کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گفتۆگۆكانى نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن گۆڕان - یەكگرتوو - كۆمەڵ

Tuesday, 05/04/2011, 12:00


یەكێك لە بنەماكانى خەباتى سیاسى چەمكى گفتو گۆیە كە دەكرێ لەم ڕێگەیەوە لایەنە ناكۆكەكان بگەنە ئەنجامێك تا بتوانرێ چارەسەرى كێشەكان بكرێ ئەمڕۆ بە گشتى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە بەردەم گۆڕانى خێرادایە بە هەرێمى كوردستانیشەوە ئەوەى پێى دەڵێن دەسەڵاتى كوردى كە زۆرى لەسەر وتراوە تا ئەو شوێنە شەرعیەتى هەیە كە هاوڵاتیان هەست بكەن كە خۆیان دروستیان كردوە ئێستە زۆرینەى هاوڵاتى پێى وایە ئەم دەسەڵاتە دەسەڵاتى دوو بنەماڵە و چەند هەزار كەسێكە كە وەك كۆمپانیایەك سەیرى هەرێم دەكەن و هاوڵاتى بە كرێكارێكى ماف خوراو دەزانێ كە ئەمەش دورە لە ئەخلاقیاتى هاو نیشتمانى بون و بەشدارى هاوڵاتى وەك خاوەنى ئەم نیشتمانە بۆ بنیاد نانەوەى وڵاتێك , ئێستە وێنەى دەسەڵات لە لاى ئەم هاوڵاتیە بە وانەشەوە كە كاربەدستى خوارەوەن نابوت ترین وێنەیە تا ئەو ئاستەى مایەى پێكەنینێكى كۆمیدیانەیە چونكە وەك شانۆى (كۆمیدیاى ئەفسوناوى) دەسەڵات بەڕوتى هاتوەتە بەردەم هاوڵاتى و پێى وایە پۆشتەیە و نابینرێ , من بۆ خۆم بە لامەوە سەیرە زۆر كەس دەڵى ئەم سستمە لە كاتێكدا كە سستم دەبێت كۆمەڵیك میكانیزمەى ئیدارى و ئۆرگانى هەبێت هەندێ كات توشى گرفتەكانى ئابورى سیاسى ئیدارى دەبێتەوە بەڵام دەسەڵاتى هەرێم هیچ جۆرێك سستمى نیە تا بتوانێت چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە جگە لە كۆمەڵێك گروپ هیچى تر نین ڕێكەوتنێكى خێڵەكیانە ڕێككەوتون بۆ بە مێگەل كردنى ئەم هاوڵاتیە و ئەم هاوڵاتیەش بە هۆى كرانەوەى دنیاو ئاگادار بوون لە سستمى وڵاتانى دنیاو ماف و ئەركى تاك لە ناو چواچێوەى ئەو سستمانەدا ئەوا بەراورد دەكات دەگاتە ئەنجامێك كە دەبێت ئەم دەسەڵاتە لە دەسەڵاتى گروپە ملیشاو بنەماڵەیەكانەوە بگۆڕێت بۆ جۆرێك لەو سستمانە كە هاوڵاتى هەست بە كەرامەت و حورمەتى خۆى بكات و لە قۆناغى كۆیلە بونەوە بچێتە قۆناغى مرۆڤ بوون و هەست بكات كە ئەم نیشتمانە نیشتمانى خۆیەتى نەك لەو دیو ماڵەكەى خۆیەوە هەست بە هیچ نەكات وەك فاروق ڕەفیق دەڵێ(هاوڵاتى لەو دیو ماڵەكەى خۆیەوە هەست دەكات نیشتمان كەلاوەیەكە) بۆیە ئەم دەسەڵاتە لە بەردەم لەت بونى مێژوو دروست بونى ئێستایەك كەچى تر ڕابردوو جەگە لە ڕابردوى خۆى ناتوانێت حكوم بەسەر ئێستادا بكات و پێویستى بە ئەقڵى نوێ و دیدى نوێ و سستمى نۆىى دەسەڵات هەیە كە هەموو تاكێ هەست بە بونى خۆى بكات بە هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكانەوە.. ئا لێرەوە لە چوارچێوەى كۆبونەوەكانى گۆڕان و پارتى و یەكێتى و یەكگرتوو و پارتى و یەكێتى و كۆمەڵ و پارتى و یەكێتى جەگە لە كۆى داواكاریەكان هەڵوێستە لەسەر خاڵێك دەكەین كە باس لە بە دادگایى كردن بكوژانى 17 ى شوبات دەكرێ كە دەبوو پێ داگرى لەسە دنیایەك قەیران بكرایە كە ئەم دوو حزبە دروستیان كردوە لە ڕابردودا ئێستا جێگەى چارەسەر كردنیانە (هەر چەندە ئەمە بۆ خۆى سەرەتایەكى باشە بۆ بە سەروەرى كردنى یاسا) كە دەكرێت لەم خاڵانەدا كورت بكرێنەوە :
1. دواى دادگایى كردنى تاوانباران ئەو شەهیدانە لە ناو دەزگاى شەهیداندا وەك شەهید مامەڵەیان لەگەڵ بكرێ نەك ڕێكەوتنێكى خیڵەكیانە و خۆشكردنى خوێن چونكە ئەو شەهیدانە شەهیدى گشتیە نەك خێزانێك .
2. هەمو ئەو شەهیدانەى كە پێشتر شەهید بوون لەم چوارچێوەیەدا مامەڵەى لەگەڵ بكرێ ڕێكەوتنە خێڵەكیەكان هەڵوەشێنرێتەوە و بە یاسایەك مامەڵەى لەگەڵ بكرێ بە شەهیدەكانى یەكگرتوشەوە.
3. هەموو ئەو كەسانەى كە دژى بیرو ڕاى جیاواز بوون و بارەگاكانیان سوتان دەبێت دادگاى بكرێن .
4. دۆسیەى بێ سەرو شوێنەكانى شەڕى ناخۆ هەڵبدرێتەوە و وەڵامێكى ڕاستیان بدرێتەوە بخرێتە ناو چوارچێوەى یاسایەكەوە .
5. پَى داگرى لەسەر دادواكارى خۆپیشاندەرانى سەراى ئازادى وە وەك مەرجەعى گشتى سەیر بكرێ .
هەموو ئەوانەى كە خاڵى ناو گفتوگۆكان بوون خاڵى باشن و دەكرێت دواى هەڵوەشاندنەوەى حكومەت و دروست بۆنى حكومەتێكى بنكە فراوانى گشتى بتوانریت كاریان لەسەر بكرێ.. بەڵام لە كۆتایدا پرسیارەكە دێتە پێشەوە كە ئایا بەدەر لە گفتوگۆ ئیرادەیەك هەیە لە لاى پارتى و یەكێتى بۆ چاكسازى و گۆڕان یان تەنها وەك ڕابردویان چەند بەڵێن و دروشمێك دەبێت لە بەردەم دنیاى نۆى و گۆڕانى تازەدا..؟ وە ئایا دەتوانرێت كۆن ببێتە ئەو ئەقڵەى بەرهەمهێنى گوتارى نۆى بونەوە بێت ..؟ئەم پرسیارەوە هەزاران پرسیارى تر بۆ گۆڕان و یەكگرتوو كۆمەڵ جێ دەهێڵین ..كە بەڵێن و دروشمە كۆنەكان چى بۆ كراوە لە ڕوى جێ بە حێ كردنەوە تا ئەم دروشمانەش بە هەمان دەرد نەچن..ئەو كات دەبێ ڕوو لە ئۆ پۆزسێون بەكەین و بڵێین (ئەوى بەشیرى گەرم زمانى سوتابێ فوو لە ماستاویش دەكات)
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە