کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەندامێتى توركیاو هەرێمى كوردستان لە یەكێتى ئەوروپا

Sunday, 30/12/2012, 12:00







ئەگەر خەونى مێژینەى كورد دروستكردنى كوردستانى سەربەخۆ و ئازاد بو بێت و هەڵوەشاندنەوەى نەخشەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و نەخشەى نوێ بریتى بێت لەو نەخشەیەى كە كوردیش وڵاتێك بێت وەك خەونى مێژینەى بە تایبەت لە سەدەمى بەدرخان پاشا و پەیمانى پیرۆزەوە ئەم خەونەى بێتە دى كە ئەمەش مەحاڵ نیە كە گۆڕانكاریەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەڵگرى ئەو ئاماژانەن كە بكرێت دەوڵەتێك بۆ كورد دروست بكرێت بە تایبەت دواى ڕوخانى سوریا و ئەگەرى كەوتنى ئێران كە بۆشاییەكى سیاسى دروست دەبێت وەك عێراق و كورد دەتوانێت بونى سیاسیانەى خۆى لەسەر خاكى خۆى بسەلمێنێ خۆ ئەگەر لە دواى سوریا ئەگەرى كەوتنى دەسەڵاتى توركیا نەبێت ئەوا توركیا دەكەوێتە بەردەم ڕێگایەكى ناچارییەوە كە مافەكانى كورد دەستەبەر بكات كەواتە با بپرسین دەبێت دەسەڵاتدارێتى هەرێمى كوردستان چى بكات تا لە ئێستاوە نەخشەڕێگاى چارەنوسى خۆى لە عێراق دیارى بكات ..؟ وەئایا دەبێت هەرێمى كوردستان لەگەڵ هێزەكانى ترى كوردیدا چى بكات بۆ نەخەشەڕێگاى كوردستانى گەورە ..؟
توركیا ئەو دەسەڵاتە گەورەیە كە پردى پەیوەندى نێوان ئەوروپاو ئاسیایە و ڕەگێكى مێژووى هەیە و پاشماوەى دەوڵەتى عوسمانیە لە ئێستادا كەوتوەتە بەردەم ئەگەرى گۆڕانكارى ئەویش بەوەى كە هەوڵێكى مێژینەیى هەیە كە ببێت بە ئەندام لە یەكێتى ئەوروپا و تاقە هۆى سەرەكى وەرنەگیرانى دۆسیەى كوردەكانە كە نەتەوەیەكن لەسەر خاكى خۆیان مێژوى داگیركارى ئەم بەشەى بەخشیوەتە ئەوان كە سێ بەشى ترى لە ئێران و عێراق و سوریادایە كە ئێستە كوردستانى ڕۆژئاوا سەربەخۆیە و كوردستانى باشوریش خاوەنى حكومەت و پەرلەمانى خۆیەتى كە ئەمەش دەبێتە ئەو نامەیەى كە ڕۆژئاواییەكان ئەوە بزانن وەك بەهارى عەرەبى كوردیش لەبەردەم ئەگەرى بەهارێكدایە كە ئەمەش وا دەكات توركیا دورتر بخاتەوە لە یەكێتى ئەوروپا چونكە تا ئێستاش پرنسیپى یاساكانى ئەكێتى ئەوروپاى جێ بە جێ نەكردوە كە ئەویش مافى نەتەوەكانى ناو توركیا بە تایبەت كورد بۆیە لە ئێستادا كورد لە باشورى كوردستان و دەسەڵاتى هەرێمى كوردستان پێویستە بیر لە چارەنوسى كوردستانى گەورە بكەنەوە بەوەى :
1-ئایا ئەگەر ناوچە كوردیەكانى دەرەوەى دەسەڵاتى هەرێمى كوردستان گەیشتە چارەسەر و كورد توانى لە باشوردا سەربەخۆى خۆى هەبێت چى بەرنامە و ستراتیژێكى هەیە بۆ كوردستانى سەربەخۆ ..؟
2- ئایا دەسەڵاتى هەرێمى كوردستان دەتوانێت سود لە مەرجەكانى یەكیتى ئەوروپا وەربگرێ بۆ ئەو گۆڕانكاریەى لە ناو توركیا ئەگەرى بونى هەیە ..؟
هەمومان ئەو ڕاستیە دەزانین كە لە ڕوى جوگرافیا و جیوپۆلەتیك و دانیشتوان و سیاسەتەوە كە كوردستانى باكور كلیلى كردنەوەى دەرگاى ئەگەرى كوردستانى گەورەیە كەواتە هەرێمى كوردستانى باشور دەبێت لە ئێستاوە بەرنامەى هەبێت بۆ خۆئامادەكردن بۆ كوردستانى گەورە كە لە ئێستادا نزیكیەك و لێكچونێك هەیە لە نێوان داواكارى هەرێمى كوردستانى باشور و دواكاریەكانى یەكێتى ئەوروپا كە هەردو لایان پێیان وایە دەبێت توركیا مافى كوردەكانى باكور لە ڕوى فیدراڵى و مافەكانیانەوە دەستەبەر بكات كە ئەكرێت هەرێمى كوردستان ئەم هەوڵە لەگەڵ یەكێتى ئەوروپا چڕ بكاتەوە ئەو نامەیە بداتە توركەكان كە ئەوان وڵاتى درواسێ و ئەڵقەى پێكەوە گرێ دانى هەرێمى كوردستان دەبێت بە یەكێتى ئەوروپاوە كە دەكاتە بەرژەوەندى هاوبەشى نێوان توركەكان و كوردەكان لەسەر ئاستى گشتى وە دەكاتە ئەو پەیامەى كە بەشەڕ ناتوانرێ چارەسەرى كێشەى كوردەكان بكرێ كە ئێستا زەمینەیكى باش هەیە بۆ مافى كوردەكان بە تایبەت لە دواى گرتنە دەستى حوكمى كوردستانى ڕۆژئاوا لەلایەن كوردەكانەوە .
لێرەدا هەرێم چۆن دەتوانێت ئەو یاریە بكات لە نێوان عێراق و توركیاو سوریاى سەردەمى دواى بەشارئەسەدا كە یەكێك لە بەهێزترین كارتەكان هاو هەڵویستیە لە نێوان و هەرێم و ئەكێتى ئەوروپادا و پێكەوە كاركردنە بە تایبەت كە ئێستە كیشەى كورد لە توركیا و سوریا بەندە بە پەكەكەوە پەكەكەش بەردەوام ئامادەى خۆى نیشان داوە بۆ دانوستان چارەسەركردنى دۆسیەى كورد لەسەر مێزى گفتوگۆ بەو مەرجەى لایەنى توركى ئیرادەى هەبێت بۆ چارەسەر لە ڕێ ى گفتو گۆ وە ئەو راستەش دەزانین تا شەڕ درێژ تر بێتەوە ناكۆكیەكانى نێوان دو نەتەوە تورك و كورد ئاڵۆزتر دەبێت .
لێرەدا دەبێت بپرسین ئایا حكومەتى كوردى و سەرۆكایەتى هەرێم مەرجەكانى بون بە دەوڵەتى هەیە لە كاتى جیابونەوە لە عێراق كە ئێستە بە جۆرێكى ناراستەو خۆ بەبێ ناوچەكانى دەروەى هەرێمى كوردستان سەربەخۆیە كە ئەمەش دەكاتەكێشەكانى ناوخۆ ..تا بیر لەوە بكاتەوە كار بۆ كوردستانى گەورە بكات .
لە كوردستانى ڕۆژهەڵاتیشدا دەبێت چاوەڕێى گۆڕانكاریەكان بین تا ئەویش وەك سوریا زەمینەى دروست بونى دەسەڵاتى خۆى دەڕەخسێ و سەرەتاكانى لە هەرێمى كوردستاندا دروست بكرێت بۆ هەر ئەگەرێك بە تایبەت ئەگەرى گۆڕانكار لە ئێراندا دواى سوریا نزیكە .
ئێستا لە عێراقدا زۆر كات دەوترێ كە كوردەكان دەتوانن بەم سێ پارێزگاوە جیا ببنەوە وە ئەوەش دەزانین كە ڕاى جیهانى تا ئێستاش پشتگیرى لە عێراقى فیدراڵى دەكات بەڵام ئەگەر زەمینەى ناوخۆى لەبار بێت ئەوا دەتوانرێت دەوڵەت ڕابگەیەنرێ بەڵا م لێرەدا پرسیارەكە دروست دەبێت وەڵامەكەشى زۆربەمان دەیزانین كە تا ئێستا لەم هەرێمەى خۆماندا نەتوانراوە ئاسایشى نەتەوەیى دروست بكرێت و خاوەنى سستمێكى حوكمڕانى تەندروست بین و ئەوەى پێ ى دەوترى خۆژێنى سفرە كە دەبێت سەرەتا بیر لە بونیاتنانى بنەماكانى دەوڵەت بون بكەینەوە كە لە دواى لە دەست دانى 20 ساڵ حوكمرانى خۆیەتى هیچ ئاماژەیەك نیە بۆ دەوڵەتى سەربەخۆ و لە ناوخۆدا كار بۆ سستمێكى تەندروست نەكراوە كە دەبێت سەرەتا ئەم بنەمایانە دروست بكەین و سەرەتایەكیش دابڕێژرێت بۆ خەونە مێژوییەكەمان كە زەمینە تا بێت فراوانتر و لەبار تر دەبێت و بیر لەوەش بكرێتەوە كە بە هاوكارى یەكێتى ئەورپا فشار بخرێتە سەر توركیا بۆ توركیایەكى فیدڕاڵى و پەكەكەش كە ئێستە هەڵگرى ناسنامەى نەتەوەییە لە كوردستانى باكوردا ببێتە بەشێكى كارا لەو فیدراڵیەتە قۆناغى داهاتوش بۆ كوردستانی گەورە ئەو كات دەتوانین لەگەڵ توركیاى دراوسێدا ببینە تەواو كارى بەرنامەكانى یەكێتى ئەوروپا .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە