ئاسایشى سلێمانى لەبەردەم بەرپرسیاریەتیەكى گرنگدا جبار عسمان و حاجى محمد بامۆكى بە نمونە
Thursday, 08/04/2010, 12:00
سەرەڕاى هەموو ناكۆكى و ململانێكانى ناو سلێمانى كە ئەمەش گوزارشت لە زیندویەتى ئەم شارە دەكات كە تایبەتمەندى جیاوازى هەیە لە شارەكانى تر تا ئێستا ئەم ناكۆكى و گەرمى هەڵبژاردنانە نەبوەتە هۆى نائارامى پەشێوى كە سەرمایەدارەكان نەتوانن سەرمایەكانیان بخەنە گەڕ لە پڕۆژەى وەبەرهێنان و نیشتجێ كردن و هتد... كە تا ئاستێكى باش سەرمایەدارى بیانى توانیویەتى كار بە سەرمایەى خۆى بكات لە ناو سلێمانیدا بە هۆى بونى هێمنى ئارامى و ئاسایشەوە كە ئەمەش بەدەر لەوەى بەرهەمى یەكەمى ئاسایش بێت بەرهەمى خەڵكى سلێمانیە لە هاوكارى كردنى دەزگاكانى پۆلیس و ئاسایش هەر چەندە بەدەر لەمە بۆ دژایەتى كردنى گۆڕان حزب كارى لەسەر كردوە بەڵام لە كاتانەدا دەزگاكانى ئاسایش و پۆلیس و هەموان لە بەردەم بەرپرسیاریەتیەكى گرنگداین بەتایبەت دواى ڕفاندنى (مەلا جبار عسمان) لە لایەین چەند چەكدارێكەوە كە هیچ مەبەستیكى سیاسى كۆمەڵایەتى و شەخسى لە پشتەوە نەبوە پاشان دووبارە بونەوەى ئەم كردارە بەرامبەر (حاجى محمدى بامۆكى) هەوڵدان بۆ ڕفاندنى كە ئەم كردارانە سەرەتایەكە بۆ دروست بوونى مافیا كە دەبێتە هۆى پشێوى و ئەو كات سەرمایە دارەكان سەرمایەكانیان دەكێشنەوە پڕۆژەى وەكار خستنى سەرمایە توشى ئیفلیجى دەبێت وە ئەم كردارانە مەسجێكى ترسناكە كە ڕو بەڕوى ئەم شارە دەبێتەوە وە پەیامێكە كە بۆ هەمومان هاتوە كە دەبێت هەڵوێستمان هەبێت لە بەرامبەریدا بە خەڵك و حزبى دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنەوە بە تایبەت دەزگاكانى ئاسایش و پۆلیس چونكە ئەم دەزگایانە هى هەموانە .
پێشتر ئەوانەى كە عسمانیان ڕفاند نەدۆزرانەوە پارەكەشیان بردو عسمان هاتەوە نەدۆزینەوەى سەرە داوى ئەم باندانە سەرەتایەكى خراپە بۆ متمانە بونمان بە ئاسایش و دەزگاكانى پۆلیس وە دەبێت لێكوڵینەوە و بەدواداچونى بۆ بكرێ پشت گوێ نەخرێت بە تایبەت كە بەرامبەر سەرمایەدارە ناوخۆییەكان دەكرێت وە دەبێت پێشبینى ئەوە بكرێت سەرمایەدارە بیانیەكانیش بگرێتەوە و ئەو كات گەشت و گوزاریش دەكەوێتە بەردەم مەترسیەوە گەشتیارانیش بەم مەسجە تەفسیرى ئەم شارە دەكەن , دەبێ بپرسین هۆكارى دروست بونى لە سلێمانیدا چ بێت ..؟ ئەم پرسیارەو دۆزینەوەى سەرچاوە و ئەو كەسانە بە پلەى یەكەم لە ئەستۆى ئاسایشە و پاشان پۆلیس و پاشان هەمومان چونكە خەمى شارو ئاوەدانكردنەوە و كردنەوەى بە ڕوى سەرمایەداران و گەشتیاراندا خەمى هەموانە نابێت پشت گوێ بخرێ.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست