نوێترین هەڕەشەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە خوێندكاران
Thursday, 24/03/2011, 12:00
لە ڕاگەیاندنێكی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتوە كەوا "دوا بهدوای كۆتایی هاتنی پشووی بههار كه بهشێوازێكی ئاسایی له 10-25 مانگی ئازاری ههموو ساڵێك دهخایهنێت ڕۆژی 26/3/2011 یهكهمین ڕۆژی دهوامی فهرمیی دهبێت له تهواوی زانكۆ و پهیمانگاكانی ههرێمی كوردستان و هۆڵهكانی خوێندن و بهشه ناوخۆییهكان به شێوهیهكی ئاسایی پێشوازی له قوتابیان و خوێندكاران دهكهن" پاشان داوا لە خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران كراوە كەوا هاوكاری وەزارەت بكەن و درێژە
بەدەوامی ڕەسمی بدرێت, پاشان جەخت دەكرێتەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە سەرەجەم قوتابی و خوێندكاران پابەند بن بەدەوام كردن و بەزمانێكی حیزبی توند هەڕەشە لە خوێندكاران دەكرێت كەوا " پێویسته سهرجهم قوتابی و خوێندكاران پابهند بن به دهوام كردن.
وه لهمهودوا ئامادهبوون له پۆڵهكان به ووردی تۆمار دهكرێت و هیج جۆره پێشێل كردنێكی ڕێنمایی (به تاك یان به كۆمهڵ)له هیچ لایهنێك قهبول ناكرێ.
ئەم ڕاگەیاندنەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كتو مت لە زمانی ڕاگەیاندنەكانی حیزبی باڵادەست دەچێت لە كوردستاندا كە دەیانەوێت بەهەڕەشەوتۆقینەكانیان درێژە بە مانەوەیان لەسەر دەسەڵات بدەن و ببنە لەمپەرێك لە بەردەم خۆنیشاندان و ساردكردنەوەی خوێندكارە مانگرتوەكان ئەمە لەكاتێكدایە كە هیچ خاڵێك لەداخوازیەكانی خوێندكاران نەهاتوەتە دی و تا ئیستاش دەسەڵات سورە لەسەر چەواشەكاریەكانی.بۆیە من لێرەدا پێم باشە كە خوێندكارە خوێنگەرمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان بەو هەواڵ و چەواشەكاریانەی دەسەڵات كە هەمیشە زمانی زبر و تۆقین و زەبر و زەنگ بەكاردێنن نەترسێن و گوێ بە لێپێچەنەوەكانی وەزارەتی وێرانكردنی خوێندن نەدەن و بەردەوام بن لەسەر ئەو شۆڕشە نوێ یەی گەنجان كەوا دەسەڵاتی بنەماڵەیی هێناوەتە لەرزین,ئەگەر وەزارەت ڕاست دەكات و بەتەنگ كاروانی خوێندنەوە دێت ئەوا بۆ وەزیری خوێندنی باڵا هەڵوێستێكی وەرنەگرت لەبەرامبەر وەستانی خوێندن لەزانكۆی سەلاحەدین و هیچ هەڵوێستێكی مەسولانە و بەرپرسیاریەتی وەرنەگرت و بەردەپۆشی تەدەخولاتی حیزبی یەكێتی قوتابیانی پارتی كرد لەكاتێكدا بوو بەهۆی پەكخستنی خوێندن لەماوەی دەوامی ڕەسمیدا,یان وەزیری خوێندنی باَڵا پشتگیری كردنی دكتۆر بەرهەمی پێ باشتربوو وەك لەوەی دەستی لەكار بكێشایەتەوە
كەبەپێی وتەكانی خۆی ئەوە دەبوو بەخەنجەرێك لە دكتۆری كردار شەرتەی هاوەڵی دەدرا, بۆیە من لێرە بە خوێنكاران و قوتابیانی سەرجەم زانكۆ و پەیمانگەكان ڕادەگەیەنم كەوا تا ئەم دەسەڵاتە لەسەر حوكم بێت شەهادەكانتان فلسێكی قەڵب ناكات و دەبێ لەدوای تەخەروج بەدوای كرێكاریدا ویێڵ بن جونكە دامەزراندن تەنها بۆ كەسی نزیك لەدەسەڵاتە و بەتەزكیەی حیزبی دەبێت.خوێندكارانی خۆشەویست دڵنیا بن هەر بەهۆی مانگرتنەكان و فشارەكانی ئێوەی خۆشەویست بوو كەوای لە دكتۆری كردار شەرتە كرد بێتە كردار و گفتی دامەزراندنی 25000 بیست و پێنج هەزار دەرچووی زانكۆی دەركرد من دڵنیام ئەگەر ئێوە بەردەوام بن لەسەر مانگرتنەكەتان ئەوا دەسكەوت و مایەی شۆڕشەكەتان زۆر لەوە مەزنتر دەبێت كە بە هەواڵی دامەزراندن چەواشە بكرێن.تكاتان لێدەكەم ساردمەبنەوە و كۆڵ مەین تا سەرجەم داواكاریەكانی ئەم گەلە ستەمدیدەیە دێتە دی.لەوەش دڵنیا بن كەوا ئێستە ئێوە ئەركێكی مێژویی و چارەنوسسازتان لەبەردەمدایە و هەموو مامۆستایان و فەرمانبەرانتان لەگەڵدایە و بەڕۆح و گیان پشتگیری مانگرتنەكەتان دەكەن و دڵنیا بن
ئەگەر ئێوە كۆدەنگ بن لەوەی كە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بكەن ئەوا ئەم حكومەتە
كارتۆنیە هەرچی زووە بە چۆكدا دێت و نەك تەنها خەونی ئێوە بەڵكو خەونی هەموو گەل سەراپا دێتە دی لە حوكمی دكتاتۆری حیزب و بنەماڵە,دڵنیا بن و پێداگری تەواو بكەن لە داواكاریەكانتان چونكە هەر بەم مانگرتنە سەرتاسەریە مافەكانی هەموو هاوڵاتیان بە سەرجەم پارێزەران و پزیشكان و كرێكاران و جوتیاران و فەرمانبەران و شۆفێران و دوكانداران و كەمئەندامان و خانەوادەی شەهید و قوربانیان و تاك بەتاكی ئەم گەلە ڕزگاری دەبێت لە دەسەڵاتی خۆسەپێنەری حیزبی و لەئاكامیشدا بنەبڕی دیاردە ناشارستانیەكانی وەك نادادپەروەری,و نایەكسانی و دكتاتۆری بنەماڵەیی و هەژاری و نەبونی دەكرێت كە ئێستا زۆربەی زۆری میللەتی كورد پێوەی دەناڵێ .بێگومان ئێوە نەوەی دواڕۆژی ئەم گەلەن و ئایندەی ئەم هەرێمەش بەندە بەهەڵوێستی جوامێرانەی ئێوەوە و لەدواڕۆژیشدا مێژوویەك بۆ خۆتان تۆماردەكەن وەك خوێندكارە مانگرتوەكانی زانكۆی سۆربۆن لە فەرەنسا لە ساڵی 1968 دا كە لەسەرتادا خوێندكارەكانی زانكۆ كە ژمارەیان تەنها 6000 بوو دەستیان بەمانگرتن كرد لە دژی نیزامی خۆسەپێنەری سەرمایەداری ئەوكاتەی دیگۆلدا كەلە ئاكامدا تەنها 4 خوێنكار شەهید كرا ئەمەش بوو بەهۆی تەقینەوەی نارەزایی سەرجەم فەرمانبەران و كرێكارانی فەرەنسا كە لەماوەی چەند ڕۆژێكدا زیاد لە 10 ملیۆن فەرمانبەر مانیان گرت و هاتنە ڕەیزەكانی خوێندكارە مانگرتوەكان و زیاد لە دوو لەسەر سێ ی هەموو دانیشتوانی فەرەنسا لەو دەسەڵاتە شمولیە هاتنە دەنگ و ئەم شۆڕشەش بوو ەهەوێنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا و كۆتاییهێنان بە شەڕی فەنزەویلا كە دیسانەوە بەڕابەرایەتی ..
خوێندكارە مانگرتوەكانی زانكۆی هارڤارد بوو
http://www.mhe-krg.org/ku/node/910
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست