کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵبژاردنى سەرۆك و دەنگدانى دەستور

Tuesday, 07/07/2009, 12:00


ئێستا هەرێمى كوردستان لە بەردەم سێ گۆراندایە كەدەكرێ هەر گۆڕانێكى خوێندنەوەى بۆ بكرێ و لە بەرامبەردا هەڵوێست وەر بگیرێ .
1. دەستور. ئێستە دەستور زۆرترین گفتو گۆو قسەى لەسەرە چونكە ئەم دەستورە بە پێى هەموو خوێندنەوە دەستوریەكان و یاسا ناسەكان دەستورێكە دەسەڵاتى سەرۆكى هەرێم باڵا دەكات كە بتوانێ پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە واتا لە تەشریفاتییەوە بۆ دەسەڵاتى ڕەها كە ئەمەش زەمینە خۆش دەكات بۆ دروست بونى دیكتاتۆر و دەستەڵاتى كەسێك بەسەر هەمو دەسەڵاتەكانەوە كە ئەمەش لە بەرژەوەندى حیزبى دەسەڵاتدارى پارتى و یەكێتییە , بەڵام دەكرێ رێژەیەك هەبێت بۆ قبوڵ كردنى دەستور ئەگەر هاتوو هەر بەزۆر خرایە دەنگدانەوە ئەو كات دەبێت بپرسین ئەگەر زۆرترین دەنگ بە (نەخێر) بوو دەكرێ ماوەیەكى زۆرى بۆ دیارى بكرێ تا هاوڵاتى بتوانێت بەوپەڕى تێگەیشتنەوە بڕیارى لەسەر بدات كە ئەم دەسەڵاتە لە ناوەندا دژى ئەم جۆرەى دەستورن كەواتە دەبێت ڕێژەیەك دیارى بكرێ واتا ئەگەر 50% دەنگى نەهێنا ئەوا دەكرێ هۆكەى بزانرێ جارێكى تر بنوسرێتەوە كە ئێستا لەبەر ئەوەى ئەم دوحیزبە لەبەردەم ڕكەبەرێكى هەقیقیدان ناتوانن ئەو ڕێژەیە دیارى بكەن پێویستە بایكۆتى بڕیارى دەنگدان بكەین لەسەر دەستور بەڵام ئەگەر بە بڕیارێكى دیكتاتۆریانە بڕیار درا لەسەر دەنگدان لەسەر دەستور ئەوا دەبێت هەوڵ بدرێت ڕیژەیەك بۆپەسەندكردنى دیارى بكرێ و هەڵوێست وەربگرین بە (نەخێر) هەڵبوەشێنرێتەوە چونكە ترسناكترین حاڵەت جیگیر كردنى دەستورە .
2. سەرۆكى هەرێم .سەرۆكایەتى هەرێم لە چوارچێوەى ئەو دەستورەى كە ئێستە بەزۆر دەسەپێنرێ دیسانەوە بەشێكە لە و حاڵەتە ترسناكە و دەبێتە بەشێك لە ئیفلیج كردنى دەنگى پەرلەمان و خەباتى پەرلەمانى كە دیسانەوە ئەم سەرۆكایەتى هەرێمە پێویستە ڕێژەیەك دیارى بكرێ بۆ سەرۆكى هەرێم واتا ئەگەر هەر سەرۆكێ 50% دەنگەكانى نەهێنا ئەوا نەتوانێ ببێتە سەرۆكى هەرێم. .
ئۆپۆزسیۆن. ئێستە لە بەردەم هەڵیژاردنداین جیاواز لە هەڵبژاردنەكانى تر لە بەردەم دروست بونى ئۆپۆزسیۆنى هەقیقیداین كەچەندین لیستن یەكێك لە هەرە لیستە فراوان و بە پڕۆژەكانى ناو ئەم لیستانە لیستى گۆڕانە كە زۆرترین بەر پرسیاریەتى دەكەوێتە ئەستۆى ئەم لیستە چونكە قۆناغێكى گرنگى دروست كردوە دەكرێ گوشاریكى زۆر توند بەرامبەر رەتكردنەوەى خێراى دەستو رو سیستمى سەرۆكایەتى هەرێم بگرێتە بەر بتوانێ گوشار بێت لە بەردەم هەر ئەگەرێگى تەزویركردن و نان بڕین و كڕینى دەنگ و بەكارهێنانى دام و دەزگاكانى حكومەت بۆ هەڵمەتى هەڵبژاردن بۆیە ئەم لیستى گۆڕانە بەرپرسى سەرەكیە لە بەردەم دەستوردا.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە