کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
یەکێک لە گرفتە قووڵ و راستەقینەکانی جیهانی ئیسلامی داخستنی دەرگای گفتوگۆ و توێژینەوەیە لە ئیسلام، بوارنەدانە بە وەرگرتنی ئیسلام و کەلتووری ئیسلامی وەک کیڵگەیەک بۆ توێژینەوەی زانستی، بەڵکو گومانگردنە لە هەر هەوڵێک کە بیەوێت ئیسلام وەک بابەتی توێژینەوە وەربگرێت و کەرەستە و موفرەداتی زانستی بۆ خوێندنەوە...
یەکێک لەپێوەرە هەرە راستەقینە و بەرجەستەکان بۆ دەستنیشانکردنی زیندوێتی و گەشەی هەر نەتەوەیەک بریتییە لە بوونی ئازادی، بۆ ئەوەی بزانین کۆمەڵگایەک، نەتەوەیەک چەند زیندووە ئەبێت سەیری ئەوە بکەین کە تا چەند ئازادە و تاچەند مرۆڤ وەک تاک بوونی هەیە و ئازادە، ئازادی بە مانا هەرە فراوانەکەی جەوهەری بوون و زیندوێتی...
تەوەری دووەم: پرسیاری ئۆپۆزسیۆن چەمک و شوناسی ئۆپۆزسیۆن یەکێکە لەبابەتە گەرمەکانی گفتوگۆکردن لەسیستمی سیاسی هاوچەرخدا دیاریکردنی پێناسی ئۆپۆزسیۆن جەدەلی فراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە، رەنگە ئاوەڕدانەوەی ورد لەسەر هەموو ئەو جەدەل و گفتوگۆیانە کاتێکی زۆرتری بوێت و مەرامی سەرەکی نوسینەکەی ئێمەش پێکنەهێنێت...
بەشی یەکەم تەوەرەی یەکەم: قەیرانی دەسەڵات بێگومان مەبەستمان لەدەسەڵات برییتیە لەدەسەڵاتی خۆماڵی کوردی کە لەدوای راپەڕینی ساڵی 1991 و بە دیاریکراوتر دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی 1992 وەک حکومەتێکی لۆکاڵی دەسەڵاتی بەسەر بەشێکی گرنگ لەخاکی هەرێمی کوردستانی عێراق (کە هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی...