هەموو گۆڕان 5000 كەس نابێت
Tuesday, 26/01/2010, 12:00
هەر ڕێكخراو و حزبێك ئەگەر تاكەكانى بە ناسنامەى گیرفانى خۆیانى نەزانن و جۆرێك بێت لە قاوغێكى كارتۆنى ئەوا لە ئەنجامدا هیچ متمانەیەكى نابێت و ئەگەر یەكێك لە بنەماكانى دیموكراتیەت بونى ئۆپۆزسیۆن بێت و ماف و ئەركى تاك لە چوار چێوەى یاسادا پارێزراو دیارى كراو بێت ئەوا ئەمڕۆ لە كوردستاندا جگە لە دیموكراتیەتیەكى كارتۆنى هیچ شتێك بەدى ناكرێ و تەنها لە چوار چێوەى دروشمەكاندایە وە ئەگەر لە نێوان دەسەڵات و ڕاى شەقامدا بۆشاییەكى گەورە هەبوو یان بەمانایەكى تر تاك هەست نەكات كە ئەو ڕێكخراوە یان ئەو پەرلەمانە بەشێكە لە داواكاریەكانى ئەو كات فەرمانبەرەكانیشى وەك كارگە یان كۆمپانیایەك سەیرى دەكەن چونكە مشە خۆرە بەسەر داهاتى گشتیەوە ,لەم ڕوانگەیەوە بزوتنەوەى گۆڕان ئەگەر وەك گردەكە سەیر بكرێ یان وەك كادرى هەڵسوڕاو ئەوا لە كوردستان و دەرەوەشدا 5000 كەس نابێ كە ئەمانەش لە مێژودا نمونەى كەمە كە واز لە پۆست و بەرژەوەندى تایبەتى بهێنى لە پێناو قۆناغێكى نوێ و گۆڕانى گشتى لە كۆمەڵگاى كوردیدا خۆبەخش بێت , لێرەوە بزوتنەوەى گۆڕان بریتیە لە دەرهاویشتەى ناو كۆڵان و ڕاى شەقام و پاشخانى تاك هێزى گۆڕان لە ناو خەڵكەوە بەرز بوەتەوە بۆ سەرەوە هەموو گۆڕان خوازێك خۆى بە مانا كۆنەكەى جاران كادرێكى هەڵسوڕاوە بێ ئەوەى لە ناوەندەوە دابنرێ و فەرزى لێپرسراو بكرێ بەسەر شەقامدا یان وەك كادر كە لە سەنتەرێكى بڕیارى بێ گفتوگۆ دانرابێ بۆیە ناتوانرێ ئامارى گۆڕان بكرێ كە ئەوندە كادر و لایەنگرى هەیە چونكە خەڵك بە سروشتى خۆى لە ناو یەكەى پێكهاتى كۆمەڵگاوە تا سەرەوە دەبێتە كادر و كە سەرەوە زۆر كات ئاگاى لێ نیە چونكە گۆڕان بوەتە ناسنامەى تاك, كە تاك هەست دەكات لەم قۆناغەدا چ تر ناكرێتە كاڵا و كڕین و فرۆشتنى پێوە ناكرێ وەئەیەوێت لەم ناوەندەوە بگاتە ئامانجەكانى بۆیە گۆڕان هەقیقەتێكى كۆمەڵایەتیە نوخبەیەكى ڕۆشنبیر لە ئاست بەرپرسیاریەتى گۆڕاندا وەك ئاوێنەى داواكاریەكانى خەڵك ئەم كارە دەكەن وە دەرهاویشتەى خەمى گشتى خەڵكە گۆڕان گۆڕانە لە سست كردن و بە كۆنكرێت كردنى كۆمەڵگاوە بۆ كۆمەڵگایەكى زیندو , گۆڕانە بۆ پراكتیزەكردنى ناوەڕۆكى دروشمەكان , گۆڕان داواكاریەكى گشتیە بریتى نیە لە چەند ژمارەیەك , گۆڕان هەڵگرى بیرێكە كە تاك بە گیرفانى خۆى كارى تێدا دەكات , گۆڕان بزوتنەوەیەكە ڕابردو ناكاتە پێوان بۆ ئێستا, لە بەرامبەر ئەم پێوانانەدا دەبێت گۆڕان لە داهێنانى بەردەوامدا بێت و خەڵك فێرى ئەفراندن بكات وە وابەستەى چەمكى لێبوردن و پێكەوە كاركردن و خۆبەخشینە كە ئەمە پەیوەندیەكى دیالەكتیكیە بۆ كۆكردنەوەى زادەى ئەندێشەى هەموو ئەوانەى پێكەوە كار دەكەن وە هەموو ئەو ڕاو بۆچون و ڕەخنانەى كە هەیە بریتیە لە زیندویەتى گۆڕان و وە بەردەوامیش دەبێت , گۆڕانیش زادەى بیر و بۆچونە بۆ یە گۆڕان دیدو بۆچون وخواستى زۆرینەى تاكەكانى شەقامى كوردیە دوور لە هەژماركردن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست