کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاتنى جۆن کێرى و کۆتاى هاتنى داعش

Wednesday, 25/06/2014, 12:00




لە ئەمڕۆدا سەکۆى بەریەککەوتنەکانى دنیا ، بەشێکى گەورەى کەوتوە ناو گۆڕپانى عێراقەوە ، بە جۆرێک لە جۆرەکان سەکوێ بەریەککەوتنەکان گواستراوەتەوە بۆ ناو عێراق ، خۆ ئەگەر داعش ئەو کارتە بو بێت بە دەست وڵاتانى ناتۆوە ، بۆ ئەوەى تاکتیک و سیناریۆکەى پێ جێ بە جێ بکەن ، ئەوا لە ئێستادا گرنگى ئەو کارتە کۆتاى هاتوە ، چى تر ئەو کارتە ئیکسپایەر بووە و کارى پێ ناکرێت ..با بپرسین چۆن ...؟
ئەگەر ئەوروپا و ئەمریکاو وڵاتانى (خلیجى + ئەمریکى) لەسەر هێڵى ناتۆ بن ، بیانەوێ تەواوکارى بۆ هاوسەنگى خواست و خستنە ڕووى نەوت و غاز بکەن ، ئەوا دەگەڕێنەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەیمانى سایکس بیکۆ و لە نەخشەیەکى نۆى تردا عێراق دابڕێژنەوە ، وەک بەشێک لە نەخشەى سیاسى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، ئەگەر ئەوروپا پێویستى بە غاز و نەوت بێت و ئۆکرانیا و ئازەرباینجان ، نەتوانن پێداویستیەکانى کڕیارەکانى نەوت و غاز بە هۆى سیاسەتى ڕوسیاوە دابین بکەن ، ئەوا بێگومان دەبێت بەندەرى جیهان و گەروى دەردەنیل کۆگایەکى گەورە دەبێت و بۆ ئەوەى ئەم پێداویستیانە مسۆگەر بکەن ، ئەویش بەوەى عێراق بکەنە سێ مۆدیلى وڵاتانى خلیج وەک سعودیە و قەتەر و ئیمارات و بەحرەین ، ئەو کات عێراق دەبێتە یەکێک لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەکانى غاز و نەوت بۆ ئەوەى کۆگاکانى بەندەرى جیهان پڕ بکات ، ئەمەش پێویستى بە سیناریۆ و تاکتیکى وەک داعشە تا بتوانن عێراق بکەنە سێ هەرێم و بیخەنە سەر بلۆکى ناتۆ .
خۆ ئەگەر کارتى داعش ئەو کارتە بێت لە ناو سیناریۆ و تاکتیکى وڵاتانى وەک (ئەمریکا + ئەوروپا + سعودیە و قەتەر + ئسرائیل + تورکیا) بۆ ئەوەى هەرێمى سونە دا ببڕن و نەهێڵن هەژمونى شیعە بەسەر عێراقدا زاڵ ببێت ، وە بتوانن سێ هەرێمى غازاویى و نەوتاوى بکەنە وڵاتانى خلیج و بیخەنە سەر خەتى ناتۆ ، ئەوا کارتى داعش هێندە کارى پێ کراوە تا ئەم پلانە جێبەجێ بکات ، دواى ئەوە هەرێمى سونە بدرێتە دەست ئەوانەى کە دەیانەوێت مۆدێلى خلیجى دروست بکەن ، ئەویش بدرێتە دەست نوجێفى و عەلاوى و خمیس خەنجەر و لە ژێر ناوێکى تردا بەعسیەکانیش بەشدار بکەن ، بە مانایەکى تر تورکیا هەر هێندە کارى بە داعش بووە ، تا بتوانێت هەرێمى سونە جیا بکاتەوە و نەوت و غازى ناوچەى سونە بخاتە سەر بەندەرى جیهان ، وەک ئەوەى لە هەرێمى کوردستاندا کردویەتى دەیەوێت بە سەرتاپایى جێبەجێ ى بکات .
هاتنى (جۆن کێرى) بۆ لاى مالیکى و پاشان بۆ لاى کوردەکان و لە ژێریشەوە بینینى سونەکان ، ئەو نامەیەیە کە هەڵگرى مەرگى داعشە و دەبێت بدرێتە دەست سونە مۆدێلەکانى وەک سعودیە ، بە مانایەکى تر مهامى داعش کۆتاى پێ هاتوە .
لەم نێوەندەدا داعش سوکە شەڕێک دەکات لەگەڵ کورد دەکات و سنورى شیعەش توزێک شەڕى تێدەکەوێت ، تا وەک ماکیاجێک بۆ شاردنەوەى سیناریۆکە بەکار بهێنرێت (داواکردنى سندوقى کۆمەک لە لایەن سەرۆکى هەرێمەوە بۆ پێشمەرگە سەرتاى تەواوکارى سیناریۆکەیە) پاشان بە گەڕانەوەى داعش بۆ ناچەکانى خۆیان لە سوریا کۆتاى دێت و سێ هەرێمەکە دروست دەبێت و کوردیش ناوچە دابڕێنراوەکانى دەست دەکەوێتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە