكۆى ململانێكان هاتوەتە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەر لە كێشەكانى دواى بەهارى عەرەبى بە تایبەت مێر پاشان یەمەن و لیبیا و ئێستەش سوریا و ئوردن و كێشەكانى جیهانى ڕۆژئاوا لەگەڵ ئێران كە عێراق بەشێكە لەم كێشانە بۆ كەمبونەوەى كێشەكان و بە سەنتەر كردنى عێراق و تۆكمە كردنى ئەوا كێشەیەك كەمتر دەبێتەوە بە تایبەت دواى دۆخى ئاڵۆزى سوریاو یاریە جیهانیەكان كە عێراق بە دەرگاى نیشتمانى عەرەبى و كلیلى كێشەكانى ئێران و چارەسەرى پرسى پەكەكە لە توركیا و ئۆپۆزسیۆنى سوریا دادەنرێ بۆیە لەسەر ئاستى جیهانى هەوڵ دەدرێت كە عێراقێكى پتەوە و ئارام بەرهەمبهێنرێ كە ڕاى جیهانى لەسەر بێت ..پرسیارەكە لێرەدایە ..ئایا ئەم عێراقى توندو هێمنە بە چ شێوەیەك دروست دەبێت و ئەو كێشانە چین كە دێنە بەردەم ئەم هەوڵەوە ..؟
ئەو راستیە دەزانین كە كێشە ناوچەییەكان درێژكراوە كێشە جیهانیەكانن كە دەتوانین بڵێین ئێران قازانج دەكات ئەگەر عیراقێكى یەكگرتوى فیدراڵ دروست بێت چونكە شیعە باڵادەستەوە زۆرینەیە , توركیا دەیەوێت لە ڕێگەى ئەم عێراقى نوێیەوە كار بۆ چالاكتركردنى پەیوەندیە بازرگانیەكان و دۆسیەیى پەكەكە بكات كە ئەمەش دەبێت ئەو كێشانە بخوێنرێتەوە كە لە ناوخۆدا ڕودەدات لە كاتى جێ بەجێ كردنى ئەم پرۆسەى عێراقى نوێیەدا , عێراق بۆ ئەوەى بتوانێت بەربەستێك دروست بكات بۆ بارى نائارامى عێراق ئەو خوێنەى بەردەوام لەبەرى دەڕوات ئەوا كارى لەسەر دروستكردنى چەند ئۆپراسیۆنیك كرد تا بتوانێت ئەو ئاسایشە دابین بكات كە دەبێتە سەرەتاى دروست بونى عێراقێكى یەكگرتو ئەمەش دواى ئەوە دێت كە لەسەر مێزى گفتوگۆ و سیاسیانە و بە تەوافق نەیتوانى كێشەكانى ناو عێراق چارەسەر بكات بۆیە كارى لەسەر ئەم ئۆپراسیۆنانە كرد بە ڕەزامەندى ئەمریكاو وڵاتانى ناوچەیى كە لە بەێرەوە دەستى پێ كرد و پاشان موێڵ و بەغداد و كە بە جۆرێك لە جۆرەكان قاعدە دەسەڵاتیكى فراوانى هەبوو ئەمەش دواى ئەوە دێت كە ئەو هێزە سیاسیانەى لە ناو جومگەكانى دەسەڵاتدا بوون لە ژێرەوە هاوكارى قاعیدەن پاكتاو كرا هەر لە هاشمى و عەلاوى و لیستى العراقیە , ئەوانى تر , ئێستەش دەیەوێ بە ئۆپراسیۆنى دیجلە و فرقەى شمال كار بۆ ئەوە بكات كە ناوچە جێ ناكۆكەكان بخاتە چوار چێوەى ئەو پرَوسە ئاسایشەوە لە رێ ى ئۆپراسیۆنى دیجلەوە بەڵام ئایا هەرێمى كوردستان دەكەوێتە كوێ ى ئەم هاوكێشەیەوە كە لە مێژوەوە كەركوك تا حەمرین ئەو كیشەیە بوە كە كورد و عەرب نەگەیشتونەتە هیچ ڕێككەوتنێك و گرژى و شەڕو ئاڵۆزیەكان بەردەوامیان بووە ..لێرەدا دەكرێت بپرسین ئایا كورد لە ماوەى 21 ساڵى ڕابوردودا توانیویەتى هەم لە كوردستان هەم لە عێراق ئەو ئامادەییەى هەبێت بۆ ڕوبەڕوبونەوە یان بەشدارى كردنى پرۆسەى عێراقى نوى َ..؟
ئەو ڕاستیە دەزانین لە سایەى سستمێكى تۆكمە و مۆدیرن و دیموكراسى دەتوانرێ ناوخۆ ئامادە بكەى بۆ هەر ئەگەرێك بە بەشدارى یان بە شەڕ , ئەگەر بەشدارى كردن بێت لەم پرَوسەیەدا چۆن بەشدار دەبیت و بە چ مەرجێك كە ئەمە خاڵێكى ئەو گریمانەیە .
1.بەشدارى كردن : ئەو راستیە ڕونە كە كوردەكان لە دواى ڕوخانى سەدامەوە هێزى یەكەم بون لە دروستكردنى عێراقى نوێدا لە نێوان ململانێى سونە و شیعەدا ناوەندگیرى كردوە تا بتوانێت وەك هەرێمێكى سەربەخۆ لە چوارچێوە عێراقێكى فیدراڵدا بژى بە پێ ى ئەو دەستورەى كە كورد تێدا كارئەكتەرى سەرەكیە بوە بەشدارى گرنگەى هەیە لە دەسەتەڵاتى عێراقدا و لە دواى باڵادەست بونى مالیكى و كوتلەى شیعە ئەو حیزبە كوردیانە كە لە جومگەكانى دەسەڵاتدان نەیانتوانى ئەو گوتارە بەرهەم بهێنن كە بەشدارى پرۆسەى ئاسایشى عێراق بكەن و ببنە هێزیكى سەرەكى لە نێوەندەدا بە پێچەوانەوە پارتى و یەكێتى لەسەر ئاستى حزبى كاریان كردوە نەك نیشتمانى بە تایبەت لە كەركوك و دەور و بەریدا لە ناوەندیشدا كار كرا بۆ ئەوەى ئەو پۆستانەى كە كوردى تیایە بكرێتە كارتۆنى هەر بەم شێوەش بوە كە ئێستە سەرۆك كۆمارى عێراق و وەزیرى خارجى و جێگرى سەرۆك وەزیران و و سوپاسالارى عێراق و چەندین وەزیر و دەیان بەڕێوەبەرى گشتى هەن كە ئەمانە هێندە بە ئاراستەى حزبى كاریان كردوە هێندە وابەستەى ئەركە نیشتمانیەكان نەبوون بگرە لەوش بچوكتر تەنها بۆ ئیمتیازاتى كەسى بووە بۆیە لە ئێستادا كە كێشەكان گەیشتونەتە بن بەست هیچ ئەگەرێك نیە بۆ بەشدارى كردنى ئەم پرۆسەیە .
2.ڕوبەڕوبونەوە : لەئەگەرى هاتنى تەواوى ئەم هێزە سەربازى و ئەمنەیە كورد دەتوانێت چى بكات تا كەركوك و ناوچەكانى ترى لە دەست نەچێت و ئەو ڕاستیە دەزانین كە كورد نەیتوانیوە ژێرخانى ئابورى خۆى بەهێز بكات و خۆژێنى بێت تەنها ئەو نەوتەى كە هەیە و ئەو بودجەیە كە لە عێراقەوە دێت كە پێویستە سیاسەتى حەكیمانەى هەبێت تا لە ڕوى ئابوریەوە شكشت نەهێنى ئەى ئەگەر ئێران و توركیا لەگەڵ بەغداد ڕێكەوتن و ڕێگەیان نەدا نەوتى هەرێم بڕوات و ئەو بودجەیەش نەهات چى دەقەومێت لە م حاڵەتەدا كە پێویستیەكى گرنگە كە بتوانرێ هەموو هێزەكانى ناوخۆ ڕێك بخرێت و هەمئاهەنگیەك هەبێت بۆ ڕوبەڕوبونەوە هێزى پێشمەرگە بكرێتە یەك هێزى یەكگرتو نیشمانى و دسپلین بكریت بە باشترین و مۆدێرترین هێزى سەربازى كە هەموو ئەمانە لەسەرتاى دروست بونى بزوتنەوەى گۆڕانەوە بە پڕۆژە پێشنیار كراوە وە بووە ئەو ئۆپۆزسیۆنە هەقیقیەى كە بتوانێت گوشار بێت بۆ سەر دەسەڵات تا خۆى ڕێك بخات و خۆى ئامادە بكات بۆ ئەو ئەگەرانەى كە لە ئاستى دەرەوەدا ڕودەدات هەم لەسەر ئاستى ناخۆ سستمێك هەبێت كە بتوانرى ئامادەگى كیشە ناوخۆیى و دەرەكیەكانى هەبێت كە دەبوا سەنتەرێكى توژینەوە ببوایە لە ئاستى ئیران ناسى عێراق ناسى توركیا ناسى و ڕوژهەڵاتى ناوەڕاست و پەیوندیە جیهانیەكان و ئەوان دراسەیان بكردایە حیزبەكانیش پاڵپشتى ئەو بۆچەنانە بونایە بەڵام نەتوانراوە ئەمە بكریتَ حیزب و سەرۆك حیزب ئەم بڕیارانەى داوە , بۆیە ئێستە ئەم كێشانە دەرئەنجامى ئەو هەڵانە بون كە لە ماوەى 21 ساڵى ڕابردودا كراوە ,ئێستەش بەشدارى بزوتنەوەى گۆڕان و ئەو پڕۆژەیەى كە ئەگەر كارى لەسەر بكرێت ئەوا دەتوانرێ ڕوبەڕوى ئەو ئەگەرانە بینەوە لەسەر هەر دوو ئاستى ناوخۆى و دەركى ببێتە هۆى گوشار خستنە سەر بەغداد كە بەبێ بونى كورد لەو پرۆسەیدا ناتوانرێ ئەم پرۆسەیە لە باشوردا جێ بە جێ بكرێت و ناچار بن بە بەشدارى پێكردنێكى سەرەكى كورد لەم پرَوسەیەدا وە ئەوەش دەركەوت كە بزوتنەوەى گۆران و ئۆپۆزسیۆن لەسەر ئاستى كەموكوڕیەكان چاودێرێكى ئەكتیڤن و لە كێشە گشتیەكاندا هامئاهەنگن لەگەڵ هەموو هێزەكانى ناو كوردستاندا كە ئەمەش كارى ئۆپۆزسیۆنە .
ئەو پڕۆژەیەى بزوتنەوەى گۆڕان و كاركردن لەسەرى دەبێتە سەرەتایەكى باش و دراسەكراو و تەندروست بۆ ئەگەرەكان .
بە بۆچونى من یەكگرتوى هێزەكان و ئامادەگى پێشمەرگە و وەرەقەكانى ناو دەسەڵاتى بەغداد دەبێتە ئەو گوشارەى كە بەغداد ناچار بكات بە تەوافق ئەم كارە بكرێت نەك بە شەڕ ئەمەش لە بەرژەوەندى وڵاتانى ناوچە و جیهاندایە چونكە شەڕ ئەگەر چى لایەنى بەغدادیش بەهێز بیت تیدا یان كورد بەهێز بێت لاى ڕاى جیهانى قابیلى قبوڵ نیە بە پێى پێوەرى پەیوەندیەكان و ناكۆكیەكان , ئەگەر چى مالیكى كۆمەڵێك بەرژەوەندى ترى هەبێت لە پشت ئەم ئۆپراسیونەوە وەك هەڵبژاردنى پارێزگاكان تا پێگەى العراقیە بە تەواەتى لاواز بكات و سنورەكان و خاڵە گومرگیەكان بخاتەوە ژێر دەسەڵاتى ناوەندەوە كە ئەمانەش لە ژێر گوشارى یەك هەڵویستى و یەك گوتارى كوردا ناچار دەكرێت بە تەوافقى بێت لەگەڵ كوردا .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست