کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داعش و پەیەدە و نامەکانى تورکیا لە نێوان ئەنقەرە و ئیمرالیدا

Monday, 07/07/2014, 12:00


ئەگەر لە بەرنامەى ئەوروپا و ئیسرائیل و ئەمریکا و وڵاتانى خلیج و سعودەیەدا ، وا هاتبێت کە بە پێ ى بەرنامەیەکى ئەوروپى ، تورکیا بکەنە تورکیایەکى نوێ و فراوانى بکەن ، ئەوا دەچێتە خانەى پلانى وڵاتانى ناتۆ ، لە چوارچێوەى سیناریۆیەک و تاکتیکێک کە بگەنە ئەو ستراتیژەى کە مەبەستیانە ، ئەمەش هەموو لایەنەکانى گشتى دەگرێتەوە ، خۆ ئەگەر دیوێکى ئەم تاکتیکە بخوێنینەوە ، ئەوا دژ بە شیعەگەراییە ، بە مانا سیاسییەکەى دەیانەوێت داعش وەک کارتێکى کاریگەر بەکار بهێنن بۆ دروستکردنى وڵاتانێکى ئیسلامى میانڕەو ، لە چوارچێوەى بەرنامەى جەمسەرى ناتۆدا ، دیوێکى ترى ئەم تاکتیکە وەڵام دانەوەى ئەو تاکتیکە ئێرانیە ڕوسییە کە پێشتر کراوە ، ئەویش لە بەهارى عەرەبیدا ڕوى دا ، بەوەى کە بەشار ئەسەد لەگەڵ کوردەکان و پەکەکە ڕێک بکەوێت و ناوچەکانى کوردنشین جێ بهێڵێت و بیخاتە سەر بلوکى ئێرانى ڕوسى ، بە مانایەکى تر پەیەدە و پەکەکە کە کارتێکى دوو دیوە بە دەست ئێرانەوە ، بۆ ئەوەى ئەو ناوچە غازاویى و نەوتاوییانە نەکەوێتە دەست داعش و بلۆکى ناتۆ و تورکیا ، ئەم ناوچەیە درایە دەست پەیەدە بە پێ ى ئەو تاکتیکەى کە ئێران و ڕوسیا و بەشار ئەسەد دایان ڕشت بوو ، ئەمەش سەرى گرت ، بۆیە لە ئێستادا بلۆکى ناتۆ ئەیەوێت وەڵامى ئەم تاکتیکە بداتەوە بە تایبەت لە عێراق و لە سوریا ، لە عێراقدا لە ڕێ ى پارتی و تورکیا توانیان داعش بەرنەوە بۆ ناو عێراق و پڕۆژەکەى جوبایدن بەرەو جێبەجێکردن بەرن ، بەشێکى تر لەم پلانە هەمە لایەنە ، ناو سوریاو پەیەدەیە کە ئێستە بە کارتى داعش دەیانەوێ گوشار بخەنە سەر پەیەدە ، ئەمەش پێشینەیەکى هەیە کە هەوڵ درا لە ڕێ ى پارتییەوە قەناعەت بە پەیەدە بکەن ، کە بە بەشکارى ڕازى بن و ئەم نامەیەش درایە دەست ئێران کاتێ نێچیرەڤان چوە ئێران ، تا بتوانرێت وەکو باشور ئەوێش بەش بکەن (ئەلپارتى سەر بە پارتى و تورکیا و ناتۆ ... پەیەدە سەر بە ئێران و ڕوسیا و بەشار ئەسەد) بەڵام نە ئێران و نە ڕوسیا و نە پەیەدە ڕازى نەبون بەم دابەشکاریە ، وەک چۆن لە عێراقدا سونە پەراوێز خرا و هەژمونى شیعەگەرایى زاڵ بوو ، بە تاکتیکێک توانیان ناو عێراق بە پێ ى نەخشەکەى خۆیان جێ بە جێ بکەن ، ئێستە سەرەى پەیەدەیە ، خۆ ئەگەر پەیەدە لە نێوان کانتۆنەکان و ئیمرالیدا ، ڕێگە چارەیەک نەدۆزێتەوە دور نیە ڕوو بە ڕووى داعشێکى بەهێز بە چەکى ئەمریکییەوە ببێتەوە ، ئەگەر هەر سەرکێشى بکات و بەردەوام بێت لە درێژکراوەى ئێران و ڕوسیا ئەوا دور نیە پارتیش شەڕى پەیەدە بکات ، هەموو ئەم کارتانە وا لە دەست ئاپۆ و ئەردۆغاندا ، بەوەى بتوانن کار بۆ بەرنامەى تورکیاى نوێ بکەن ، کە لە نەخشەى تاکتیک و سیناریۆکاندا هاتوە ، ئاپۆ دەیەوێت پەیەدە و قەندیل لە ڕێ ى پرۆسەى ئاشتى ئەنقەرە ئیمرالیەوە ، بخاتە ناو نەخشەى ئەم پلانەى ئەوروپاوە ، بۆیە ئەم نامەیەى بۆ بارزانى یەکێکە لەو هەوڵانەى کە بتوانن لە دواى مام جەلال (ئاپۆ و مسعود بارزانى و نەوشیروان مستەفا) ببنە کارئەکتەرى سەرەکى ناو پرۆسەى تورکیاى فراوان (بارزانى دەڵى َ 100 دەوڵەت پشتگیریمان دەکات ... ئاپۆ دەڵێ ئێمە دەمانەوێت تورکیایەکى دیموکرات هەبێت ، ئێمەش بە مافەکانمان لە چوارچێوەى تورکیایەکى فیدراڵدا بگەین ، وەک ئەوەى ئەوروپا مەبەستێتى) واتا ئەم سەرکردانە پشتگیرى وڵاتانى ئەوروپا و ئەمریکا و ئیسرائیل لە گیرفانیاندایە ، ئا لێرەوە ئەگەر پەیەدە بەردەوام بێت لەسەر خەتى ئێران ڕوسیا یەکێتى مالیکى بەشار ئەسەد ، ئەوا ڕوو بە ڕووى کارت و تاکتیکەکانى وڵاتانى ناتۆ دەبێتەوە و دور نیە توشى زەرەرێکى گەورە ببن ، ئەو کات بە ناچارى (ئەلپارتى) وەک پشکى تورکیا قبوڵ بکەن ، ئەڵبەت ئەمەش دواى خوێن ڕشتنێکى زۆر دەبێت خۆ ئەگەر ناتۆ نەتوانێت لە ڕێ ى داعشەوە ئەم شەڕە بکات ، وەک چۆن نەیتوانى بەشار بخات ، ئەوا ئەو کات کارتێکى تر بەکار دەهێنرێت ، ئیتر ئەو کارتە چۆنە و چى دەبێت و چى هێزێک بەکار دەهێنن ، ئەوە دواى شەڕى داعش و پەیەدە دەست پێ دەکات ، خۆ ئەگەر مانەوەى بەشار بەشێک بێت لە تاکتیک و دەرفەت دان بە ڕوسیا و ئێران کە نەهێڵن بەشار بڕوخێت ، ئەوا دیسانەوە تاکتیکێکى ترە لە ناو سیناریۆ گەرەکەدا ، کە بۆ ڕاگرتنى هاوسەنگى نێوان داعش و بەشارە ، چونکە لاى ئەمریکاو هاوپەیمانەکانى داعش چوارچێوەى خۆى هەیە نابێت زیاتر ببێت ، ئەمەش لە عێراقدا دەکات و دەوڵەتى خەلافەتیش لە ناو دەبات و سونە میانڕەوەکان و بەعسیە کۆنەکان دەهێنێتەوە دەسەڵات .
هەموو ئەمانە کارکردنە بۆ بە سعودى کردنى کوردستان و سوریا و عێراق و دەکەونە سەر تورکیایەکى دیموکرات ، بۆیە ئێران ڕوسیاش بەردەوامن لەسەر ڕێگە گرتن لەم پلانە ، یاریەکان بەم شێوەیە بەردەوامى هەیە و ئیتر نازانرێ کەى ناوبژیوان فیکەى کۆتاى و سەرکەوتنى جەمسەرێکیان لێدەدات ، ئەوەى لەم نێوەندەدا قوربانیە ئەو کەسانەن بە ناهەق خوێنیان دەڕیژرێ..... ئیتر ئەوەى پێ ى دەوترێت مافى مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا بونى نیە ، وەک شێرکۆ بێکەس دەڵێ :
مافى مرۆڤ درۆیەک بوو
ڕۆژێک لە ڕۆژان
لە دەمى هەڵەوەڕى مێژوو دەرچوو .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە