کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورد و نەوت لە سەبەخۆیى ئابوریەوە بۆ سەربەخۆیى سیاسى

Thursday, 14/03/2013, 12:00







لە دواى 11 ستیمبەرەوە جیهان كەوتە بەردەم ئەگەرى گۆڕانى جیۆسیاسى و جوگرافیاى ئابورییە وە لەدواى بەهارى عەرەبیەوە دیسانەوە ئەگەرى توند بونى گۆڕانى نەخشەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەگەرەكانى زیاتر بوو بە تایبەت بۆ كورد , بۆیە دەكرێت لە دیدێكى ئابوریانەوە خوێندنەوە بكەین بۆ كێشەى كورد .
 لە دواى ڕاپەڕین و دروست بونى هەرێمى كوردستان لە عێراقێكى فیدڕاڵدا ئەكرێت باس لە بونێكى ئابوریانەى كورد بكەین لە ناو مامەڵە ئابوریەكانى ناوچە و جیهاندا كە لە دواى كەوتنى دكتاتۆرەكانەوە زەمینەیەكى سیاسى و ئابورى دروست بوو كە ببێتە دەستكەوتێكى باشى ئابورى بۆ كورد و لەبەر بونى سەرچاوەكانى وزە (نەوت و غاز) دەبێتە جێگەى گرنگى پێدانى كۆمپانیا گەورەكانى دونیا (ئیكسۆن مۆبایل و گازپڕۆم) و چەندان كۆمپانیاى گەورە چونكە ئەو خاكەى كە بە خاكى كوردان ناسراوە دەوڵەمەندە بە سەرچاوەكانى وزە كە ئەمەش دەبێتە سەرەتایەك بۆ ئەوەى كورد بچێتە سەر نەخشەى وزەى جیهانى كە بەدواى ئەمەدا زەمینە دروست دەبێت بۆ سەربەخۆیى سیاسى و دامەزراندنى دەوڵەتى كوردى كە ئێستە نەوتى باشور كورد خۆى سەرپەرشتى دەكات لە چوار چێوەى دەستورى عێراقى فیدراڵدا وە سوریا كە دەكاتە ڕۆژئاواى كوردستان كە خاوەنى زۆرترین بڕە نەوت و غازى سوریایە دەبێتە بەشێك لە تەواوكارى ئەم هاوكێشەیە بە تایبەت كە دواى ئەوەى پەیەدە بوە خاوەنى ئەم نەوتە كە دەكاتە ئەوەى كە بەجۆرێك لە جۆرەكان ببەسترێتەوە بە باشورى كوردستانەوە كە توركیا بۆ خۆى مەبەستێتى وەك ڕەگێكى مێژوویى وەك وێنەیەكى ولایەتى موێڵ مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕوداوە ئابوریەدا بكات بە تایبەت ئێستە هەوڵدەدات بە ڕێگاى ئاشتى پەكەكە بباتەوە ناو توركیا بەشدارى لە پرۆسەى سیاسیدا بكات تا ئەوەى پێ ى دەوترێت سێ گۆشەى نێوان توركیا عێراق سوریا كێشەى چەكدارى تیا نەمێنێت و ببێتە هاو شەریكى كوردەكان بۆ بەرەو پێش بردنى هەردوو مەلەفى سیاسى و ئابورى كە ئەمەش ڕەزامەندى ئەمریكاو وڵاتانى خاوەن كۆمپانیاى نەوتى گەورە و یەكێتى ئەورپاى لەسەرە ,
ئەم پرۆسەى ئاشتیە ى نێوان توركیاو p.k.k لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە ئەگەرى پێكەوە بەستنەوەى نەوتى ڕۆژئاواى كوردستان ببسترێتەوە بە باشورى كوردستانەوە و وە بچێتە سەر نەخشەى وزەى جیهانى كە دەكاتە سەربەخۆى ئابورى ئەمەش سەرەتایەك دەبێت بۆ سەربەخۆیى سیاسى كە ئێستە نەوتى ڕۆژئاوا كوردەكانى سوریا لە ژێر كونتڕۆلى p.k.k دایە كە توركیا بەم پرۆسەى ئاشتیە دەتوانێت دوو دستكەوتى گەورەى هەبێت بەستنەوەى تەواوى بەشە ئازادكراوەكانى كوردە بە ئابورى خۆیەوە ئەگەرى سەربەخۆیى سیاسى دەكەوێتە ژێر هەژمونى خۆیەوە بە تایبەت كە ئەگەرى كەوتنى بەشار ئەسەد نزیكە خۆ ئەگەر هەرێمى كوردستانى باشور وەك نمونە سەیر بكەین ئەوا بوەتە پێگەیەكى گەورەى ئابورى بە تایبەت نەوت و غاز كە بوەتە مایەى پێچەوانەكردنەوەى دەسەڵاتەكانى ناوچە بە تایبەت ئێران و توركیا لە داگیركاریەوە بۆ هاوپەیمانێتى كە ئێستە سنورەكانى ئێران دەدرێتە زیاترى كۆمپانیاكانى ڕوسى وە ئێران بە هۆى داڕمانى بەهاى دراوەوە بە باجێكى كەم ڕازى دەبێت نمونە گازپڕۆمى ڕوسى لە هەڵبجە و گەرمیان كە دەكاتە ئەوەى بۆریە نەوتەكان لە ڕێگەى توركیاوە ببسترێتەوە بە بازاڕى جیهانیەوە ئەو كات ڕۆژئاواى كوردستانیش كە زۆرترین بیرى نەوت و نەوتى یەدەگ لە ناوچە كوردنشینەكاندایە ببسترێتەوە بە هەمان هێڵى كورد-توركیاوە كە دەكاتە ئەوەى ڕەزامەندى وڵاتانى ئەمریكا و ئەوروپا لە ڕێگەى توركیاوە بەدەست بهێنى و بە بەشدارى پێ كردنى ڕوسیا و پشكى ئێران ڕەزامەندى ڕوسیاو هاوپەیمانەكانى بەدەست بهێنێ كە هەمویان ئاماژەن بۆ سەربەخۆى ئابورى و پاشان بەرەو سەربەخۆى سیاسى وە زەمینە لەبار دەبێت بۆ دامەزراندنى دەوڵەتى كوردى كە ئەگەر بنەماكانى دەوڵەت بونى هەبێت لە پاشخانى ئەقڵى سیاسى كوردیدا ...بەڵام پرسیارەكە لێرەدایە ئایا تەنها بە باشورى كوردستان دەتوانرێت سەربەخَویى سیاسى و دەوڵەتى كوردى دروست بكرێ ..؟
ئەگەر كورد تاكە ئامانجى كوردستانى سەربەخۆ بێت ئەوا دەبێت چاوەڕێ ى سوریاى دواى بەشار بكات ئەو كات دەتوانرێت كار بكرێت بۆ بەستنەوەى هەردوو پارچەكە بەیەكترەوە و كاركردن بۆ بەدەست هێنانى ڕاى نێو دەوڵەتى كە پرۆسەى گۆڕینى نەخشەى سیاسى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا بۆ دامەزراندنى دەوڵەتى كوردى ئەویش بە پشت بەستن بە بونى بنەماكانى دەوڵەتى كوردى لەسەر ئاستى ناوخۆ كە پێویستى بە سستمێكى دیموكراسى و سیاسەتێكى ئابوریانەى دامەزراوەیى و ئەكتیڤ كردنى كەرتەكانى ترى ئابورى تا بتوانرێت ئەو سەرەتایانە هەبێت بۆ كار كردن لەسەر دەوڵەتى كوردى كە ئێستە لە هەرێمى كوردستانى باشوردا سەرەتایەك هەیە بۆ بنەما سیاسیەكانى دەوڵەتى كوردى ئەگەر دوو حیزبى حوكمڕان كارى بۆ بكەن ئەویش بە باوەڕ بون بە دەستاو دەستكردنى دەسەڵات لە ڕێگەى هەڵبژاردنێكى پاكەوە و دروست كردنى هاوڵاتى و كار كردن بۆ بە گشتى كردنى بەها نیشتمانیەكان و ماف و ئەركى تاك و سەروەرى كردنى یاسا بەشدارى كردنى تاك لە پڕۆسەى سیاسیدا بەڵام ئەگەر نمونەیەك بێت لە دوبارە كردنەوەى دكتاتۆرەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەوا ئەگەرى دروست بونى ئەم دەوڵەتە كوردیە دور دەكەوێتەوە و ئەگەرى پشێوى ناخۆیى دروست دەبێت كە یەكێك لە بنەماكانى دەوڵەت بوون (ئاسایشى نەتەوەییە) كە تا ئێستا نەبوەتە بەشدارى پێ كردنى كۆى دەسەڵاتە جڤاتیەكان .
سەركەوتنى پرۆسەى ئاشتى توركیا و p.k.k هەنگاوى یەكەمە بۆ پرۆسەى سەربەخۆیى سیاسى و وە بەدەست هێنانى ڕاى نێودەوڵەتى دەبێتە خاڵى دوەم و دابەش بونى عێراق بۆ سێ هەرێم (جو بایدن) دەبێتە خاڵى سێیەم و وە بونى سەرەتاكانى بە دەوڵەت بون لەسەر ئاستى سیاسەتى ناوخۆیى خاڵى چوارەم كە هەموو ئەمانە وەك سەرەتایەك بونى هەیە و لە جوڵەدایە ئەگەر بتوانرێ مامەڵە لەگەڵ ڕوداوەكاندا بكرێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە