کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دکتۆر کرمانج گوندی: سیاسه‌ته‌کانی نێچیرڤان بارزانی زۆر مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر ئاینده‌ی کوردستان

Tuesday, 17/02/2015, 12:00


لەبەر گرنگی ناوەرۆکی ئەم بابەتە، کوردستانپۆست لە سایتی رادیۆی دەنگی ئەمەریکای وەرگرتووە.
----------------------------------------
ئەمرۆ مرۆڤ چ وەکو تاک، شار و شارۆچکەکان وە یاخود وڵاتان ژیان و ژیانه‌وه‌یان لەسەر پەێوەندیەکان راوەستاوە وە ئەو پەێوەندیانەش هەمیشە گرێدراووی بەرژەوەندیەکانن، زۆری لایه‌نه‌کان و هاووڵاتیانی کوردستان باس لە سیناریۆی پەێوەندیەکانی حکومەتی هەریم و پارتی لەگەڵ تورکیادا دەکەن و دەڵێن لەسەر ئاستی نەتەوایەتیدا سیاسەتێکی هەڵە بوە.

دکتۆر کرمانج گوندی مامۆستای زاکۆێ ئیاله‌تی ته‌نیسی‌ یه‌کێک له‌و که‌سانه‌دا دایه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ روانینه‌دایه‌، له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، ئاخۆ له‌سه‌ر چ بناغه‌یه‌ک به‌و ده‌ر ئه‌نجامه‌ گه‌یشتووه‌ ده‌ڵێت" هه‌ڵه‌ بوه‌ چونکه‌ هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌ی که‌ پارتی له‌مه‌ر په‌ێوه‌ندی خۆێ له‌گه‌ڵ تورکیادا به‌ یه‌ک لایه‌نی به‌ لای تورکیادا که‌وته‌وه‌، هه‌ڵبه‌ت لایه‌نی یه‌کێیتیش به‌ یه‌ک لایی به‌ لای ئێراندا که‌وته‌وه‌ته‌وه‌. دکتۆر کرمانج هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و جۆره‌ په‌ێوه‌ندیه‌ دوور له‌ یه‌کانه و یه‌ک لایه‌نه‌‌، نه‌بوونی جڤاکێ نیشتمانی کوردستان بوو که‌ دارای ستراتیژیه‌تێکی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی بێت وه‌ ئه‌و ستراتیژیه‌ش دارای پێوه‌ری هه‌موارکردن و دانانی چوارچێوه‌ی بێت له‌ په‌ێوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌کی، که‌ هه‌ر په‌ێوه‌ندیه‌ک له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێکی دراوسێ، گه‌ره‌که‌ ئه‌و په‌ێوه‌ندیه‌ دوو خاڵی گرنگ ره‌چاو بکات، یه‌کیان نابێ ئه‌و په‌ێوه‌ندیه‌ له‌سه‌ر حیسابی گه‌لی کوردستان بێت له‌و وڵاته‌ی که‌ په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌به‌سترێت، دوو نابێ ئه‌و په‌ێوه‌ندیه‌ به‌ هیچ جۆرێک کاریگه‌ریه‌تێکی نیگه‌تیڤی هه‌بێت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کوردستان له‌ به‌شی بن ده‌ستی عێراق. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خاوه‌ن په‌رله‌مان و چه‌ندین راوێژکاری خۆماڵی و بێگانه‌یه‌ بۆ ده‌بێ بکه‌وێته‌ ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵانه‌وه‌، ده‌ڵێت وه‌کو عه‌رزم کردیت جفاکی نیشتمانی نییه‌، سیاسه‌تی حیزب، حیزبانه‌ هه‌تا ئێستا له‌ کوردستان زاڵه‌ وپه‌یره‌وی پێی دکرێت وه‌ من خه‌تای هه‌ندێش له‌ پله‌ی یه‌کم ئاراسته‌ سه‌رۆکی پارتی ده‌که‌م که‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیشه‌، چونکه‌ له‌ رێبه‌رایه‌تی، هه‌ر شێک که‌ ده‌کرێت چاک یان به‌د له‌سه‌ر شانی رێبه‌ر، له‌سه‌ر شانی که‌سی یه‌کم هه‌ڵده‌ستێت و ده‌که‌وێته‌ سه‌ر شانه‌کانی ئه‌و مرۆڤه‌ش وه‌ ده‌ڵی ئه‌و جۆره‌ رێبازه‌ش به‌ زۆر هه‌م له‌سه‌ر پارتی وه‌ هه‌م له‌سه‌ر گه‌لی کورد له‌ باشور که‌وتووه‌. دکتۆر کرمانج له‌ به‌شێکی تری وتو وێژه‌که‌دا ده‌ڵی سیاسه‌ته‌کانی نێچیرڤان بارزانی به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی زۆر ترسناکن و پر مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئاینده‌ی کوردستان، چونکه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ به‌ تاێبه‌تی له‌مه‌ر په‌ێوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ تورکیادا هیچ حیسابێکی بۆ هیچ لایه‌نێکی کوردستان و میلله‌تی کوردستانی نه‌کردووه‌، کوردستانی به‌ جۆرێک ته‌سلیمی تورکیای کردووه که‌ زۆر به‌زه‌حمه‌ته‌ بکرێت کارێک له‌به‌رامبه‌ر تورکیا بکرێت مه‌گه‌ر، مه‌گه‌ر رووداوێکی ده‌ره‌کی کار بکات سه‌ر گۆڕانکاری سیاسه‌تی تورکیا له‌ مه‌ر کوردستان‌".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە