عێراقى بێ سەرۆك كۆمار
Friday, 30/11/2012, 12:00
لە ئەحمەد حەسەن بەكرەوە بۆ مام جەلال و لە سەدامەوە بۆ مالیكى
ئێستە عێراق لەبەردەم ئەگەرى بە سەنتڕاڵكردن و بەستنەوەى بە زۆرى هەر سێ هەرێمەكەیە بە ناوەندەوە لە ژێر دەستەڵاتى شیعەكاندا ئەو ئەگەرەى كە دەبوایە عێراق بكرایە بە سێ هەرێمى سەربەخۆوە لە چوارچێوەى عێراقێكى فیدراڵدا بە تەواوەتى ئەگەرى جێ بە جێ بونى سفر بویەوە چونكە تا بێت تەقینەوە و گەندەڵیە گشتیەكان و ترسناكى بۆ نەخشەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست زیاد دەكات تەنها هێندە نەبێت كە دەتوانرێت هەرێمەكان لەسەر ئاستى ئەنجومەنى پارێزگاكان ئیدارەى خۆیان بدەن , ئیتر ئەوەى پێى دەوترێت داهاتى گشتى بچێتەوە ناوەند لە دیدى عێراقى مالیكیدا وە سنورەكان كۆنتڕۆڵ بكرێت ئەمەى مالیكى لە ئێستاى عێراقى بێ سەرۆك كۆماردا دەیكات بێ پشتیوان نیە بگرە وڵاتانى جیهانى بە تایبەت ئەمریكیەكان گڵۆپى سەوزیان بۆ داگیرساندوە لەسەر ئاستى ناوچەش چ ئێران و چ توركیا و سعودیە و ئوردن و كویت بە سوریاى ئۆپۆزسیۆنیشەوە هەمان دیدى ئەمریكایان هەیە بۆیە مالیكى دەتوانێت پێ داگیرى بكات بە بێ بونى پشتیوانیەكى دەرەكى ئەستەمە عێراق بەرەو عێراقى سەربازى بەرێت , لەم نێوەندەدا كورد پێگەى چیە و دەتوانێت چى بكات ..؟
گەورەترین پۆست كە كورد هەیەتى لە نێوەندا سەرۆك كۆمارە كە بە پێ ى دەستور دەتوانێت كۆمەڵیك بڕیار بدات ئەگەر چى یەكلاكەرەوەش نەبێت بەڵام ئێستا عێراق بێ سەرۆك كۆمارە لە دەرەوەى پایتەختەوە بڕیار دەدات بەدەر لەمە كۆمەڵێك پۆستى گرنگ هەیە لە بەغداد كە زۆرینەیان پۆستى پارتین تا ئێستاش هاوكارى عێراقى بێ سەرۆك كۆمارن بگرە واژۆى كڕینى چەك و دروستكردنى فەیلەقەكان بە هاوكارى ئەوان و ڕەزامەندى ئەمریكیەكان بوە پێگەى گرنگیان هەیە بە لایانەوە ئاساییە عێراق بێ سەرۆك كۆمار بێت چونكە ئاسایى ترین هەڵویستیان نەبوە بگرە مالیكیان كردوەتە سەنتەرى هەموو دەسەڵاتەكان بە واتایەكى تر و حیزبیانە پارتى توانى جارێكى تر عێراق بەكار بهێنى بۆ بچوكتركردنەوەى پێگەى یەكێتى و لە سنورى زەردا هیچ كێشەیەكى نەبێت كە دەكاتە ئەوەى بڵێین پارتى یارچى سەرەكى پشتى كەوالیسى ئەم بەریەككەوتنانەن كە دەبوو بە پێى ڕێكەوتنى ستراتیژى لە ئاست پەراوێزخستنى سەرۆك كۆماردا بێدەنگ نەبوایە بە مانایەكى تر كۆبونەوەى لایەنە سیاسیەكان لە ژێر سێبەرى سەرۆكى هەرێمدا بە گۆڕانیشەوە دەبنە پاشكۆیەكى كارتۆنى پارتى و قەڵغانى شەڕەكان بۆ پارتى .
ئێستە عێراق بێ سەرۆك كۆمارە ..سنورى سەوز سنورى بەریەككەوتنى سوپاى عێراق و هەرێمە ..دەسەڵاتەكانى ناو سوپا دەسەڵاتى پارتین و هیچ هەڵویستێكیان نیە , مالیكیش دەیەوێت شەڕى سەربازى و ئابورى بكات ئەوە ئۆپراسیونى دیجلە و گەڕاندنەوەى بەعسیەكان بۆ سنورەكانى هەرێم و گواستنەوە سەربازە پلەدارە كوردەكان بۆ خوارى عێراق و بڕینى بودجەى كۆلیژى سەربازى قەلاچۆلان و زاخۆ و فەوجەكانى كۆسرەت و بەرهەم ساڵح لە ناوەندیشدا بنە بڕكردنى دەسەڵاتى سونەكان ئەو ئاماژانانەن كە مێژوى دكتاتۆریەت لە عێراقدا دوبارە دەبێتەوە كە دەتوانرێت مام جەلال وێنا بكرێت بە ئەحمەد حەسەن بەكرو و مالیكیش بە سەدام حسین بەڵام ئەم جارە بەعسیەكى شیعى سەربازى ئەمنى حوكمى عێراق بكات ئێستە مام جەلال ئەگەر ئەحەمەد حەسەن بەكر بێت و داواى مافى كورد بكات ئایا ئەو هەڕەشەى مالیكى كە دەڵێ دەیانێرینەوە بۆ شاخ ناكاتە ئەوەى كە دەسەڵاتى مام جەلال وەك ئەحمەد حەسەن بەكر كۆتایى هاتوە.
كەواتە دەبێت كورد وەرقەیەكى تر بەكار بهێنێت كە ئەگەر یەكگرتو بن ..بەڵام پێش ئەوەى یەكگرتوبن دەبێت بپرسین ئایا پارتى یەكگرتوە ..؟ وە ئایا سەرۆكى هەرێم وەك سەرۆكى هەرێم مامەڵە دەكات یان وەك پارتى ..؟ بە پێى كۆبونەوەكان بێت ئێمە سەرۆكى هەرێممان هەیە بەڵام ئەى بۆ وەزیرى خاریجى و جێگرى مالیكى و سوپاسالار ئامادە نین یەك وشە بڵێن و تەنها پۆستى كارتۆنیان هەیە ئەمە لە كاتێكدایە كە دەبوو بە پێى تەوافقى سیاسى كورد بەشێك بوایە لە جێ بەجێكارى پرۆسەى ئەمنى عێراق كە دەركەوت بێدەنگى پارتى لە ناوەندا ئاماژەى ترى هەیە كارتۆنى بونى سەرۆك كۆمار ئاماژەى ترى هەیە كە بە بۆچونى من دوبارە بونەوەى مێژووە لە مالیكیەوە بۆ مام جەلال دەكاتە لە ێەدامەوە بۆ ئەحمەد حەسەن بەكر و پۆستەكانى كوردیش لە ناوەندا ئەندامانى مەجلیسى تەنفیزین و پارتى و یەكێتى ڕازى بون بە ئۆتۆنۆمیەكەى ئەم سێ پارێزگایە كە لەم حاڵەتەدا ئەگەر كورد یەكگرتو بێت میژوو دوبەرەكى خۆى دوبارەنەكاتەوە وەك میرنیشینەكان ئەوا دەتوانرێ مێژوى بەرگریكردن دوبارە بكەنەوە و بە پێ ى پڕۆژەكەى بزوتنەوەى گۆڕان مالیكیش ناچار بكەن بە مل دان بۆ بەشدارى پێكردنى كوردان لە بڕیارە چارەنوسسازەكانى عێراقدا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست