بۆ بەڕێز د.جەزا چنگیانى ... بەڵگەکانى نەوشیروان مستەفا
Wednesday, 10/07/2013, 12:00
براى بەڕێز کاک د.جەزا چنگیانى لە سایتى کوردستان پۆست (سەکۆى ئازادییەکان) بابەتێکى بڵاو کردوەتەوە بە ناونیشانى (بەڵگەکان دژى نەوشیروان خۆشیەتى) بەگشتى دەلالەتەکانى نوسینەکە لە تێگەیشتنێکى قوڵ و خەمێکى گەورەى بڕینى قۆناغى چەقبەستوییەوە هاتوە پڕە لەو توڕە بونە شۆڕشگێڕانەیەى کە خۆى باسى لێوە دەکات وە ئەمەشى بە درێژایى ئەم چەند ساڵەى حکومى دوو حیزب (پارتى و یەکێتى) سەلماندوە و بەردەوام بووە... بەڵام ئەگەر وردتر ئەم نوسینەى بخوێنینەوە ئەوا دەکەوێتە هەڵەیەکى مێژووییەوە لە بەشێکیدا کە بوەتە فاوڵێک ، ئەگەر چى بە گشتى نیەتى بابەتەکە مایەى دەست خۆشى لێکردنە ....د.جەزا دەڵێت (ههڵهی نهوشیروان چیدروستکرد.
پیش 22 ساڵ لهمهبهر پێمانگووتی بێدهنگ مهبه. وهرە زمان . دوای 22 ساڵ هاتیته زمان . 22 ساڵ لهتهمهنی گهلێک ئهنفالکراو ساماندزراو دهسهڵات مافیا چهند نهوهیهک بوون به قوربانی.) وە هەروەها دەڵێت (راوچی هوشیار کاتێک تهقه لهنیچیرێک دهکات، که نیچیرهکه وهستاوبێت نهک لهکاتی ههڵهاتندا.چونکه بهوهستانهوه پیکاندنی نیچیرهکه مسۆگهرهتره وهک به ههڵهاتوویی.) کە مەبەستى ئەوەیە بڵێت ئەم بەڵگە نامانەى ئێستا بڵاوى دەکاتەوە دەکاتە ئەو فیشەکەى کە ڕاوچییەک دەیگرێتە نێچیرەکەى و ئەم ڕاوەى نەوشیروان مستەفا هەڵەیە چونکە نێچیرەکەى نەک هەر لە هەڵفڕیندا نەبووە بگرە مرداریش بوەتەوە کە ئەگەر وردتر بەڵگە دیکۆمێنتاریەکەى نەوشیروان مستەفا بخوێنینەوە ئەتوانین بڵێن شتى نوێ ى زۆر کەم تیایە هەموو بابەتەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتانەى کە نێچیرى یەکەم نە فڕى بوو نە مرداریش بو بوەوە وە ئەم ڕاوچیە تەنها یەک نێچیرى نەبوە بگرە چەند نێچیریکى تێدایە کە ئێستە ماون و خۆشیان دەزانن نەوشیروان چى کردوە دەیەوێت چى بکات ... هەموو بەڵگەکان دەگەڕێنەوە بۆ زەمەنى باڵادەستى نێچیرەکان زۆربەى ئەو بابەتانە لە کوردستانى نوێدا بڵاو کراوەتەوە کە دەکاتە 14 سەرچاوە کە لە ژمارە (3536) لە 2/12/2004 وە دەست پێ دەکات تا کوردستانى نوێ ژمارە (3658)لە 29/4/2004 وە بەدەر لەمە کۆمەڵێک نوسینى خۆى کە لە سایتى (ڕیفۆرمدا) بڵاو کراوەتەوە کە لە 4/5/2005 وە دەست پێ دەکات تا 15/6/2005 کە سەرجەمیان (9) نوسینە کە دەکاتە ئەوەى کە ئەو کات ئەم نوسینانە بڵاو بونەتەوە هەموو ئەو کارئەکتەرە سیاسیانە مابون بەڵام پێ دەچێ ئەو کات وەک ئێستا نەمان توانیبێت ئەو نوسینانە ببینین .. دواجار مەبەستم بوو بڵیم بە کاک دکتور جەزا کە ئەم بەڵگە نامانە ناکاتە ئەوەى لە دواى دیار نەمانى نێچیرەکان بڵاو بوبێتەوە بە پێچەوانەوە مێژوى ئەم نوسینانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەى کە سەرجەم سیاسیەکان مابون ..ئیتر هەموو بۆچونەکانى ترى دەکرێت وا بن و زیاتر لەسەریان بدوێین... هەموو ئەمانە ویڕاى دەست خۆشى لە براى نوسەرم کاک د.جەزا چنگیانى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست