کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شاناز و ئەدهەم

Tuesday, 14/08/2012, 12:00


ماوەیەکە کۆمەڵێک مێرولە ئەیانەوێت شانسى خۆیان تاقى بکەنەوە. ئەدهەم بارزانى و شانازى برایم ئەحمەد پێیان وایە ئەو مەقولەیە هەڵەیە کە دەڵى : (با مێرولە نەچێت بە گژ قولەى قافا) پێیان وایە ئەم دوو مێرولەیە سپێناغەکەى پاپایان خواردوە دەتوانن بچن بە گژ قولەى قافا و هیچ نەبێت بۆ مێژوى بسەلمێنن کە ئەمان ئەگەر نەتوانن سەرکەون ئەوا دەتوانن چەند هەنگاوێک بەسەر قولەى قافا سەربکەون وە نامەیەکیش بدەن بە مێرولە بچوکەکان کە ئەوان پێشڕەو دەبن و چەند هەنگاوێک سەردەکەون بەڵام چاوەڕێ دەبین بزانین دەتوانن.
ئەگەر چى تێگەیشتن لە ماناکانى دیموکراتیەت و سۆشیال دیموکرات بۆ خۆى چەمکێکى گەورەى فکرى مۆدێرن و شارستانیەتى گەورە و بەشێکە لە گلوبال و سیکولار ئەبێتە سەرەتایەکى باش بۆ هەر سیاسیەک و چاودێرێکى سیاسى کە بتوانێت هیچ نەبێت ئەگەر بەرهەم هێنى فکر نەبێت ئەوا پەیڕەوى ئەم بنەمایانە بکات تا کۆمەڵگایەکى کامڵمان دەست بکەوێت ، بەڵام کێشەکە ئەمەیە ئەوانەى کە 50 ساڵە حیزبى دیموکراتن ئێستە ئەلف بایەک لە بنەماکانى دیموکراتیەت نازانن تەنها وەک خیڵ و بنەماڵە هەڵگرى ئەم ناوەن واتا لە بنەماڵە و عەشیرەتى دیموکراتە... ئەوانى تریش 30 ساڵە سوشیال دیموکراتن و لاسایى بنەماڵە دەکەنەوە و هیچ یەکێکیان لەناو حیزبەکانى خۆیاندا بە هەڵبژاردن و لەسەر پەیڕەوى حیزبەکانیان نەهاتونەتە پێش لاى ئەم سوشیال دیموکراتانە تەنها پەیوەندى خوێن و عەشیرەت ئەیکات بە کاراترین کادرى باش و مەیدانى حیزبەکانیان ئیتر ئەوەى پێ ى دەوترێ ماف و ئەرکى تاک و پرنسیپى حیزبى سفرە و بگرە حیزبیان لە هۆیەک بۆخزمەتکردن گۆڕى بۆ بازاڕێکى مامەڵەکردنى دراو جۆرێک لە پیشەى کاسبى و حیزبیان خاڵى کردوە لە مانا بنەڕەتیەکەى خۆى و بەردەوام ئەم وێنەیە دەدەنە دەرەوەى خۆیان ، بەڵام کۆمیدیاکە لێرەدایە کە ئەو کەسانەى کە باسى دیموکرات و سوشیال دیموکرات و لیبرالیەت دەکەن خاوەنى تەنها نوسینێک نەبن لەسەر بنەمافکرى و ستراتیژى حیزبەکانیان و بەراورد بکەن لە نێوان دروشم و پراکتیزە بوندا بزانن حیزبەکانى ئەوان بوتە شوێنى بازرگانى ئەوەى پۆستێکى هەبێت لە برى ئەوەى ببێتە خاوەن بزوێنەرى قوناغێک دەبێتە بازرگان و دەبێتە سەرچاوەى گەندەڵى بەدەر لەمە تەحەدا دەکەم خاوەنى تەنها نوسینێکى فکرى بن لەسەر ئەو فکرانەى کە ستراتیژى حیزبەکانیان دیارى دەکات ، ئەم دوو برادەرە کە نە لە خۆیان و نە لە فکرى خۆیان و ستراتیژى کارکردنیان هیچ نازانن و سفرن دەیانەوێ ڕێ لە گۆڕانى قۆناغێک بگرن کە بوەتە حوکمى مێژوو... ئێمە نامانەوێ هەموو شتێ بخەینە ناو جەستەى سەرۆکەوە و دیکتاتۆر دروست بکەین و کەسى پیرۆز بەرهەم بهێنین بەڵام گۆڕان و نەوشیروان مستەفا خاوەنى فکر و پڕۆژەى فەلسەفەى حوکمن دەیان پڕۆژەیان بەرهەم هێناوە کە دەتوانرێت بونیادى کۆمەڵگایەکى نۆێى لەسەر بنرێ کە ئەم پڕۆژانە دەکاتە قولەى قافەکە ئەوانەشى بێ هیچ بکگراوندێکى فکرى و کارى مەیدانى ناتوانن هیچ بن لە بەرامبەر گۆڕانى قۆناغى نوێدا ...ئەکرا لەسەر جیاوازى فکرى یان ڕەخنەگرتن لەسەر ئەو بنەمایانەى کە گۆڕان کارى لەسەر دەکات ڕەخنەیان بگرتایە و زۆر باش و حاڵەتیکى پێویستیشە بەڵام ئێستاشى لەگەڵدا بێت ڕەخنەکانى ئەم مێرولانە تەنها ڕەخنەى کەسیەتى و لاوەکین تا ئێستا نەمان بینى کەسێکیان بێن و بە خاڵبەندى ڕەخنە لە بونیاد و فکرو ستراتیژى گۆڕان و نەوشیروان مستەفا بگرن کە بەم دیوەیاندا دەبوە سەرتایەکى باش و دەستخۆشکەر بۆ ڕەخنەى بابەتیانە بەڵام لە دواجاردا هەموو ڕەخنەى ئەم مێرولانە تەنها خزمەت بە چونەوە ناو بنەماڵە و عەشیرەت دەکەن و دورکوتنەوەشە لە بنەماکانى دەوڵەتى نەتەوەى و حکومەتى هەموان و دەستەبەرکردنى ئازادى و مافەکانى تاک .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە