کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ماڵى ڕۆژنامە نوس فەیسەڵ محمد تاڵان كرا

Saturday, 16/10/2010, 12:00




لە لایەن چەند كەسێكى نەناسراوە دوێنى شەو واتا 15 /16 ى 10/2010 چونەتە سەر ماڵى (فەیسەڵ محمد) بەڕێوەبەرى نوسینى گۆڤارى كلیل و ئەندامى دەستەى نوسەرانى ڕۆژنامەى ڕۆژنامە دواى بردنى مەبلەغێك پارە كۆمپیتەرەكەشى دەبەن كە زۆر نوسینى دیكۆمێنتى تێدایە وە بە تایبەت بۆ كۆمپیتەرەكە هاتون پەنجەرەكەیان شكاندوە و چونەتە ژورێ ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەم جۆرە تاڵان كردنە لە سلێمانیدا ماوەیەكە سەرى هەڵداوە بە تایبەت بۆ سەر ئەندام پەرلەمان و ڕۆژنامە نوسان چونكە ئەوان پێان نەكرا بەردەوامى بدەن بەكارى تیرۆر وە نەیان توانى شكاتى دادگا بەرنە سەر ئێستە دەستیان كردوە بە كۆمپیتەر دزین تا ڕۆژنامە نوسان نوسین و دیكۆمێنتەكانیان بفەوتێ ئەم كەسانە ناو دەنێین (كۆمپیتەر دزان) ڕۆژنامە نوسانى ئازاد ئەمڕۆ دەنگى تەواوى خەڵكن بە زۆر لە وانەشەوە كە بۆ تیكە نانێك لەگەڵیاندایە دەنگى ڕۆژنامە نوسان دەمامكى دەسەڵات فڕێ دەدات و ڕوى هەقیقى دەسەڵاتمان پێ نیشان دەدات بە كۆمپیتەرەكانیان سێرچى هەموو نابوتى و دزیەكانیان دەكەن بۆیە پێیان وایە لەم ڕێگەیەوە دەتوانن گوشارێكى سەدامیانە دروست بكەن بەڵام ئەمە قۆناغێكى ترە و هەزاران سۆران وزەردەشت بە قەڵمەكانیان ڕاستیەكان دەنوسنەوە .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە