کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داڤید کامیرۆن و ئەگەر شەڕى دووەمى داعش

Sunday, 17/08/2014, 12:00



بەختیار شارەزورى
ئەگەر سەرەتاى دروست بونى داعش ، بگەڕێتەوە بۆ سوریا و بریتى بێت لە کارتى ناو سیناریۆیەک کە جەمسەرى [تورکى ئیسرائیلى سعودى و قەتەر و ئوردن ] بەامبەر بە جەمسەرى [ڕوسى ئێرانى مالیکى بەشار ئەسەد حزب اللەو و حەماس ] دایانڕشتبێت ، ئەوا بۆ خۆى جگە لەوەى نەتوانرا هەژمونى ئێرانى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا کەمبکەنەوە بە کارتى داعش ، ئەوا داعش وەک میراتگیرى قائدە خۆى نمایش دەکات و زۆر سودى لە ناکۆکى نێوان ئەم دوو جەمسەرە بینى ، بە شێوەیەک ئەگەر جەمسەرى تورکى داعشیان بەکار هێنا بێت بۆ ئامانجێک ئەوا داعش توانى سود لەو سیناریۆیانە وەربگرێت و ببێتە قائیدەى دووەم .
خۆ ئەگەر جەمسەرى تورکى هاوکارى لوجستى داعشیان کرد بێت ، بۆ کۆمەڵێک ئامانج ئەوا ئێستا داعش وەک وێنەى دووەمى قائیدە جارێکى تر خۆى نمایش دەکاتەوە و دەبێت بە حاڵەتیکى ترسناک ، چى بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەرژەوەندییەکانى ئەوروپا و ئەمریکا و چى بۆ جیهان بەگشتى .. ئێستا کامیرۆن دەرکى بەوە کردوە کە داعش هەڕەشەیە بۆ هەموو جیهان ،،، ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا ئەگەر داعش لە ناوچەیەکى دیارى کراودا و لە جوگرافیایەکى دیارى کراودا هەبێت ، وڵاتانى ناتۆ بتوانن هەر کات بیانەوێ ئەم کارتە بسوتێنن ، ئەوا داعش قۆناغى دووەمى شەڕەکان دەست پێ دەکات ، ئەویش شەڕى قوناغى دووەمە کە بە شەڕى شەبەحى ناسراوە ، واتا دەست بکات بە تەقینەوە لە قوڵاى شارەکاندا چى لە ئەوروپا و ئەمریکا و لە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، واتا تەنها جەمسەرى وڵاتانى ناتۆ ناگرێتەوە بەڵکو ڕوسیا و ئێران و چین دەگرێتەوە ، خۆ ئەگەر تواناى ناو ئەم وڵاتانەشى نەبێت ، ئەوا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا دەبێتە هەڕەشە بۆ بەرژەوەندییەکانیان، واتا ئەگەر دەوڵەتى خەلافەت تەنها هەڕەشە بێت بۆ سەر دەریاى ناوەڕاست ، ئەمە دیوێکێتى بە دیوێکى تردا ، هەڕەشەیە بۆ هەموو وڵاتان بە تایبەتى عێراق و ئیران و تورکیا و سوریا وەک پێشەکى یاریەکە ، ئەو کات هەڕەشەش دەبێت بۆ وڵاتانى دەریاى قەزوین لە ڕێ ى ڕێکخستەنەکانیانەوە لە پاکستان و چیچان ، دەکرێت چەند پرسیاریک لە کامیرۆن بکەین پێشە ئەوەى لە شەقامەکانى بریتانیا و وڵاتانى ترى ئەوروپا و ئەمریکا ئەو شەڕە بکەن :
خۆ ئەگەر سیناریۆ و تاکتیک و کارتەکاتەکان ، بۆ چەند ئامانجێک بو بێت ، ئەوا ئێستا هەڕەشەکە چەندین جار گەورەترە لەو ئامانجەى کە ویستان لە ڕێ ى کارتى داعشەوە پێ ى بگەن ، بە واتایەکى تر ئێستە داعش هەمان قائیدەیە و دور نیە 11 سبتمبر لە زۆر وڵات دووبارە نەبێتەوە .. ئێستە ئەو پرسیارانە دەکەین کە دەبوو کامیرون و هاوشیوەکانى لە خۆیان بکردایە ..
1. بۆ داعش کە سنورى بە ئیسرائیلەوە هەیە پەلامارى ئیسرائیلى نەدا ..؟
2. بۆ داعش دێت یەزیدى سەردەبڕێت ، لە کاتێکدا ئەگەر بیویستایە شەڕى ڕۆژئاوا بکات ئەوا دەیتوانى لە ناو کوردستان و سعودیە و کویت و قەتەر و بەحرەینەوە هێرش بکاتە سەر کۆمپانیا نەوتیەکان بوە تەقینەوەکانیان .. بۆ ئەمەى نەدەکرد دەچوو لە شەقامێکى ئاسایدا تەقینەوەى دەکرد ...؟
3. ئەوە دەزانین کە ئەگەر داعش خۆى بگرێت ئەوا فتوحات دەست پێ دەکات ، ئەى بۆ ناتۆ و تورکیا یارمەتى لۆجستى داعشى دەدا و بریندارەکانى لە ناو تورکیادا چارەسەر دەکران .
خۆ ئەگەر ئەمانە پرسیارى پێش ڕێککەوتنى هەر دوو جەمسەرەکە بو بێت ، ئەوا لە دواى قۆناغى ڕێککەوتنى هەر دوو جەمسەرەکە ، هەموو دنیا ڕوبەڕووى داعش دەبێتەوە لە هەمان کاتدا هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو جیهان .. دەکرێت ئەم پرسیارانە لە کامیرۆن بکەین :
1. چۆن بە چى شێوەیەک شەڕى شەقامەکان دەکەیت لە قۆلاى وڵاتەکاندا ..؟
2. تورکیاى نوێ و بەشدارى خۆینى پەکەکە و ئاسمانى ناتۆ بەکوێ دەگات ، چى پلانێکتان پێیە بۆ پرۆسەى ئاشتى تورکیا و پەکەکە و تورکیاى نوێ ..؟
3. ئەگەر شەڕى داعش چوە قولاى ئێران و تورکیا و سعودیە و قەتەر و کویت ، ئەو کات ئێوە چى دەکەن کە وێنەى عێراق بەسەر ئەم وڵاتانەدا جێ بەجێ بکرێت ..؟
4. چۆن و بە چى پلانێک کار بۆ سەقامگیرکردنى فایلى وڵاتانى (عێراق و سوریا و تورکیا) دەکەن .

ئێستە لە دواى ئەم بانگەوازەى داڤید کامیرۆنەوە ... ئەکرێت بپرسین ، ئایا پێشتر نەتان دەزانى ئەو سیناریۆیانەى کە دایدەڕێژن وەک سیناریۆى کورەى هەنگ و دروستکردنى سەکۆی شەڕ بۆ ڕاکیشانى تیرۆرستانى دنیا ، دیارى کردنى شوێنکى جوگرافى تا لە ڕوى تاکتیکى سەربازیەوە ئاسان بێت ، ئێوە ئەم شەڕە بکەن بە نمایندەکانتان ،،، ئەوا ئێستا خۆتان هەڵەکانى مێژوو دووبارە دەکەنەوە و قائیدەیەکى نۆى ، زۆر بەهێزتر لە قائیدە کۆنەکە هەڕەشە لە ئێوەش دەکات ،،، کەواتە مەرج نیە ئێوە لە هەموو سیناریۆیەکدا سەرکەوتو بن و حەکیمى ناو تاکتیکەکان بن .
ئەمەش لینکى وتارەکە:
http://www.bbc.co.uk/arabic/inthepress/2014/08/140816_press_sunday.shtml



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە