کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایاهاتنە دەرەوەى نەوشیروان مستەفا و هاوڕێكانى لەتكردنى یەكێتییە یان زیندوكردنەوەى یەكێتیە لە فۆرمێكى تردا ؟

Wednesday, 25/03/2009, 12:00


ئایا لیستى جیاواز دژى دەستەڵاتە یان بونیادنانى دەستەڵاتێكى تەندروستە ؟
ئێستە لە هەرێمى كوردستاندا هیچ جۆرە بەرهەڵستكارێك و هیچ جۆرە ئۆپۆزسیۆنێك نییە كە بتوانین بڵێین لە دەرەوەى هەرەمى دەستەڵات ئۆپۆزسیۆن بە هەمو مانا جیاوازییەكانیەوە هەیە و بەردەوامى بە میكانیزمى گۆڕینى دەستەڵات دەدات لە ڕێى ڕاى گشتى و سندوقەكانى دەنگدانەوە بە پێى یاساو ماوەى هەڵبژاردنەكان .
ئێستە لە گۆڕەپانى سیاسى كوردیدا ئۆپۆزسێون نییەو هیچ چاودێرییەك نییەو وەك پێویست دامەزراوەیى نییە نە ئەنجومەنەكانى یاسادانان و جێبەجێ كردن و دادوەرى وەك پێویستى قۆناغى كارا بونى خۆى كارى نەكردوە ئەمەش بوەتە هۆى ناڕەزایەتیەكى گەورە لەلاى خەڵكى كە پەرلەمان و حكومەت نەگەیشتونەتە ئاستى پێویستى ئەكتیڤ بوون ئەگەر چى ئەمە بەو مانایە نییە كە هەر هیچ نەكرا بێت , بەڵام لە دواى 2003 وە كە هەرێمى كوردستان دەبێتە خاوەن ئیمكانیاتێكى ئابورى و تا ئاستێك دڵنیایى سیاسى بەڵام نەتوانراوە ببێتە بناغەیەك بۆ دڵنیاییەكانى ئاسایشى نەتەوەى و هەرێمى بە پێچەوانەوە دەبێتە هەرێمێكى پڕ لە حوكمى خێڵەكى و ناوچەگەرێتى بۆیە جێگەى دروست بوونى هەموو جۆرەكانى بە فیڕۆ بردنى هەموو چەمكەكانى كارا كردنى ئابورى و سیاسى و فەرهەنگى و ..هتدە وە دەبێتە هۆى بازرگانى كردن بە هەموو بەهاكانەوە بێ چاودێرى كردن و لێپرسینەوە كە خەریكە دەبێتە كەلتورو عاداتى گشتى كە ئەمەش ترسناكترین حاڵەتە كە لە كێشەودیادەوە بگوێزرێتەوە و ببێتە كەلتور ئیتر بەرژەوەندیەكانى تاكە كەس دەبێتە بەرزترین بەرژەوەندى بەرهەمەكەشى دروست بونى توتالیتارىو دكتاتۆریە ئیتر ئەو میكانیزمەى پێى دوترێ دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن هیچ بونێكى نامێنى و هەڵبژاردنەكان ناكرێ و پۆستەكان بە خواستى گوێ ڕایەڵى خێڵ و ناوچە دابەش دەكرێ ئا لێرەوە پێویستە بزانین كێ خۆى بە بەرپرسیار دەزانێ لە بەرامبەر گۆڕانەكارییەكان وە كێ دەیەوێت مێژو دوبارە نەبێتەوە ئیش لە ئێستادا بكات تا تاكى كوردى بخاتە بەردەم تێگەیشتن لە ئەرك و مافى خۆى كەواتە حزب تا ئێستاش بە پێى نەش و نماى كۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتییەكان بەر پرسە لە گۆڕان و ڕوداوەكان وە ئەمەش ئەو حزبانەى كە دروشمەكانیان بریتییە لە مۆدیرن بوون و گۆڕانگارى و نوێبوونەوەى بەردەوام دەگرێتەوە دەتوانن بەم ئەركە هەڵسن لە ئێستادا هەرچەندە حیزب زۆر تەقلیدیەو بەم مانایەى ئێستە هەیە و بەم بەرنامانەوە ناتوانێت كارا بن .
لەم هەرێمەى خۆماندا دەكرێ ئۆپۆزسیۆنیكى هەقیقى نەك كارتۆنى بتوانێت كار لە دەستەڵات بكات كە ئەدائى كاركردنى بگۆڕێ وەبۆ ئەمەش یەكێتى هەڵگرى ئەو دروشمان بوە لە بەرامبەر پارتیدا كە بتوانێت كار بۆلابردنى پەیڕەو پڕۆگرامى وەستاوى حزبى و كار بۆ حكومەتى دامەزراوەیى و باڵادەستى یاسا و ئاشایشى هەرێمى بكات و كار لە ناوەندیش بكات وە بە مێژوش زۆر كارى پێشكەتوانەى كردوە هەر لە مافى چارەنوسەوە تا كابینەى حكومەت بەڵام كاتێك ناتوانێت لە دەرەوەى دەستەڵات بێت و دەبێتە هاوپەیمانى پارتى بەشدار دەبێت لە پۆستەكاندا وە ناتوانێ بەقەد قورسایى دروشماكانى بێت لە ڕوى پراكتیزە بوونەوە وە دەبێتە هۆى خاڵى كردنەوەى ناوەڕۆكى دروشمەكان ئیتر لێپرسراو دەبێت و وە دەبێتە بەشێك لە دیاردەو كێشەكان نەك بەرهەڵستكار و كاركردن بۆ چاككردنیان ئیتر یەكێتى دەچێتە قۆناغى سڕ بوون و نەخوشكەوتنەوە وە بۆشاییەكى زۆر دەكەوێتە نێوان ڕاى گشتى شەقام و وون كردنى ناوەڕَۆكى خۆى , ئەم یەكێتییە كە حزبى جەماوەریى و شەهیدانەو خاوەنى زۆرترین مێژوى ڕوو بە ڕوو بونەوە بوە بەرامبەر گەورەترین پرۆسەى جینوسایدى ناوخۆیى و ناوچەیى و جیهانى دەبێتە حزبى خێڵ و ناوچەو جۆرە كۆمپانییایەك سحرى بەتاڵ دەبێتەوە , ئالێرەوە چینێكى ڕۆشنبیر و بە ئاگا پێش ئەوەى پانتایى یەكێتى و لاشەكەى ببێتە لاشەیەكى بێ ڕۆح كار دەكەن تا بتوانن بە پێى پرنسیپێكى زانستى و خوێندنەوەیەكى ئەكادیمیانە هەم حزبى كوردى و هەم تاكى كوردى(بە قیادەیەكى جەمعى) لەو چەق بەستوییە ڕزگار بكات وەك سحرێكى ڕۆحى ڕۆح بداتە ئەم لاشەیەو متمانە بۆ سەرانسەرى هەریم بگێڕێتەوە بە پێ ى كارو پڕۆژەكانیان بەتایبەت ژیاندنەوەى كشتوكاڵ و هەموو بنەماكانى ژێر خانى ئابوورى وە بتوانن لە چوارچێوەى حزب بێنەدەرێ و فۆرمێكى تر وەربگرن چونكە حزب لە سەردەمى گلوبال و سكۆلاردا نابێتە ئەو پێویستییە گەورەیەى كە لە ئێستادا هەیە وە دەبێت دەستەڵاتەكان شۆڕببنەوە دابەشبكرێن نەك لە یەك خاڵەوە بێت ئەوەى من تێگەیشتبێتم لە نەوشیروان و هاورَێكانى ئەیانەوێت سندوقەكانى دەنگدان خاوەنى دیارى كردنى هەمو جۆرەكانى دەستەڵات بێت وە ئەیانەوێ لە دەرەوەى یەكێتى و دەستەڵات تاكى كوردى و عێراقى بخەنە ناو پرۆسەیەكى پەروەردەیى گشتگیرییەوە واتا پەروەردەكردن بكەنە بنەماى پراكتیزە بوونى هەموو بەرنامە و كارەكانى خۆیانەوە وە ئەیانەوێ تاكى كوردى فێر بكەن كەخاوەنى ڕِاى خۆى بێت لە بەردەم دەنگداندا خۆى نەفرۆشێت و دۆڕاندن قبوڵ بكات و هاوكارى دژەدەرچوەكەى بكات بۆ چاككردن و دسپلین كردنى یاساو یاساكانى بەڕێوەبردن وە خاوەنى خۆى بێت و دەنگ بە خۆى و باوەڕى خۆى بدات وە ئەیانەوێ زۆرترین لیست و جیاوازى و قبوڵ كردنى (ئەوى دى) بكەنە بنەماكانى پەروەردەیەكى زانستى وە جارێكى تر رۆحى نەتەوە بوون و باوەڕبوون بەخۆو ئلشتكردنەوەى خەڵك و دەستەڵات و گیانى بەخشندەیى زیندوبكەنەوە.
بەڵام پێویستە نەوشیروان و هاوڕێكانى لە ئێستەوە بخرێنە ژیر چاودێرى ووردەوە ئیتر ئاراستەى ڕەخنەكانمان بگوێزینەوە بۆ ڕیفۆرم خوازەكان چونكە لە ئێستادا بوونەتە جێگەى متمانەى ڕاى شەقام و خەڵكى و وە جیاوازى نێوان تیئۆر و پڕۆژەو پراكتیزە بوونى زۆرە وە پرسیار بكرێ ئایا ڕیفۆرم خوازەكان دەبنە وەرچەرخانێكى مێژوى بە باوەڕ بوون بە فرە دەنگى و فرە ڕەنگى و فرە جیاوازى و پێكەوە ژیانى هەموو بۆچونەكان لە چوارچێوەى ژینگەیەكى پەروەردەیى تەندروستدا هەموو ئەمانە كۆ بكاتەوە وە پێودانگى ڕێچكە كلاسیكیەكانى بەلشەویى و بەعسیزم بشكێنێت ئەو كات ئەركى میدیاكان و ڕاى خەڵكى كە چاودێر بن بەسەر ڕیفۆرم خوازەكانەوە قورستر دەبێت , وەپێویستە ئەم بەرنامانە لەسەر ئاستى هەمو هەرێم و عێراقدا كار بكات نەك بچوكبوونەوە لەچوارچێوەى پارێزگاى سلێمانیدا دەرنەچێ ,بۆیە هاتنە دەرەوەى نەوشیروان و هاوڕێكانى سەرەتایەكە بۆبەخۆدا چونەوە لێرەوە دەكەوینە بەردەم تاقیكردنەوەى مێژویەكى تر.
وە لیستى جیاوازیش دژى دەستەڵات نییە بەڵكو نیشانەى پابەند بوون وزەمینەى دیموكراسیە و دەكرێ دەستەڵات و ئەحزابەكانى تریش ناچار بە گۆڕانى بنەڕەتى بكات.

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە