کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا گردەكە داگیر كراوە یان پارێزراوە

Monday, 14/02/2011, 12:00





یەكێك لەو لایەنانەى كە شارى پێ دەناسرێتەوە بونى ماستەر پلانێكى زانستیانەى مۆدیرنە تا بتوانێت بە پێى پێكهاتى شار ڕێكخستنێك دروست بكات كە بچێتە ناو چوار چێوەى ماستەر پلانێكى مۆدێرنەوە بە تایبەت لە ڕوى شەقا م و بینا سازى و سەوزاییەوە ئەمە جگە لەوەى كە سلێمانى دابەشكراوە بەسەر لێپرسراوەكاندا جۆرەها بیناى بازرگانى بەرزى تیا دروست كراوە كە ئەگەر لیژنەیەكى تایبەتمەند بێت لە ڕوى ماستەر پلانەوە بە دوادا چونى بۆ بكات هیچیان ناچنە ناو چوار چێوەى ماستەر پلانێكى زانستیەوە بێ گوێ دانە ڕادەى سەوزاى و ون كردنى ئاسمان و گەشەسەندنى شار بۆ فراوانكردنى ڕێگاكان جۆرەها باڵەخانەى بەرزى مەسولەكان دروست كراوە بە پێى بەرژەوەندى تاكێك و شێواندنى سیماى شار ئەم بینانە هیچ مەرجێكى زانستى ئەندازیارى تێدا نیە لە كاتێكدا دەبوایە زۆربەى ئەو شوێنانەى كە بیناى مسئولەكانى تێدایە بكرانایە بە سەوزایى تا هەواى پاك و جوانى ببخشنە شار , ئەم لێپسراوانە سلێمانیان یەك پارچە كردوە بە كۆنكرێت و دەڕابە خۆ ئەگەر لەسەر ئەزمەڕەوە سەیرى سلێمانى بكەیت لە كارگەى ئاسن دروست كردن دەچێت خاڵى خاڵیە لە سەوزایى هەمووى كراوە بە بینا بۆ بەرژەوەندى خۆیان ئەمە لە كاتێكدایە كە دەبێت شار 60% ى سەوزایى بێت كەچى كەسانى ناو دەسەڵات سەوزایى لە ناو دەبەن دەیكەن بە بیناى بازرگانى بۆ بەرژەوەندى خۆیان كە دەكرێت ڕوبە ڕوى یاسا بكرانایەتەوە لە لایەن ڕێكخراوەكانى ژینگە پارێزیەوە بەڵام ئەوەى كە نیە وەزارەتى ژینگەیە لەگەڵ ڕێكخراوەكانى ژینگە پارێز و سەوزایى هەر چەندە لەڕێگەى دەستەى وەبەرهێنانەوە زەوى دەدرێتە مەسئولەكان .. ئێستە لە سلێمانیدا ئەوەى كە نیە و نابێ ماستەر پلانى سلێمانیە خۆ ئەگەر ئەم ماستەر پلانە جێ بەجێ بكرێ ئەوا جگە لە گردەكە و پاركى ئازادى باخى گشتى زۆربەى بینا بەرزەكان دەبێت بڕوخێنرێ لە دواى دروست بونى كۆمپانیاى ووشە و بزوتنەوەى گۆڕان گردەكە كە 120 دۆنمە هەمووى سەوزاییە و كە ئەمەش بە ئیمتیاز بۆ بزوتنەوەى گۆڕان دەگەڕێتەوە كە ئەگەر بە دەست هەر مەسئولێكى ترەوە بوایە ئێستە تەخت دەكرا و دەبوە بیناى بازرگانى بۆ گیرفانیان دواى ئەو قسەیەى سەرۆكى حكومەت دەبوایە وەزارەتى ژینگە وەڵامى بدایەتەوە كە تا ئێستاش هەر سەوزاییە و بگرە سەوزایى و نەمام و گوڵى زیاتر تیا ڕواوە كە تاكە شوێنە بەرپرسەكان نەیان توانیوە سەوزاییەكەى كوێر كەنەوە كە دەكرا سەرۆكى حكومەت سوپاسى بزوتنەوەى گۆڕانى بكردایە كە بە سەوزى ماوەتەوە و زیاتر خزمەتى دەكرێت خۆ ئەگەر ئەمڕۆش باس نەكرێت بێگومانم بۆ مێژو مایەى شانازى بزوتنەوەى گۆڕان و كاك نەوشیروان دەبێت كە بەرگرى لە مانەوەى سەوزایى ناو شار دەكەن ئەمە تا سەر ئێسقان مایەى گێلێتی و بێ ئاگایی بەرپرسەكانە لە نێوان داگیر كردن و پارێزگارى كردن لە سیماى سەوزاى شار و كاركردن بۆ ماستەر پلانى شار و زیاد كردنى سەوزایى كە بە پێچەوانەوە ئەو گەڕەكانەى نزیك گردەكەن هەوایەكى پاكتریان هەیە لە گەڕەكەكانى تر بە هۆى سەوزایى ئەو گردەوە ..دەكرێت بپرسین ئایا بەرگرى كردن لە سەوزایى گردەكە لە دەستى بازرگانە مەسئولەكان داگیركردنە..ئەم پرسیارە بۆ ئەوان جێدەهێڵین كە دەڵێن گردەكە داگیركراوە لە كاتێكدا بەرگرى كرنە لێ ى نەك داگیر كردن.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە